1 ـ
پێغه‌مبه‌ر درووده خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت : (
لا تدخلوا الجنة حتى تؤمنوا ، ولا تؤمنوا حتى تحابوا أو لا أدلكم على شيءٍ
إذا فعلتموه تحاببتم ، أفشوا السلام بينكم )
واته : ناچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌تا بڕواتان نه‌بێ و بڕوا‌و ئيمانی
ته‌واويتان نابێ هه‌تا يه‌کتيتان خۆش نه‌وێ ، ئايا شتێکتان پێ بڵێم ئه‌گه‌ر
بيکه‌ن له ناويه‌کدا خۆشه‌ويست ده‌بن لای يه‌ک ؟ سڵاو زۆر بڵاو بکه‌نه‌وه
له‌ناو خۆتاندا .
2 ـ وه
عه‌مماری کوڕی یاسر ڕه‌زای خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت : (
ثلاث من جمعهن فقد جمع الإيمان : الإنصاف من نفسك ، وبذل السلام للعالم
،والإنفاق من الإقتار) ،
واته : سێ شت هه‌ن هه‌رکه‌س له‌خۆی دا کۆی بکاته‌وه ئه‌وا ئيمانی
کۆکردۆته‌وه : ويژدان هه‌بوون له حوکم دان به‌رامبه‌ر خۆت ، وه سڵاوکردن
له خه‌ڵکی ، وه به‌خشين له که‌م ده‌ستی و هه‌ژاری .
3 ـ وه
له عبدالله ی که‌ری عومه‌ره‌وه ڕه‌زای خوايان له‌سه‌ر بێت : که‌وا پياوێک
پرسياری کرد له پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لیبێتکه کام ئيسلام بوونه
چاکه ، فه‌رمووی : (
تطعم الطعام وتقرأ السلام على من عرفت ومن لم تعرف ) ، واته
: خواردن ببه‌خشه‌و سڵاو بکه له‌و که‌سه‌ی که ده‌يناسی و ئه‌وه‌شی که
نايناسی