مـــاڵـــه وه
فۆنتی کوردی
دۆعاو پاڕانه وه
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
کاته کانی نوێژ
زاتێك خوا په‌روه‌رده‌ی ده‌كا
مودریك عه‌لی عارف .هه‌ڵه‌بجه
(پێشكه‌شه به‌و مانگی تابانه‌ی له دوانزه‌ی ره‌بیعولئه‌وه‌ل و یانزه‌ی ره‌بیعی ئه‌مساڵدا تارا و پۆشاكی چوارده‌ى پۆشی).
له‌م كورته نووسینه‌دا به پێویستی ده‌زانم هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین له‌سه‌ر ژیان و كه‌سێتی و ئاكار و ئه‌ركی دوایین نێردراوی خوایی بۆ مرۆڤایه‌تی و كۆتا ئه‌ڵقه‌ی زنجیره‌ی پێغه‌مبه‌ران محه‌مه‌د (د.خ).
به‌ر له هه‌ر شتێك ئاماژه به خاڵێكی گرنگ ده‌كه‌م له چۆنیه‌تی ناساندنی ئه‌و زاته‌دا كه (وعاض) و مۆژیاریكارانی ئاینی و هه‌ندێك له رۆشنبیر و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته موسڵمان و شوێنكه‌وتووه‌كانی ئه‌و زاته، جۆرێك له سته‌م و ناهه‌قییان به‌و زاته گه‌وره كردووه ـ به مه‌ست یان بێ مه‌به‌ست، له رووی زانین یان نه‌زانی و یاخود به ناوی زۆر خۆشویستنه‌وه ـ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له كات و ساتی باسكردن و پیاهه‌ڵدانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستدا (د.خ) هه‌ندێ سیفات و ئاكاری ده‌خرێته پاڵ، كه به برِوای من نه‌ك هه‌ر كارێكی باش و پۆزه‌تیڤ نییه، به‌ڵكو خراپه و ناباشی و سته‌مێكه به‌رامبه‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و سه‌روه‌ره نازداره ده‌كرێت.
بۆ نمونه ده‌وترێت و ده‌نووسرێت "محه‌مه‌د (د.خ) پێشه‌نگ بووه له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا، هه‌ر له خواناسی و راستگۆیی و ره‌وشتبه‌رزی "، تا ده‌گه‌یه‌نرێته ئازایه‌تی و سه‌ركرده‌ی سیاسی و سه‌ربازی و شاره‌زا و پسپۆرِ له بوارى پزیشكی و... هتد!
من برِوام وایه نابێت به‌و شێوه‌یه باس له‌و سه‌روه‌ره بكه‌ین. پێغه‌مبه‌ر (د.خ) نه سه‌ركرده‌ی سیاسی و نه فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و نه شاره‌زا و پسپۆرِی پزیشكی و نه هونه‌رمه‌ند و... هتد، هیچ یه‌ك له‌وانه نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌و ته‌نها پێغه‌مبه‌ر بووه، مه‌رج نییه پێغه‌مبه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی و پسپۆرِێكی پزیشكی و هونه‌رمه‌ندێكی كارامه و... هتد بێت، ئه‌ركی ئه‌و بریتی بووه له په‌یامبه‌ری و گه‌یاندنی په‌یامی خوا [ (وما عليك الا البلاغ المبين) ] ، ئه‌و شتانه‌ش كه پێویستن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی په‌یامبه‌ری، هه‌ر له قورئاندا ئاماژه‌یان بۆ كراوه، وه‌ك سۆز و به‌زه‌یی، مژده‌ده‌ری و ترسێنه‌ری، ئامۆژگاریكردن و ئه‌مانه‌تداری، رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی و... هتد.
هه‌روه‌ها وه‌ك خۆی فه‌رموویه‌تی هاتووه بۆ ته‌واوكردن و جێگیركردنی ئاكاره جوانه‌كان [ (أنما بعثت لاتمم مكارم الأخلاق) ] .
