کورى صديق مه نشاويه قورئان خوينه ، ساڵي (1920 ز) له پاريزگاى
(سوهاج) له مصر له ناو خێزانێکى قورئان
په روه ردا هاتۆته دونياوه و گه شه ى کردووه ، باوکى قورئان خوێن و
مامۆستاى تجويد بووه ، مه نشاوى له ته مه نى هه شت ساڵى هه موو
قورئانى له به ر کردووه ، شێخ احمدى سيدى مامى له گه ڵ خۆى بردوويه
تى بۆ فێربوونى جۆره کانى خوێندنه وه و زانسته کانى قورئان ، له ته
مه نى دوانزه ساڵييه وه ده ستى کردوه به قورئان خوێندنى شه
وانه به هاوه ڵى مامۆستاکه ى تا ته مه نى ده گاته پانزده ساڵ ،
دواى ئه وه ى ناوبانگى بڵاوبوويه وه زياتر متمانه ى به خۆى په يدا
کردو کاريگه رى گه وره ى هه بوو له سه ر گه شته که ى له گه ڵ
قورئاندا . ناوبانگى جوان خوێندنه وه و ده نگه خۆشه که ى بووه باسى
باوى ناو خه ڵک له مصر ، کاتێک به ر پرسانى ڕاديۆ ئه م هه واڵه يان
بيست داوايان لێ کرد که تاقيکردنه وه ئه نجام بدات و وه ک قورئان
خوێن له راديۆ دابمه زرێت ، به ڵام مه نشاوى ئه مه ى ڕه ت کرده وه
و وتى نامه وێت ببمه خوێنه رى قورئان له راديۆ ، وه پێوستم به
ناوبانگه که ى نى يه ... هه ر بۆ يه به ڕێوه به رى ڕاديۆ بڕيارى دا
که راديۆ برواته ئه و شوێنه که مه نشاوى له ئاهه نگێکى ڕه مه زانى
دا بوو له گوندى (اسنا) . هه رچه نده بۆ جارى دووه ميش داواى به
رپرسانى ڕاگه ياندنى ڕه ت کرده وه به ڵام له کۆتايى دا به هۆى
داواى به رده واميانه وه مه نشاوى ڕۆيشت بۆ باره گاى ڕاديو ، تا
کۆچى دوايى کرد وه ک قورئان خوێن له وێ مايه وه .
هه ر به و هۆيه شه وه هه ندێک کاسێتى بۆ ڕاديۆ کانى سورياو له نده
ن تۆمارکرد .
له ساڵى ( 1938 ز ) ژيانى هاوسه رى يه که مى پێک هێناوه و بووه ته
باوکى چوار منداڵ دواى ته مه نى چل ساڵى هاوسه رى دووهه مىهێناوه
و نؤ منداڵى لێبووه . سه رکه وتنى مه نشاوى له قورئان خوێند ندا
توشى گێچه ڵى زۆرى کردووه تا کار گه يشتۆته ئه وه ى هه وڵى ژه هر
ده رخواردکردنى بدرێت .
مه نشاوى زۆر ساده و خۆبه که م زان بووه ، زۆر جار عه مامه که ى
لابردووه و به به رگێکى سپى يه وه له به ر ده رگاى ماڵه که ى
دانيشتوه زۆر که س وايان زانيوه ده رگه وانه .
به رده وام په يوه ندى به هاوشاريه کانيه وه هه بووه و هه ژارانى
خۆ ش ويستووه .
مه نشاوى له ساڵى ( 1966 ز ) توشى فراوانبوونى لوله خوێنه کانى
بۆرى خواردن هات ،هه ر بۆيه پزيشکه کان داوايان لێکرد که خۆى
ماندوو نه کات به ڵام مامۆستا سور بوو له سه ر قورئان خوێندن به ده
نگى به رز ، ته نانه ت ئه و رۆژه ى که کۆ چى دوايى کرد قورئانى
خوێند ، ئه وه بوو له 20 /6 / 1969 گيانى سپارد .
مه نشاوى دواى ئه وه ش که بوو به قورئان خوێنێکى به ناوبانگ ( هه
روه ک باوکى په روه رده ى کردبوو ) داواى پاداشتى له هيچ که س نه
ده کرد ، وه چاوى له و بڕه پاره يه نه بوو که بۆى دائه نرا 0
وه زاره تى ئه وقاف له مزگه وتى ( الزمالک ) دايمه زراند ، وه له
وێ مايه وه وه ک خوێنه رى سوره تى ( الکهف ) تا کۆچى دوايى کرد .
ئه و کاسێتانه ى مه نشاوى به ته جويده وه بۆ ڕاديۆى تۆمار کردبوون
، له ساڵى 1980 ز به هۆى که مترخه مى به رپرسانى ڕاديۆوه به رنامه
ى تريان له سه ر تۆمار کران .
مه نشاوى به بێ جياوازى گوێى له ده نگى قورئان خوێنانى هاوچه رخى
خۆى ئه گرت و ( محمد رفعت ) ى قورئان خوێنى زۆر خۆش ده وىست و
هۆگرى ده نگ و خوێندنه وه که ى بوو .
له يه که م گه شتيدا بۆ ده ره وه ى وڵات به هاوه ڵى مامۆستاى
قورئان خوێن ( عبدالباسط محمد عبدالصمد ) له کاتى قورئان خوێندندا
گريا به هۆى ئه و پێشوازيه ناوازاه گوێگرتنه ى گه لى ئه نده نوسيا
له قورئان و به پيرۆز راگرتنى په يامى خوا .
ئه و خاڵانه ى به ده ستى هێناون :
1ـ سه روکى ئه نده نوسى ( احمد سوکارتو ) خه ڵاتى ڕێزلێنانى پێ به
خشى .
2ـ له سوريا خه ڵاتى ڕێزلێنانى پله دووى پێ به خشرا .
( له مصر هيچ خه ڵاتێکى ڕێزلێنانى پێ نه به خشراوه )