فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
یادى له‌دایك بوون ماناى چیه‌و بۆ كێ ده‌كرێت؟
گه‌ر چاوێك به مێژووى مرۆڤایه‌تیدا بخشێنین ده‌بینین له‌هه‌موو سه‌رده‌م و رِۆژگارێكدا چینێك له خه‌ڵكى پێكه‌وه ژیاون و پارچه‌یه‌ك زه‌وى كۆى كردونه‌ته‌وه، وه بـێگومان ئه‌و خه‌ڵكانه هه‌موویان له‌یه‌ك ئاستدا نه‌بوون له بواره‌كانى ژیاندا، به‌ڵكو كه‌سانى ئاسایى و نا ئاسایى‌و پله به‌رزیان تێدا هه‌بووه، وه تیاشیاندا هه‌بووه كه له‌هه‌مووان زیاتر بههرهمهندو لێ هاتوو بووه‌و له بوارێكى تایبه‌تدا یان له چه‌ند بوارێكدا خزمه‌تى به كۆمه‌ڵگاكه‌ى كردووه چ له بوارى ئاینى و چ له بوراى نه‌ته‌وایه‌تى ورِهگهزایهتى و چ له بوارى زانستیدا، وه دیاره خه‌ڵكیش به‌هۆى ئه‌و به‌هره‌مه‌ندیه‌وه زیاد له خه‌ڵكانى ئاسایى رِێزیان لێ گرتوون و خۆشیان ویستون، وه له كاتێكدا كه ئه‌م كه‌سه به‌هره‌مه‌ندانه ده‌مرن و كۆتایى به خزمه‌ته‌كه‌یان دێت, خه‌ڵكى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه هه‌ست به خه‌ساره‌ت و كه‌لێنێكى گه‌وره ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه حه‌ز ده‌كه‌ن وه‌كو دهربرِینى سۆز‌و خۆشه‌ویستى و وه‌فادارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سه به‌هره‌مه‌نده‌یان هه‌میشه له یادیاندا بێت و له بیرى نه‌كه‌ن، جا له سه‌ده‌كانى سه‌ره‌تاى بوونه‌وه‌ردا خه‌ڵكى ئه‌م برینه‌یان به‌وه سارِێژ ده‌كرد كه چه‌ند په‌یكه‌رێكیان (بت) بۆ ده‌تاشین و له شوێنه گشتى یه‌كاندا و جێی كۆبونه‌وه‌كانیاندا دایان ده‌نان، به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام له یادیاندا بن و نه‌وه‌كانیشیان بێ ئاگا نه‌بن له‌و مێژووه مه‌زن و پرشنگدارهى هه‌یان بووه. وه شه‌یتانى له‌عینیش زیاتر ئه‌م هه‌له‌ى قۆستۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر له نه‌وه‌كانیان تێك بدات به‌وه‌ى كه گومرِایان بكاتء هاوبه‌ش په‌یدا كردن له ناویاندا بڵاوبكاته‌وه، بۆیه دواى تێپهرِ بوونى چه‌ند ساڵ و سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر دروست كردنى ئه‌و په‌یكه‌رانه‌دا كه نه‌وه‌كانیان بـى ئاگا بوون له مه‌به‌ستى دروست كردنیان شه‌یتان كه‌وته گهرِو جۆره‌ها وهسائیلى به‌كارهێنا تا بیر‌و باوهرِێكى واى تیا دروست كردن كه‌وا بزانن باوانیان ئه‌م پهیكهرانهیان بۆ په‌رستن دروست كردووه‌و عیباده‌تیان بۆ كردووه، بۆیه ئه‌وانیش ده‌ستیان كرد به په‌رستنیان و به‌م شێوه بت په‌رستى دروست بوو و له‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاوبوویه‌وه، وه ئه‌م كاره‌ساته به سه‌ره‌تاى دروست بوونى هاوبه‌ش په‌یدا كردن و بت په‌رستى داده‌نرێت، رِاستى ئه‌مه‌ش كه‌ڵه زاناى ئامۆزاى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئاماژه‌ى پێده‌دات و له ته‌فسیر كردنى ئایه‌تى: [وَقَالُوا لا تَذَرُنَّ آلِهَتَكُمْ وَلا تَذَرُنَّ وَدّاً وَلا سُوَاعاً وَلا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْراً](1). واته: (وه وتیان واز له په‌رستراوه‌كانتان مه‌هێنن وه به‌تایبه‌ت واز نه‌هێنن له (ود) و (سواع) و (ويغوث) و (یعوق) و (نسر)). ئیمامى بوخارى (رِهحمهتى خواى لێ بێت) له عه‌بدوڵڵاى كورِى عه‌باسه‌وه (خوایان لێ رِازى بێت) بۆمان دهگێرِێتهوه