فۆنتی کوردی
قورئــــانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
نوێژی مردوو
نوێژی مردوو فه‌رزی کيفايهيه (واته ئه‌گه‌ر چه‌ند که‌سێک ئه‌نجامی بده‌ن له‌سه‌ر موسوڵمانانی ئه‌و ناوچه‌يه گوناهبار ده‌بن) وه ئه‌م نوێژه کوڕنوش و چهمينهوهی تێدا نی يه ، ڕاسترين شێوه‌ی چوار ته‌کبير ( لله أکبر ) ه ، وه پێج ته‌کبير تا نۆ ته‌کبير کردن هاتووه . وه ئه‌صڵ وه‌هايه ته‌نها له تهکبيری يه‌که‌می نوێژ دابه‌ستندا ده‌ست به‌رز بکرێته‌وه .
ڕوو به (قيبله) ده‌وه‌ستێت و مردووه‌که له‌به‌رده‌م خۆي‌دا داده‌نێ و ئه‌گه‌ر مردووه‌که پياو بوو له‌لای سه‌ری يهوهو ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بوو له‌لای ناوه‌راستی دا دهوهستێو تهکبيری دابه‌ستن ده‌کاو ده‌ست به‌رز ده‌کاته‌وه‌و پاشان ده‌ست ده‌گرێ و سوره‌تی (الفاتحة) و سوره‌تێکی تر ده‌خوێنێت به‌بێ دوعای ده‌ست پێکردن (الإستفتاح) ، وه تهکبيری دووه‌م ده‌کات و صڵاوات ده‌دات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت .
وه له‌دوای تهکبيری سێ يهم و چواره‌م و ....هتد ، ده‌پاڕێته‌وه بۆ مردووه‌که به‌و پاڕانه‌وه‌ی که ئێستا پێ ی ده‌گه‌ين ، وه به‌ده‌نگی نزم ئه‌م نوێژه ده‌کرێت ئه‌گه‌ر ئيمام بوو ، مه‌گه‌ر له‌به‌ر فێرکردی خه‌ڵکه‌که ده‌نگ به‌رز بکاته‌وه‌و سڵاويش ده‌داته‌وه هه‌ر به ده‌نگی نزم به جۆرێک ته‌نها دوای خۆی بيبیستن و به یه‌ک سڵاويش ده‌توانێت سڵاو بداته‌وه (واته به يه‌ک لادا) ، به‌ڵام له سێ کاتدا ئه‌م نوێژه دروست نی يه مه‌گه‌ر له‌به‌ر ناچاری : ( کاتێ خۆر هه‌ڵدێ تا به‌رز ده‌بێته‌وه به ته‌واوی ) وه ( کاتێک خۆر ده‌چێته ناواڕاستی ئاسمان لاده‌دات ) وه ( کاتێک خۆر سه‌ر ده‌بات بۆ ئاوا بوون تا یاوا ده‌بێت) وه هه‌تا نوێژکه‌ران له‌سه‌ری زۆربن چاکتره ، له‌و فه‌رموودانه‌ش که‌باسی ئه‌مه ده‌کات : پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت : ( هه‌ر پياوێکی موسوڵمان بمرێت و له‌سه‌ر جه‌نازه‌که‌ی چل پياوی یه‌کتاپه‌رست بوه‌ستن که هاوه‌ڵیان هيچ بۆ خوا دانه‌نابێ ، ئيلا خوای گه‌وره تکايان وه‌رده‌گرێت )
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی زیکره کان
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی