چیرۆكی بیست و پێنج

(دوو به‌ره‌كی نێوان ژن و مێرد)

جابری كوڕی عه‌بدولاَ (خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی شه‌یتانی له‌عین عاده‌تی وایه‌ له‌ ناو ئاودا و له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سته‌لاَتی داده‌نیشێت و دارو ده‌سته‌كه‌ی به‌م لاو ئه‌و لایدا بلاَو ده‌كاته‌وه‌ , كامه‌یان له‌ هه‌مووان زیاتر ئاشووب وفیتنه‌ بنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ لای ئه‌و له‌ هه‌مووان خۆشه‌ویستتره‌ . كه‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای هه‌ریه‌كه‌ و كرده‌وه‌ی خۆی بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ ئه‌ویش پێیان ده‌ڵێت هیچی واتان نه‌كردووه‌ و به‌دڵم نییه‌ پاشان یه‌كێكیان دێته‌ پێشه‌وه‌ و ده‌ڵێت من چووم بۆ لای پیاوێك وازم لێ نه‌هێنا تا وام لێكرد له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا تێك به‌ربوون وته‌لاَقیدا. ئیتر شه‌یتان ئه‌وه‌یان له‌خۆی نزیك ده‌كاته‌وه‌ و پێی ده‌ڵێت ئافه‌رین باشترین كرده‌وه‌ت ئه‌نجام داوه‌ و ئینجا باوه‌شی پیادا ده‌كات .

(حدیث صحیح اخرجه مسلم واحمد)

گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی چیرۆک