نه قورئان و نه فه‌رمووده باسی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه كه محه‌مه‌د (د.خ) سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی و فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی و پسپۆرِێكی پزیشكی و... هتد بووبێت.
دوو نمونه‌ى دیار به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌مان، یه‌كه‌م: بۆ لادان له‌سه‌ر بیره ئاوه‌كان له كاتی شه‌رِی به‌دردا كه ئه‌و ئه‌ركی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی بوو، رای یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كانی په‌سه‌ند كرد. دووه‌م: بۆ پێوه‌ندكردنی دارخورماكان، پاش ئه‌وه‌ی كه شتێكی پێ فه‌رموون و دواجار به‌رهه‌میان نه‌بوو، جۆرێك له سكاڵا و گله‌ییان كرد له پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، ئه‌ویش پێى فه‌رموون: خۆتان شاره‌زاترن له كاروباره‌كانی ژیانی دونیاتاندا [ (أنتم أعلم بامور دنياكم) ] ، ئیتر چۆن و كه‌ی ره‌وایه ئێمه هه‌ندێ سیفات و ئاكاری بده‌ینه پاڵ و به‌ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه زیاده‌رِه‌وی بكه‌ین؟!
ئایا محه‌مه‌د (د.خ) كێیه و چۆنی بناسین؟ ئه‌ركی ئه‌و چی بوو به‌رامبه‌ر گه‌ل و ئوممه‌ته‌كه‌ی؟ ئه‌ی ئه‌ركی گه‌ل و ئوممه‌ته‌كه‌ی چییه به‌رامبه‌ر ئه‌و؟
محه‌مه‌د(د.خ) داینه‌مۆی گه‌رمكردنه‌وه و به‌گه‌رِخستنه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی و ته‌واوكه‌ری ئه‌ركی په‌یامداریی په‌یامبه‌رانه، چرا و نور و رووناهیی ژیانی تاریكستانی پرِ له ته‌مومژی نه‌زانی و سته‌م و گومرِایی و په‌رستن و به‌ندایه‌تیكردنی بت و خواى دار و به‌ردین و خورماییه‌كان و له‌بیركردنی خوای تاك و ته‌نها.
محه‌مه‌د (د.خ) هات تا ئه‌و كاروانی مرۆڤایه‌تیه‌ی كه رێگای به‌خته‌وه‌ری و به‌ره‌وخواچوونی ون كردبوو و چووبووه سه‌ر توله رێگه‌كانی گومرِایی و به‌ره‌و هه‌ڵدێر چوون، ئه‌و هات تا رێگای راست و به‌خته‌وه‌ری و به‌ره‌وخواچوونیان نیشان بداته‌وه، تا به گه‌ل و نه‌ته‌وه چه‌وساوه و سته‌ملێكراوه‌كان (كه سته‌مكاران و خوێنمژان و به‌رژه‌وه‌ندخوازان كردبوونیانه به‌نده و كۆیله‌ی زه‌لیل و ملكه‌چ) پێیان بڵێت كه ده‌بێ راپه‌رِن و ئه‌و سته‌م چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی به‌رامبه‌رتان ده‌كرێت قبوڵی نه‌كه‌ن و بزوتنه‌وه‌یه‌ك دروست بكه‌ن و راپه‌رِینێك به‌رپا بكه‌ن و له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌یه ده‌ست بكه‌ن به ئیسڵاح و چاكسازی.
هه‌ر بۆیه خودی پێغه‌مبه‌رانیش (سه‌لامی خوایان لێ بێت) له‌ناو چین و توێژه چه‌وساوه و هه‌ژاره‌كاندا سه‌ریان هه‌ڵداوه و ئه‌و نارِه‌حه‌تی و ئازار و مه‌ینه‌تیانه‌ی كه گه‌له‌كانیان چه‌شتوویانه، ئه‌وانیش بێبه‌ش نه‌بوون له‌و ئازار و ژان و مه‌ینه‌تییانه، بۆیه ده‌بینین چینی هه‌ژار و سته‌ملێكراوه‌كان له ده‌سپێكی ئه‌و كه‌سانه‌دا بوون كه شوێن پێغه‌مبه‌ران ده‌كه‌وتن.
