چیرۆكی شانزه‌ هه‌م

(مۆڵه‌ت پێدانی قه‌رزار)

ئه‌بو هوره‌یره‌وه‌ (خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت و له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (درووی و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕیته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی پیاوێك هه‌بوو هه‌رچی كرداری باشه‌ هه‌بوو نه‌ی كردبوو ، به‌لاَم كاتێك قه‌رزی ده‌دا به‌خه‌ڵك به‌ خزمه‌تكاره‌كانی ده‌ووت , هه‌رچی هه‌ی بوو لێی وه‌ربگرنه‌وه‌، كه‌سێكیش نه‌ی بوو وازی لێ بهێنن تا ده‌ی بێت ، به‌ڵكو به‌وه‌ خوا لێمان خۆش ببێت . پاش مردنی و وه‌ستانی له‌به‌رده‌م خوادا , خوای گه‌وره‌ لێی پرسی ئایا قه‌ت له‌ هه‌موو ته‌مه‌نی خۆتدا كارێكی باشت كردووه‌ ؟ ئه‌ویش عه‌رزی كرد نه‌خێر ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ قه‌رزم ئه‌دا به‌خه‌ڵك پیاوه‌كانم ڕاده‌سپارد كه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌بوو بوو، وه‌نه‌یده‌توانی قه‌رزه‌كه‌ بداته‌وه‌ ، ئه‌وا وازی لێ بهێنن به‌ڵكو خوا به‌وه‌ لێمان خۆش بێت. خوا ده‌فه‌رمووێت ئه‌وا منیش لێت خۆش بووم.

(حدیث صحیح رواه النسائی و ابن حبان والحاكم)

گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی چیرۆک