فه‌زڵی فێر بوونی قورئان
پێغه‌مبه‌ردرودی خوای له سه ر بێت ده‌فه‌رموێت (خَيرُكُم مَن تَعَلَمَ القُران وَ عَلَمَهُ , رواه الترمذي والنسائي وابن ماجة ) واته ( باشترینتان ئه‌و كه‌سه‌یه كه قورئان فێر بووه و كه‌سانی تریش فێر ده‌كات ) .
له‌ڕه‌وشتی ئیمانداران و شوێن كه‌وتوانی پێغه‌مبه‌رانی تر ئه‌وه‌یه كه نه‌فسی خۆیان ته‌واو ده‌كه‌ن و ته‌واوكه‌ری كه‌سانی تریشن , كه ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وشتی كافران و سته‌مكارانه كه سودیان بۆ كه‌س نی یه و ناهێڵن هیچ سودیك بگات به‌و كه‌سه‌ی كه پێیان ده‌گه‌ن هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت (الَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ اللّهِ زِدْنَاهُمْ عَذَابًا فَوْقَ الْعَذَابِ بِمَا كَانُواْ يُفْسِدُونَ) سوره‌تی النحل / ئایه‌تی 88 , واته (ئه‌وانه‌ی كه كافر بوون به‌ربه‌ستیان ده‌خسته سه‌ر ڕێبازی خوا و كۆسپیان داده‌نا له‌به‌رده‌م ئاینی خوا , خوا سزایان له‌سه‌ر یه‌ك بۆ ده‌نێرێت چونكه زۆر هه‌وڵیان دا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌ساد و خراپه كاری ) هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وَهُمْ يَنْهَوْنَ عَنْهُ وَيَنْأَوْنَ عَنْهُ) سوره‌تی الا‌نعام /ئایه‌تی 26 , واته (ئه‌وانه ناهێڵن كه‌س گوێ بۆ قورئان بگرێت و خه‌ڵكی لێ دور ده‌خه‌نه‌وه ) موفه‌سیرین له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رمون كه مه‌به‌ست له‌وه‌یه كافران ڕێگه ده‌گرن له خه‌لك كه قورئان بخوێنێت و گوێ بۆ قورئان بگرن و درۆ و قسه‌ی نابه‌جێ ده‌خه‌نه پاڵ قورئان وه‌ك خوای گه‌وره له باسی ئه‌وانه‌دا ده‌فه‌رموێت (فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَّبَ بِآيَاتِ اللّهِ وَصَدَفَ عَنْهَا ) سوره‌تی الا‌نعام/ ئایه‌تی 157 , واته( جا كێ هه‌یه له‌و كه‌سه زاڵم تر بێت كه ئایه‌تی خوا به‌درۆ ئه‌خاته‌وه و بڕوایان پێ ناكات , ڕوویان لێ وه‌ر ده‌گێڕێیت ) .
به‌ڵام ڕه‌وشتی هه‌ڵبژارده‌ی چاكه‌كاران ئه‌وه‌یه كه خۆی فێرده‌كات و كامڵ ده‌كات و خه‌ڵكانی تریش فێر ده‌كات هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ) سوره‌تی فێلت / ئایه‌تی 33 , واته (كێ له‌و كه‌سه جوان گوفتار و قسه‌ی به‌جێ تره كه بانگه‌واز بۆلای دینی خوا ده‌كات و كار و كرده‌وه‌ی چاكیش ئه‌نجام ده‌دات و ئینجا ده‌ڵێت : من له‌ڕیزی مسوڵمانانم ) ئه‌م باوه‌ڕداره به كۆمه‌ڵێك كار بانگه‌واز ده‌كات بۆلای دینی خوا وه‌ك بانگ دان و فێربوونی قورئان و فه‌رموده و فقه و فێركردنی خه‌ڵكیش ,
بۆیه به‌ڕاستی ئه‌مه باشترین و چاكترین كه‌سێكه كه به‌و شێوه‌یه بێت .هه‌ندێ ووته له‌سه‌ر فه‌زڵی قورئان خویندن
1- له‌به‌ركردنی قورئان سونه‌تێكی ڕۆشتوه , و مسوڵمانان له‌سه‌ری ڕۆشتون , پێغه‌مبه‌ردرودی خوای له سه ر بێت قورئانی له‌به‌ر كردوه و وه جبریل هه‌موو ساڵێك جارێك موراجه‌عه‌ی پێ كردۆته‌وه .