هه‌ر مرۆڤێك بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت له ژیاندا و به خواست و ئاواته‌كانی بگات و كه‌سێتیی خۆی بونیات بنێت و ببێته خاوه‌ن كه‌سێتییه‌كی دیار و رێزلێگیراو، پێویستی به چه‌ندین هۆكار و فاكته‌ر هه‌یه تا كارئاسانیی بۆ بكه‌ن له گه‌شتن به سه‌ركه‌وتن و دروستبوونی كه‌سێتییه‌كى دیار و رێزلێگیراو، كه گرنگترینیان بریتین له :
1ـ زانست و خوێندواری. 2 ـ ماڵ و سه‌روه‌ت و دارایی. 3ـ په‌روه‌رشیار و رێنوما و داڵده و خه‌مخۆرێك.
به‌ڵام ده‌بینین كه محه‌مه‌د (د.خ) كه له پێشه‌وه‌ی پێشه‌نگان و كه‌سێتییه سه‌ركه‌وتووه‌كانی كاروانی ژیانی مرۆڤایه‌تییه، كه‌سێكی (نه‌خوێنده‌واری هه‌ژار و هه‌تیوه)، كه ئه‌مانه سێ گرفتی سه‌ره‌كی و گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردن و په‌روه‌رده‌بوونی مرۆڤدا، به‌ڵام ئه‌م گرفت و كۆسپانه رێ له دروستبوونی كه‌سێتیی ئه‌و سه‌روه‌ره ناگرن، چونكه له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و سێ گرفته‌دا ـ كه به خاڵی لاواز دێنه هه‌ژمار ـ ئه‌و زاته خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ئاكار و خاڵی به‌هێزی له‌و چه‌شنه بوو، كه ئه‌و خاڵه لاوازانه‌ش بوونه خاڵی هێز و به‌گه‌رِخستنی تواناكانی و هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و دوند و لوتكه‌كانی سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی.
محه‌مه‌د (د.خ) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه نه‌خوێنده‌وار بوو، به‌ڵام كه‌سێتییه‌كی خاوه‌ن عه‌قڵ و ژیری و حیكمه‌تێكی بێ وێنه بوو، محه‌مه‌د (د.خ) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ژار و نه‌دار بوو، به‌ڵام بووبووه جێ متمانه‌ی گه‌وره سه‌رمایه‌دار و سه‌روه‌تمه‌ندان، ده‌سپێكی به‌و راده‌یه بوو كه پاره و پول و سپارده‌كانیان له لای ئه‌و داده‌نا و بێخه‌م بوون له‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و نه‌دارییه‌كه‌یدا بچووكترین و كه‌مترین خیانه‌ت له ماڵ و سامانی خه‌ڵكی ناكات و خۆی زۆر به بێ ئیحتیاجتر له‌وه داده‌نێ كه ته‌ماع بكاته ماڵ و سپارده‌كانی خه‌ڵكی.
محه‌مه‌د (د.خ) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌تیو بوو، به‌ر له له‌دایكبوون و پاش چه‌ند ساڵێك له هاتنه‌دونیای، له ناز و سه‌رپه‌شتیاریی باوك و دایك و باپیری بێبه‌ش بوو، به‌ڵام خاوه‌نی په‌روه‌رده و ره‌وشت و ئاكارێكی به‌رز و جوانی له‌و شێوه بێ وێنه بوو كه خوای میهره‌بان له وه‌سف سه‌نایدا بفه‌رموێ [ (وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ) ] ، كه ئه‌م خاڵ و خه‌سڵه‌تانه كه‌سێتییه‌كی سه‌نگینی ئه‌وتۆی پێ به‌خشی به‌ر له‌وه‌ی ببێته پێغه‌مبه‌ر، پرس و راوێژى پێ ده‌كرا و به راستگۆ و دڵسۆز و خه‌مخۆریان ده‌زانی، ئه‌مانه‌شی به ئازایه‌تی و لێزانی و ژیریی خۆی نه‌ده‌زانی، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌مانه‌ی به نیعمه‌ت و خه‌ڵات و منه‌تی خوای به‌خشنده و باڵاده‌ست ده‌زانی به‌سه‌ریه‌وه، بۆیه به‌رده‌وام شوكری ده‌كرد و رایده‌گه‌یاند، كه خوا په‌روه‌رده‌ی كردووم و به راستی كه جوان و شایسته په‌روه‌رده‌ی كردووم و منه‌تی لێناوم: [ (أدبني ربي فأحسن تأديبـي) ] .
