داوێنپیسی ده‌ردوو ئازاری هه‌یه‌ له‌دنیاو له‌ قیامه‌ت


ئاماده‌کرندی: دانية عبدالله


داوێن پیسی زه‌ره‌رو زیانێکی زۆری هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر قول بینه‌وه‌ له‌ باسی داوێن پیسیدا ئه‌وه‌ به‌ سه‌دان لاپه‌ره‌ هێشتا ناتوانین به‌ ته‌واوی حه‌قی خۆی بده‌ینێ به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی کورت و خێرا باسی زیانه‌کانی داوێن پیسی ده‌ که‌ین که‌ چوار زیانی سه‌ره‌کین :

( له‌رووی دینی یه‌وه‌ ، له‌ رووی سایکۆلۆژیه‌وه‌ ، له‌رووی له‌شیه‌وه‌ ، له‌رووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ )

زیانه‌ دینی یه‌کان
1_ توشی غه‌زه‌ب و توره‌بوونی خوای گه‌وره‌ ده‌بێت که‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت
( والذين لا يدعون مع الله إلها آخر ولا يقتلون النفس التي حرم الله إلا بالحق ولا يزنون ومن يفعل ذلك يلق أثاما ؛ يضاعف له العذاب يوم القيامة ويخلد فيه مهانا )  واتا: ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ شه‌ریک بۆ خوا په‌یدا ناکه‌نو خه‌ڵکی به‌ بێ تاوان ناکوژن که‌ خوا حه‌رامی کردووه‌ و داوێن پیسی و زینا ناکه‌ن، ئه‌ گه‌ر کردیان سزای به‌سه‌ختیان تووش ده‌بێت وه‌ئازاری به‌رده‌وام ده‌چێژن و نامرن.

2_ ئیمان له‌ دڵ ناهێڵێت پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت
  ( من زنا ، أو من شرب الخمر نزع الله منه الإيمان كما يخلع الإنسان القميص من رأسه )  واتا: هه‌ر که‌س زینا ده‌کات خواردنه‌وه‌ حه‌رامه‌کان ده‌خواته‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئیمانی داده‌ماڵێت له‌به‌ریدا هه‌روه‌ک چۆن مرۆڤ جلو به‌رگه‌کان له‌به‌رخۆی داده‌ماڵێت

3_ هه‌ر که‌سێک له‌ کاتی داوێن پیسی بمرێت ئه‌وا به‌بێ ئیمانی ده‌مرێت و ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌له‌ ئیسلام .

4_ خوای گه‌وره‌ دوعاو نزای داوێن پیسێک که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌رداوێن پیسی قبول ناکات .

5_ خوای گه‌وره‌ به‌هه‌شتی به‌رین له‌سه‌ر داوێن پیس حه‌رام ده‌کات که‌ داوێن پیسی و زینا بۆ خۆی حه‌لال ده‌کات بێگومان داوێن پیسێك که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ری ته‌وبه‌ی له‌سه‌ر ناکه‌ن ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ ته‌نانه‌ت بۆنی به‌هه‌شتیش ناکه‌ن .

زیانه‌ سایکۆلۆژیه‌کان ( الحالات النفسیه‌ )

1_ توش بون به‌ راراری ( القلق ) ، توش بون به‌ وه‌سواسی ، توش بون به‌ که‌ئابه‌ .

2_ ترسانی داوێن پیس له‌ ئابرۆچون وه‌ له‌ سزاو نه‌خۆشی له‌پێش و له‌کاتی و دوای زینادا .

3_ په‌شیمان بونه‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌یکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانێک ده‌کات له‌حه‌قی خه‌ڵکی تر .

4_ داوێن پیس چاو قایم ئه‌بێت وشه‌رمی ئه‌تکێت .

5_ گومان په‌یدا ئه‌کات له‌ هه‌موو که‌سێک واهه‌ست ئه‌کات ئه‌وانیش داوێن پیسن ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی نزیک خۆشی .

زیانه‌ لاشه‌یه‌کان ( توش بون به‌ نه‌خۆشی )

1_ سیلان

2_ زهری

3_ ایدز

4_ ایبولا

5_ توش بوونی التهابات له‌ ئه‌ندامی نیرینه‌ یان مێینه‌ی داوێن پیس .

6_ تووش بوون به‌لاوازی جنسی .

نه‌خۆشیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
1_ ڕێگرتن له‌ کچێکی داوێن پیس که‌نه‌توانێت شو بکات به‌هۆی ئه‌و کاره‌ی که‌ ئه‌نجامی داوه‌ .

2_ رودانی کێشه‌ی گلاق له‌ نێوان ژن و میردا له‌کاتی ئاشکرا بوونی یه‌کێکیان .

3_ به‌ سوک سه‌یرکردن و رق لێ بوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌رامبه‌ر به‌داوێن پیس .

4_ له‌ده‌ست دانی متمانه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکیه‌وه‌ .

5_ دروست بوونی کێشه‌ له‌ناو خێزاندا و له‌ناوچونی خێزان و له‌ده‌ست چونی منداڵه‌کان .

6_ بڵاوبوونه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی ورق لێ بوونه‌وه‌ .