2- له‌به‌ر كردنی قورئان خاوه‌نه‌كه‌ی ڕزگار ئه‌كات له ئاگر , پێغه‌مبه‌ر [ صلى ] الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی (لو جعل القرآ‌ن في إهاب ثم ألقي في النار ما احترق) رواه/احمد , واته (ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه بخرێته ناو كیسه‌یه‌كه‌وه و بخرێته ناو ئاگره‌وه ناسوتێت ) .
3- له ڕۆژی دوایدا قورئان دێت و تكا بۆ خوێنه‌ر و له‌به‌ر كه‌ره‌كه‌ی ئه‌كات , پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی (اقرأوا القرآ‌ن فإنه يأتي يوم القيامة شفيعا لأصحابه ) , واته ( قورئان بخوێنه‌وه چونكه قورئان له قیامه‌ت دا شه‌فاعه‌ت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات ) .
4- قورئان خاوه‌نه‌كه‌ی پله به پله به‌رز ئه‌كاته‌وه له به‌هه‌شت دا هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌دا هاتووه پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ئه‌فه‌رموێت (يقال لصاحب القرآ‌ن :اقرأ وارقى ورتل كما كنت ترتل في الدنيا فإن منزلتك عند آخر آية تقرأ بها ) واته (بخوێنه‌ره‌وه و به‌رز ببه‌وه وه به‌جوانی بیخوێنه‌ره‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له دونیا ئه‌ت خوێنده‌وه جێگاكه‌ت له كۆتای ئایه‌ت دایه كه ده‌یخوێنیته‌وه ) .
5- ئه‌و كه‌سه‌ی قورئان له‌به‌ر ئه‌كات موسته‌حه‌قی ڕێز و پیرۆزی یه هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌دا هاتووه پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت (إن من إجلال الله تعالى إكرام ذي الشيبة المسلم وحامل القرآ‌ن غير الغالي فيه والجافي عنه ... الحديث) واته (له پایه‌ی به‌رزی خوای گه‌وره كه‌ڕێز له سه‌ر سپی و پیری مسوڵمان و ئه‌وه‌ی كه قورئانی هه‌ڵگرتوه جا ئه‌وه‌ی كه‌می هه‌ڵ گرتووه یان زۆر ,....... ) .
6- ئه‌وانه‌ی قورئانیان له‌به‌ره تایبه‌تن لای خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت (إِنَّ للهِ أَهْلِينَ مِنَ النَّاسِ. قَالُوا: يَا رَسُولَ اللهِ مَنْ هُمْ؟ قَالَ: هُمْ أَهْلُ الْقُرْآنِ، أَهْلُ اللهِ وَخَاصَّتُهُ) واته (خه‌ڵكی له لای خوای گه‌وره دوو به‌شن , ووتیان ئه‌وانه كێن ؟ فه‌رمووی : ئه‌وانه‌ن كه قورئانیان له‌به‌ره و تتایبه‌تیه‌كیان هه‌یه له‌لای خوای گه‌وره ) .
7- ئه‌وه‌ی قورئان له‌به‌ر ئه‌كات وه‌كو ئه‌وه وایه كه پێغه‌مبه‌رایه‌تی له لای ڕاست و چه‌پی بێت به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه هه‌یه كه وه‌حی بۆ نایه‌ت .
8- ئه‌وه‌ی قورئان له‌به‌ر ئه‌كات شوێنی به‌رز و بڵنده وه‌ك له فه‌رموده‌دل هاتووه پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت (مثل الذي يقرأ القرآ‌ن وهو حافظ له مع السفرة الكرام البررة) واته (نمونه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه قورئان ده‌خوینیته‌وه و له‌به‌ری ئه‌كات ئه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌لایكه‌تی كرامم به‌ره‌ره‌یه ) .
9- قورئان خوێن له دونیا پله‌ی به‌رز ئه‌بێته‌وه به‌و قورئانه‌ی كه ئه‌یخوێنێت پێش ئاخیره‌ت , پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت (إن الله يرفع بهذا الكتاب أقواماً ويضع به آخرين) واته (خوای گه‌وره به‌م قورئانه كۆمه‌ڵێك به‌رز ئه‌كاته‌وه و كۆمه‌ڵێكیش بزر ئه‌كات هه‌ر له دونیدا) .
10- ئه‌و كه‌سه‌ی قورئانی له‌به‌ره له هه‌موو كه‌س شیاوتره بۆ پێش نوێژی كردنی مسوڵمانان , پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت (يؤم القوم أقرؤهم لكتاب الله) واته (ئه‌وه ئیمامه‌تی خه‌ڵك ئه‌كات كه زیاتر قورئانی له‌به‌ره و زیاتر ئه‌یخوێنێته‌وه ) .
11- ده‌ستكه‌وتێكی باش له خوێندنی قورئان ده‌ست ده‌كه‌وێت , پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت (لا حسد إلا في اثنتين: رجل آتاه الله الكتاب فهو يقوم به آناء الليل وأطراف النهار ".......الحديث) واته (حه‌سودی نی یه و نابێت مسوڵمان حه‌سودی ببات ته‌نها له دوو شت‌دا نه‌بێت ئه‌ویش , پیاوێك خوای گه‌وره قورئانی له‌به‌ر كردبێت و وه‌پێی هه‌ڵس و كه‌وت ئه‌كات به‌ڕۆژ و به شه‌ویش ئه‌ی خوێنێت ) .
12- فێر بوون و له‌به‌ر كردنی قورئان باشتره له دونیا و ئه‌وه‌شی كه تێیدایه , پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت (أفلا يغدو أحدكم إلى المسجد فيعلم أو يقرأ آيتين من كتاب الله عز وجل خير له من ناقتين، وثلاث خير من ثلاث، وأربع خير من أربع ومن أعدادهن من الإبل ".) واته (ئایا یه‌كێك له ئێوه ناچێت بۆ مزگه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی فێر بێت یان بخوێنێته‌وه له قورئان , ئه‌گه‌ر دوو ئایه‌ت بخوێنێته‌وه خێر تره له‌وه‌ی دوو حوشتری هه‌بێت , وه سێ ئایه‌ت بخوێنێته‌وه باشتره له‌وه‌ی سێ حوشتری هه‌بێت و ........ ) .
13- ئه‌وی كه‌سه‌ی قورئانی له‌به‌ره له‌هه‌موو كه‌س زیاتر ئه‌یخوینیته‌وه و زیاتر پاداشتی ده‌ست ده‌كه‌وێت , پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت (من قرأ حرفاً من كتاب الله فله به حسنة، والحسنة بعشر أمثالها) واته (هه‌ر كه‌سێك پیتێك بخوێنێته‌وه له قورئانی پیرۆز ئه‌وه چاكه‌یه‌كی بۆ نوسراوه , وه هه‌ر چاكه‌یه‌ك ده پاداشتی هه‌یه ) .
14- له‌به‌ر كردنی قورئان هۆی ژیانی دڵه و ڕووناكی هۆش و ئه‌قڵه , پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت (عليكم بالقرآن فإنه فهم العقل , ونور الحكمة , وينابيع العلم , وأحدث الكتب بالرحمن عهدا وقال في التوراة: "يا محمد إني منزل عليك توراة حديثة تفتح بها أعينا عميا وآذانا صما وقلوبا غلفا " ) واته (ده‌ست بگرن به قورئانه‌وه چونكه تێگه‌یشتنی ئه‌قڵه , ڕوناكی یه بۆ حیكمه‌ته , وه سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانه , وه‌تازه‌ترین په‌رتووكه كه خوای گه‌وره ناردویه‌تی , وه له ته‌وراتدا ئه‌ڵێت : ئه‌ی محمد من ته‌وراتێكی نوێت به‌سه‌ردا داده‌به‌زێنم كه ئه‌بێته هۆی كردنه‌وه‌ی چاوه كوێره‌كان و گوێ كه‌ڕه‌كان و دڵه داخراوه‌كان ) .