ئه م به شه تایبه ته به ژیاننامه ی خوێنه ره به ڕێزو ناوداره کانی قورئانی پیرۆزه وه
1

محمد صديق المنشاوي

2

محمود خليل الحصر ى

3

عبدالباسط محمد عبدالصمد

4

سعد الغامدى  

5

مشارى بن راشد العفاسى

6

عبدالرحمن السديس

   

ئه و له فێرخوازانى زانست ، قورئان خوێنانى به توانا ، وتاربێژانى کارامه ، زمان پاراوانى لێهاتوو ، پێشه نگه .

ناسراوه به پێداگر له سه ر بانگه واز بۆ بيروباوه ڕه که ى و ڕێنمايي کردن له پێناوى خوادا .

له ديارترين ئه دگاره ڕ‌ه وشتى يه کانى / خۆبه که م زانينى ، زوهد و سنگ فراوانى يه .

مامۆستا ( عبدالرحمن السديس ) ئيمامى حه ره مى مه ککه ى پيرۆز ناوى ( ابو عبدالعزيز عبدالرحمن بن محمد بن عبدالله ) يه و نازناوى ( السديس ) ه .

له شارى رياض ساڵى 1963 ز له پارێزگاى ( البکيريه ) له ناوچه ى ( القصيم ) له دايک بوه . دواى په يوه ندى کردنى به کۆمه ڵ له به رکردنى قورئانى پيرۆز له رياض له ته مه نى 12 ساڵيدا قورئانى له به رکردووه .

مامۆستا هه ر له رياض گه وره بووه خوێندنى قۆناغى سه ره تايى له قوتابخانه ى ( المثنى بن حارث ) ته واو کردووه ، پاشان په يوه ندى کردووه به ( په يمانگاى رياضى زانستى ) ه وه و ساڵى 1979 ز به پله ى ( باڵا ) ده رچوه و دواتر په يوه ندى کردووه به( کۆليژى شه ريعه) وه له‌رياض وه ساڵى 1983 ز خوێندنى زانکۆى ته واو کردووه .  سه رقاڵى بونى به کارى زانکۆ وه :

کراوه به ( عميد ) له کۆليژى شه ريعه ، دواى ده رچوونى له به شى ( اصول الفقه ) وه به پله ى ( باڵا ) ئه م قوناغه ى تێپه راندووه .

وه ک پێشه وه و وتار خوێن کارى کردووه له ژماره يه ک له مزگه وته کانى شارى رياض .

شان به شانى خوێندنى زانستى له زانکۆ ، له سه رده ستى ژماره يه ک له مامۆستايانى مزگه وت وانه فێربوه و سودى لێ وه رگرتوون .

وه ک مامۆستاکارى کردووه له ( معهد امام الدعوه العلميه ) .

له 1984 ز وه ک پێشه واو وتارخوێنى مزگه وتى ( الحرام ) ده ست به کاربووه .

له 1988 ز پله ى ماسته رى به ده ست هێناوه به پله ى ( باڵا ) له کۆليژى شه ريعه ى زانکۆى ( الامام محمد بن سعود الاسلاميه ) به شى ( اصول فقه ) ، نامه که ى به ناونيشانى ( المسائل الاصوليه التعلقه بالادله الشرعيه التى خالف فيها ابن قدامه الغزالي ) بوو .

دواتر کرا به مامۆستاى ( محاضر ) له به شى قضاء له کۆليژى شه ريعه ى زانکۆى ( ام القرى ) له مه ککه .

له کۆليژى شه ريعه ى زانکۆى ( ام القرى ) به پله ى ( باڵا ) دکتۆراى به ده ست هێناوه ئه ويش له ساڵى 1995 ز نامه که ى به ناونيشانى ( الواضح فى الاصول الفقه لابى الوفاء بن عقيل الحنبلى : دراسه و تحقيق ) بوو .

دواتر وه ک مامۆستاى ياريده ده ر له کۆليژى شه ريعه ي زانکۆى ( ام القرى ) دامه زراوه .

هاوکات له گه ڵ کاره کانيدا ئه رکى ئيمام و وتارخوێنى و وانه وتنه وه ى له ئه ستۆ گرتووه له ( المسجد الحرام ) ، کاته کانى وانه وتنه وه شى دواي کردن له فتوادا .

گه شتى بانگخوازيى زۆرى ئه نجام داوه له ناوه و ده ره وه  سعوديه دا ، که زۆرێک له وڵاته عه ره بى و بيانى يه کانى گرتۆته وه . به شدارى له ژماره يه ک له ديدارو کۆنگره و کردنه وه ى مزگه وت و مه ڵبه ندى ئيسلاميدا کردوه .

پله ى ئه ندامێتى هه يه له ژماره يهک له ده زگاو دامه زراوه زانستى و بانگخوازى و خێرخوازيه کاندا .

شێخ عبدالعزيز بن باز ( ره حمه تى خواى لێ بێ ) هه ڵيبژاردووه بۆ ئه ندامێتى ده سته ى شه رعى ده زگاى فرياکه وتنى ئيسلامى .

به شدارى هه ندێ له کاره کانى ڕاگه ياندنى کردووه له ڕيگه ى وتارو بابه تى جۆراوجۆره وه .

سه ره راوى به شدار بوون له چالاکى بانگخوازيدا له ڕێگه ى به شداربون له کۆنگره دا له ناوه وه و ده ره وه ى وڵات .

 

 
7

علي عبدالرحمن الحذيفي

8

احمد العجمى 

9

محمد آيوب  

 

گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی

 هه موو موسڵمانێک مافی له به ر گرتنه وه و بڵاوکردنه وه ی بابه ته کانی ڕێگای ڕاستی هه یه  له ڕێگای خوادا