چیرۆكی حه‌ڤده‌ هه‌م

(سه‌رئه‌نجام هه‌ر خوا خۆی ده‌یزانێت)

ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازبێت) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خوام (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بیستووه‌ ده‌یفه‌رموو دوو پیاوی (به‌نی ئیسرائیلی) هه‌بوون زۆر هاوڕێیه‌تیان خۆش بوو هه‌میشه‌ هامۆشۆی یه‌كیان ده‌كرد , یه‌كێكیان زۆر گوناهبار بوو به‌لاَم ئه‌وی تریان خواپه‌رست و له‌خوا ترس بوو , هه‌ركه‌ هاوڕێ گوناهباره‌كه‌ی ده‌بینی گوناه ده‌كات ئامۆژگاری ده‌كرد كه‌واز له‌ گوناه كردن بهێنێت و چیتر گوناه نه‌كات ئه‌ویش له‌ وه‌لاَمدا پێی ده‌ووت وازم لێبهێنه‌ ، من وخوای خۆم خۆ تۆ چاودێری من نیت ؟ هاوڕێ له‌ خوا ترسه‌كه‌ پێی ووت خوا قه‌ت لێت خۆش نابێت وه‌ هه‌رگیز چاوت به‌به‌هه‌شت ناكه‌وێت. پاش مردنیان هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره‌دا ڕاگیران و خوای گه‌وره‌ به‌ پیاوه‌ له‌ خواترسه‌كه‌ی فه‌رموو تۆ چی ده‌زانی ده‌رباره‌ی من ؟ تۆ چ توانایه‌كت هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر توانای من ؟ یه‌كسه‌ر فه‌رمانی دا گوناهباره‌كه‌ بخه‌نه‌ به‌هه‌شته‌وه‌و به‌وه‌ی تریشیان فه‌رموو حه‌واڵه‌ی دۆزه‌خی بكه‌ن .

(حدیث صحیح رواه ابوداود والإمام ڕحمد)

گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی چیرۆک