محه‌مه‌دی سه‌روه‌ر (د.خ) تا دوێنی مناڵێكی هه‌تیو بوو، شوانیی ده‌كرد و مه‌رِ و ماڵاتی خه‌ڵكی ده‌له‌وه‌رِاند، تا دوێنێ گه‌نج و لاوێك بوو له‌سه‌ر ده‌ستی خاتو خه‌دیجه‌ی بازرگان ده‌ستی دایه كار و كاسبى و بازرگانی و په‌یداكردنی رزق و رۆزی و بژێوی، هه‌ر دوێنێ بوو ناوه‌ناوه ده‌چوویه ئه‌شكه‌وتی (حراْ ) و له‌سه‌ر ئاینی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ری باپیره گه‌وره‌ی (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) ده‌ستی ده‌كرد به به‌ندایه‌تیكردن و خواپه‌رستی و خۆدارِنین له خۆشی و چێژه زه‌مینی و دونیاییه‌كان و په‌یوه‌ستبوون به خۆشی و چێژه ئاسمانی و رۆحی و مه‌عنه‌وییه‌كان.
به‌ڵام ئه‌مرِۆ هه‌ر ئه‌و مناڵه هه‌تیوه و ئه‌و گه‌نج و لاوه نه‌خوێنده‌واره و هه‌ژاره‌یه له‌پرِ و له كونجی ئه‌شكه‌وتی (مهبگ الوحی) و (حراْ )ه‌وه، له و به‌رزاییه‌وه دێته‌وه ناو شار و بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌كات و ئیدی له‌به‌رده‌م هه‌موو گه‌وره و سه‌رانی قورِه‌یش و بازرگانه‌كاندا بانگ و بانگه‌وازێك راده‌گه‌یه‌نێ و له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ك ئیبراهیمی بتشكێن به پاچ و ته‌ور بته‌كان و خواكانی بتخانه‌كان بشكێنێ، ئه‌و خه‌ڵكی كۆ ده‌كاته‌وه و پێیان ده‌فه‌رموێ [ (اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ) ] به‌م فه‌رمووده‌یه بت و خواكانی ناو عه‌قڵ و دڵه‌كان ده‌شكێنێ و سه‌ره‌تای راپه‌رِین و چاكسازی و پرۆسه‌ی هۆشیاركردنه‌وه و به‌ئاگاهێنانه‌وه و سه‌رله‌نوێ دارِشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌ست پێده‌كات و سه‌رانی (سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری)ى قورِه‌یش و عه‌ره‌ب ـ كه سێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌كیی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه و حكومه‌تێكن ـ تووشی شۆك و راچه‌نین و هه‌ڵوێسته ده‌كات.
