1 ـ (
اللهم إني أسألك خيرها ، وأعوذ بك من شرها ) واته : خوايه داوای
چاکی و خێره‌که‌يت لێ ده‌که‌م و په‌نات پێ ئه‌گرم له خراپه‌که‌ی .
2 ـ (
اللهم إني أسألك خيرها ، وخير ما فيها ، وخير ما أُرسلت به ، وأعوذ بك من
شرها وشر ما فيها وشر ما أرسلت به) واته :
خوايه من داوای خێر‌و چاکه‌که‌يت لێ ده‌که‌م و ئه‌و چاکه‌یه‌ی که تيايه‌تی
و ئه‌و چاکه‌يه‌ی بۆی نێردراوه ، وه په‌نات پێ ئه‌گرم له خراپه‌که‌ی و
له‌و خراپه‌یه‌ی که تيایه‌تی و یه‌و خراپه‌يه‌ی بۆی نێردراوه .
3 ـ جوێن ـ با ـ مه‌ده‌ن ، ئه‌گه‌ر قايمی کرد‌و خراپه‌یه‌کتان لێ چاوه‌ڕوان
ده‌کرد بڵێن : (
اللهم إنا نسألک من خير هذه الريح وخير ما فيها ، وخير ما أمرت به ، ونعوذ
بک من شر هذه الريح وشر ما فيها ، وشر ما أمرت به
) . واته : خوايه ئێمه داوای چاکه‌ی ئه‌م بايه‌ت لێ ده‌که‌ين و داوای
ئه‌و چاکه‌يه‌ت لێ ده‌که‌ين که تيايه‌تی و فه‌رمانی پێ کراوه وه په‌نات
پێ ده‌گرين له‌خراپه‌ی ئه‌م بايه‌و ئه‌و خراپه‌يه‌ی که تايبه‌تی و خراپه‌ی
یه‌وه‌ی فه‌رمانی پێ کراو که بيکات .