7_ داوێن پیسی ئه‌بێت به‌له‌که‌یه‌ک بۆ خزم و که‌سانیو نه‌وه‌کانیشی .

8_ له‌ده‌ست دانی شه‌ره‌ف و ناوبانگی .

9_ هه‌ندێک جار داوێن پیسی ده‌بێته‌ هۆی بونی منداڵێک ، که‌ زۆر جار ئه‌م منداڵه‌ بێ تاوانه‌ ده‌کوژرێت ئه‌گه‌ر نه‌ش کوژرێت هه‌تا ماوه‌ به‌ چاوێکی سوک له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا سه‌یری ئه‌م منداڵه‌ بێ تاوانه‌ ده‌کرێت به‌وه‌ی که‌ پێی ده‌ڵێن ( کوری زینا ) یان زۆڵ .

10_ داوێن پیسی ده‌بێته‌ هۆی دور خستنه‌وه‌ی گه‌نجان له‌ شوکردن یان ژن هێنان .

کۆتای ئه‌م بابه‌ته‌ش دێنین به‌ چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت :


1-  " إياكم والزنا فإن فيه ست خصال ، ثلاث في الدنيا ، وثلاث في الآخرة ، فأما التي في الدنيا : فذهاب البهاء ، ودوام الفقر ، وقصر العمر . وأما التي في الآخرة : فسخط الله تعالى ، وسوء الحساب ، والخلود في النار " رواه أبو حذيفة بن اليمان رضي الله تعالى عنه.

واتا: خۆتان بپارێزن له‌ زینا و داوێن پیسی چونکه‌ ئه‌م کاره‌ شه‌ش تایبه‌تمه‌ندی تیادایه‌
سێ له‌ دنیاو سێ له‌ قیامه‌ت، له‌دنیادا به‌های ناو کۆمه‌ڵی له‌ده‌ست ده‌دات، هه‌ژاری زیاد ده‌کات، ته‌مه‌ن کورت ده‌بێته‌وه‌. له‌ قیامه‌تیشدا ده‌بێته‌ هۆی ڕق لێ بونه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ و خراپ لێپرسینه‌وه‌ی و نه‌مردن له‌ ناو ئاگری دۆزه‌خ.


2-  "سبعة لا ينظر الله إليهم يوم القيامة ولا يزكيهم ، ويقول : ادخلوا النار مع الداخلين الفاعل والمفعول به ، والناكح يده ، وناكح البهيمة ، وناكح المرأة في دبرها ، وجامع بين امرأة وابنتها ، والزاني بحليلة جاره ، ومؤذي جاره حتى يلعنه " رواه عبدالله بن عمر رضي الله عنهما. 

واتا: حه‌وت که‌س له‌ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره‌ سه‌یریان ناکات وه‌ پێیان ده‌فه‌رموێت بڕۆنه‌ ناو ئاگری دۆزه‌خ له‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ ئه‌وه‌ شوێنیانه‌

له‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌سه‌ی ده‌یکات و وه‌ ئه‌و که‌سه‌ش که‌ لێی کراوه‌.، ئه‌و که‌سه‌ی که‌ده‌ستی خۆی ماره‌ ده‌کات واتا ده‌ست په‌ڕ ده‌کات، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ ده‌یکات، ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ لای ئافره‌ت له‌ پشته‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دایکێکو کچه‌که‌یدا ده‌یکات، ئه‌وه‌ی خیانه‌ت له‌دراوسێکه‌ی ده‌کات و ده‌چێته‌لای، ئه‌وه‌ش ئازاری دراوسێکه‌ی ئه‌دات.. هه‌تاکو له‌عنه‌تیان لێ ده‌کرێت.

هـه‌ر وه‌ها ده‌فه‌رموێت


3-  " من نكح امرأته في دبرها أو رجلا أو صبيا : حشر يوم القيامة وريحه أنتن من الجيفة ، يتأذى به الناس حتى يدخل النار وأحبط الله أجره ،ولا يقبل منه صرفا ولا عدل أو يدخل في تابوت من نار ، وُيسدُّ عليه بمسامير من نار " قال أبو هريرة : هذا لمن لم يتب.  

..................................................................

به‌ڕێزان ئه‌مه‌ی که‌خوێندتانه‌وه‌ ئه‌و باسه‌ بوو که‌ ئاماده‌مان کرد له‌ سه‌ر کاری داوێن پیسی، ئێستاش فه‌رموون له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌یه‌ک که‌ له‌ ئه‌نجامی کاری داوێن پیسی تووش بوون. به‌ڵام... تکایه‌ تکایه‌ تکایه‌... ئاگادار بن سه‌یر کردنی ئه‌م وێنانـه‌ بۆ که‌سێکی موسڵمان باش نیه‌ که‌ باری ده‌روونی ته‌واو نیه‌... هه‌روه‌ها منداڵ به‌هیوای ئه‌وه‌ی که‌ په‌ندوو ئامۆژگاریان لێ وه‌ر بگرین




 

گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی

 هه موو موسڵمانێک مافی له به ر گرتنه وه و بڵاوکردنه وه ی بابه ته کانی ڕێگای ڕاستی هه یه  له ڕێگای خوادا