كه ده‌رباره‌ى ئه‌م ئایه‌ته‌ى سوره‌تى (نوح) فه‌رموویه‌تى:(إن هؤلاء الخمسة أسماء رجال صالحين من قوم نوح، فلما هلكوا أوحى الشيطان إلـى قومهم أنْ أنصبوا إلى مجالسهم التي كانوا يجلسون أنصابا. وسموها بأسمائهم ففعلوا فلم تعبد حتى إذا هلك أولئك وتنسخ العلم عبدت)(2), واته: ئه‌و پێنچ كه‌سه‌ى له ئایه‌ته‌كه‌دا ناویان براوه ناوى پێنج پیاوچاكى گه‌لى (نوح)ن كاتێك مردن شه‌یتان نیگاى بۆ گه‌له‌كه‌یان كرد چه‌ند په‌یكه‌رێكیان بۆ بكه‌ن له‌و شوێنانه‌ى لێى داده‌نیشتن, وهبهناوى ئه‌وانه‌وه ناویان بنێن ئه‌وانیش وایان كرد، به‌ڵام ئه‌و په‌یكه‌رانه نه‌په‌رستران تا ئه‌و جیله كۆتاییان پـى هات، پاشان دواى ئه‌وان زانیارى دروستبوونى ئه‌و په‌یكه‌رانه سرِایهوه ئه‌مجا په‌رستران). پاشان دواى تێپهرِبوونى چه‌ند سه‌ده‌یه‌كى تر‌و گه‌شه‌كردنى شارستانێتى خه‌ڵكى و پێشهكهوتنى ئاستى رِۆشنبیریان و سه‌رهه‌ڵدانى بهههرهمهندان له بواره‌كانى تر‌ى زانستى بێجگه له‌بوارى ئایینى، ئه‌م یاد كردنه‌وه‌و بیر خۆهێنانهوهى ناوداران چه‌ند شێوازێكى تازه‌ى به خۆیه‌وه بینى كه تا ئێستاش ئه‌و شێوازانه به‌رده‌وامن به‌تایبه‌ت له‌ناو خه‌ڵكانى رِۆژئاواداو ئه‌وانه‌ش كه شوێن كه‌وته‌و لاساكهرهوهى ئه‌وانن له خه‌ڵكانى رِۆژههڵاتدا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ساڵێك له‌و رِۆژهى ئه‌و ناودارهى تیادا له‌دایك بووه، خه‌ڵكى كۆده‌بنه‌وه بۆ ئاهه‌نگ گێرِان و خۆشى دهربرِین و شیرینى خواردنه‌وه، وه له‌و ئاهه‌نگه‌دا باس له گرنگ ترینى ئه‌و كارانه ده‌كرێت كه ئه‌و كه‌سه‌ى پـى ناسراوه‌و به‌هره مه‌ندبووه پێى. كه‌واته بنچینه و سه‌رتاى ئه‌م كاره له بێ برِوایان و نه‌فامانه‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه‌و باو‌و نه‌ریتى ئه‌وانه. ماناى وایه ئه‌م یاده به‌م شێوازه بۆ بێ برِوایان ده‌كرێت نه‌ك بۆ پێغه‌مبه‌ران و برِواداران: چونكه: ئاهه‌نگ گێرِان و كۆرِبهستن له یادى له‌دایك بووندا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌یاد ده‌چن و له دڵ و ده‌روونه‌كاندا هیچ جێگه‌یه‌كیان نه‌بێت، وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه مه‌به‌ست و ئامانجیان ته‌نها دنیا بوه‌و لاى خوا هیچ پله‌و پایه‌یه‌كیان نیه، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) زیاد له‌و پله‌و پایه به‌رزه‌ى كه خوا پێى داوه له قیامه‌تدا له دونیاشدا خواى گه‌وره ناوى به‌رز كردوه‌ته‌وه‌و پله‌و پایه‌یه‌كى داوه‌تێ كه به‌هیچ كه‌سێكى تر‌ى نه‌داوه و نایدات0 جا باشه پێغه‌مبه‌رێك به‌م شێوه‌یه بێت و ئه‌مه پله‌و پایه‌ى بێت له‌دڵ و لێو و زوبانى خه‌ڵكدا, ئیتر چۆن له بیرده‌چێته‌وه‌و چۆن ته‌نها لهرِۆژێكدا یادى ده‌كرێته‌وه؟ بهرِاستى كۆرِ به‌ستن و ئاهه‌نگ گێرِان بۆیاد كردنه‌وه‌ى زاتێكى وا وه‌ك به‌ڵگه هێنانه‌وه وايه له‌سه‌ر بوونى خۆر له رِۆژى رِووناكدا، وه به‌ڵگه هێنهرهوهكهى گێل تره له بهڵگهویستهكهى!!.
==========================
(1) {سورة نوح:23} (2) (فتح الباری / كتاب التفسیر 8-862- رقم 4920 / وه بۆ زیاتر ئاگادار بوون به‌سه‌ر ئه‌م باسه‌دا برِوانه (ته‌لقین و نوێژى مردوو 134 - 137 دانانى: عبدالفتاح حسین بههێى).
له سایتی به‌هه‌شت وه‌رگیراوه
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی