خزمه تگوزارى
راسته قينه ى قورئان ... قوتابخانه يه کى ناوازه له قورئان خويندنه
وه ، وه يه که مين که س بووه له ڕاديۆ قورئانى خوێندوه ، وه ته نها
قورئان خوێنه که له ( کۆ شکى سپى ) ئه مريکى قورئانى خوێندۆته وه .
ساڵى 1917 ز له
گوندى ( شبرا النمله ) له پارێزگاى ( الغربيه ) له دايک بووه له ته
مه نى 4 داڵيدا ده ستى کردووه به خوێندن ، وه له ته مه نى 8 ساڵيدا
هه موو قورئانى له به ر کردووه ، به هۆى که مى ته مه نيه وه نه
يتوانيوه له په يمانگاى ئاينيه کاندا بخوێنێ ، هه ر بۆ يه له گه ڵ
مامۆستاکه يدا ماوه ته وه و فێرى تجويد بووه ، وه له مزگه وتى
گونده که ياندا ڕۆژانه له دواى بانگى عه سر قورئانى خوێندۆته وه ئه
مه ش ده روازه يه ک بوو که به هۆيه وه زياتر ناسرا ، له ته مه نى
12 ساڵيدا په يوه ندى کردووه به په يمانگاى ئاينى يه وه له شارى (
طنطا ) و به رده وام بووه له خوێندن تا قۆناغى دواناوه ندى پاشان
وازى له خوێندن هێناوه بۆ ئه وه ى جۆره کانى جوان خوێندنه وه ى
قورئان فێربێت .
له گونده که ى
مايه وه تا ئه وه بوو له ساڵى 1944 ز په يوه ندى کرد به ڕاديۆوه .
له ساڵى 1948 ز
به بانگبێژ دامه زرا له مزگه وتى ( سيد حمزه ) له شارى ( طنطا ) به
ڵام داواى کرد به قورئان خوێنى سوره تى ڕۆژى هه ينى دابمه زرێت و
داواکه ى په سه ند کرا .
دواتر له
10/10/1948 ز به فه رمانى وه زاره تى ئه و قاف ئه رکى سه رپه رشتى
هونه رى بنکه کانى قورئان خوێندنى پارێزگاى ( الغربيه ) ى پێ
سپێردرا .
له ساڵى 1949 ز
له مزگه وتى ( سيد احمد البدوى ) له شارى ( طنطا ) وه ک قورئان
خوێن ده ستبه کاربوو تا ساڵى 1955 ز دواتر گوازرايه وه بۆ مزگه وتى
( امام حسن ) له قاهيره .
له ساڵى 1960 ز
کرا به سه ر په رشتيارى هه موو بنکه کانى قورئان خوێندن له مصر ،
دواتر به ڕاوێژکارى کاروبارى قورئان له وه زاره تى ئه وقاف له ساڵى
1963 ز ، پاشان له هه مان ساڵدا کرا به سه رۆکى ليژنه ى ڕاستکردنه
وه ى قورئان و پێداچوونه وه ى له ( ئه زهه ر ) وه بوو به پسپۆڕى
هونه رى بۆ زانسته کانى قورئان و سوننه له ساڵى 1976 ز دا .
محمود الحصرى
يه که م که س بوو که له ساڵى 1960 ز دا قورئانى به ده نگه وه
خوێنده وه له ڕادێۆ ، ئه مه ش له به ر ئه وه ى که سێکى دوربين بووه
له جۆرێک له و بابه تانه ى په يوه ندى به بيروباوه ڕه وه هه بووه ،
وه هه ستى به مه ترسى هه وڵى که نيسه کردوه له به مه سيحى کردن و
هه ڵگێرانه وه ى قورئاندا بۆيه قورئانى له سه ر کاسێت تۆمار کرد .
دواى ئه م
تۆمارکردنه ( جمال عبدالناصر ) خه ڵاتى ڕێزلێنانى له بوارى زانست و
هونه ردا پێ به خشى له ساڵى 1967 ز هه روه ک له لايه ک زۆرێک له سه
رۆ کى وڵاتانى عه ره بى و ئيسلاميه وه ده ستخۆشى ئاراسته کرا .
مامۆستاى
قورئان خوێن خۆى ژماره يه ک کتێبى داناوه سه باره ت به خوێندنه وه
ى جياوازه کانى قورئان ، وه هه ر خۆيشى ئه م کتێبانه ى به چاپ ئه
گه ياند و به خۆ ڕايى بڵاوى ئه کرده وه .
له ساڵى 1938 ز
ژيانى هاوسه رى پێک هێناوه ، به هۆى گه شته زۆره کانى مامۆستاوه
هاوسه ره که ى ڕۆڵێکى گه وره ى بينيوه له په روه رده کردنى مناڵه
کانيدا .
مامۆستا حوصه
رى گرنگى زۆرى ئه دا به وه ى که منداڵه کانى قورئان له به ر بکه ن
، هه ر بۆ يه هه موويان قورئانيان له به ر کردووه .
وه له ساڵى
1980 ز دواى گه ڕانه وه ى له گه شته که ى سعوديه نه خۆشيه که ى په
ره ى سه ندو به و هۆيه وه دواى ئه نجامدانى نوێژى خه وتنان گيانى
سپارد .
هه ر له و ساڵه
دا که کۆچى دوايي کرد مامۆستا خۆى سه رپه رشتى ته واو بوونى بيناى
په يمانگاى ئاينى گونده که ى ئه کرد ، وه هه وڵى دا دروست کردنى
مزگه وتى گونده که ى ومزگه وتێکى تر که بۆ له به ر کردنى قورئان
بنيات ده نرا ته واو بکات .