دواجار و هه‌ر به‌م وشه كورت و پرِ مانایه كه هه‌موو په‌یامی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانه "سه‌لامی خوایان لێبێت " [ (اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ) ] خوا بپه‌رستن و دوور بكه‌ونه‌وه له هه‌رچی شتێك كه ده‌په‌رسترێ بێجگه له خوا.. پێغه‌مبه‌ر (د.خ) سه‌ختتر و به‌سۆیتر له پاچ و ته‌وره‌كه‌ی حه‌رزه‌تی ئیبراهیم، بت و خواكانی بتخانه و كۆشكه‌كانی رۆم و فارس ده‌رِووخێنێ و پشت و ئه‌ژنۆی هیرقلی رۆم و پادشای فارس ده‌شكێنێ و تاقی ده‌سه‌ڵاتی كیسرا شه‌ق ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش باش ده‌زانین محه‌مه‌د (د. خ) ئه‌م راپه‌رِین و چاكسازییه‌ى هه‌ر وا به ئاسانی و ئیسراحه‌ت نه‌گوزه‌راندووه، به‌ڵكو داستانی ژیانی ئه‌و سه‌روه‌ره تێكۆشه‌ر و دڵسۆزه و هاورِێ و یاران و شوێنكه‌وتووانی، پرِه له بێبه‌شی و مه‌حرومی و بێنازی و سه‌ر و ماڵ به‌خشین و ئاواره‌یی و كۆچ و ئه‌شكه‌نجه و ئازار و مه‌ینه‌تی و شه‌هیدی و چه‌ندینی تر...
نرخ و گه‌وره‌یی ئه‌م زات و سه‌روه‌ره نازداره و گرنگی و بایه‌خ و پێویستیی په‌یامه‌كه‌ی، ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێ كه به ئه‌ده‌به‌وه له حزوریدا بووه‌ستین و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ژیان و ئاكار و فه‌رمووده شیرین و جوانه‌كانیدا بكه‌ین و بیكه‌ینه پێشه‌نگمان و وه‌ڵامگۆی فه‌رمووده‌ی خوا بین، كه داوای ئه‌وه‌مان لێ ده‌كات ئه‌و سه‌روه‌ره بكه‌ینه پێشه‌وا و رێنوما و چرای ژیانمان: [ (... لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ) ] و ئه‌و بانگه‌شه‌ی كه ده‌ڵێین "ئێمه به‌نده‌ی خواپه‌رست و ملكه‌چی خواین و خوامان خۆش ده‌وێت و ده‌مانه‌وێ خوا خۆشی بوێین "، ئه‌و كاته به‌رجه‌سته ده‌بێت و دێته دی كه گوێرِایه‌ڵی فه‌رمانه‌كان و شوێنكه‌وته‌ی ئاكار و ره‌وشته‌كانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بین [ (قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمْ اللَّهُ) ] و به‌رده‌وام رێژنه‌ی دروود و سڵاوات و ره‌حمه‌ت ببارێنین و بنێرین بۆ گیانی پاكی ئه‌و خۆشه‌ویسته و بزانین كاتێك كه خوا به گه‌وره‌یی و جه‌لال و جه‌مال و كه‌ماڵی خۆی، هه‌روه‌ها فریشته‌كان به‌و پاكی و بێ گوناهییه‌یان سه‌لام و سڵاوات ده‌نێرن و خوای گه‌وره‌ش داوا له ئێمه ده‌كات كه دروود و سڵاوات بنێرین، ئایا بێوه‌فایی و یاخیبوون نییه گه‌ر وا نه‌بین و وه‌ڵامگۆی ئه‌م فه‌رمانه ئیلاهییه نه‌بین، كه ده‌فه‌رموێ [ (إِنَّ اللَّهَ وَمَلاَئِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا) ] ؟.
دواجار هه‌رچی بڵێین هه‌ر كه‌مه و ناچار له‌گه‌ڵ (مه‌حوی)ى گه‌وره شاعیر و عاریفی گه‌وره كوردی موحه‌مه‌ددۆستدا ده‌ڵێین:
به‌یانی گه‌وره‌یی خولقی كه‌سێ، ئایه‌ت له شه‌ئنی بێ
نه مه‌قدوری من و تۆیه، نه ئیشی (قه‌یس) و (سوبحان)ـه
یه‌كگرتوو 635
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی
هه موو موسڵمانێک مافی له به ر گرتنه وه و بڵاوکردنه وه ی بابه ته کانی ڕێگای ڕاستی هه یه له ڕێگای خوادا