ناوى سعد
الغامدييه ، ساڵى 1967 ز له شارى ( الدمام ) ى وڵاتى سعودى يه له
دايک بووه .
ژيانى هاوسه رى
پێکهێناوه و سێ منداڵى هه يه به ناوى مجاهد ، سلمان ، عبدالعزيز .
هه موو قۆناغه
کانى خوێندنى له شارى ( دمام ) ته واو کردووه و هه ر له ڕۆژانى
خوێندنيدا به شدارى چالاکيه کانى لاوانى کردوه وه ک خوله کانى
هاوينه يي و ئه ڵقه ى له به ر کردنى قورئانى پيرۆز ، وه به رده وام
سه ردانى ئه و ده زگايانه ى کردوه که گرنگيان داوه به په ره پێدانى
تواناى قورئان خوێندن و سرود وتن .
غامدى له سه ره
تادا ڕێگه ى سرودبێژى تۆمار کردوه که ديارترينيان ( ملکنا هذه
الدنيا قرونا ) له گه ڵ ( غربا ) .
هه ر له ڕۆژانى
چونه زانکۆوه ، سوربوه له سه ر پێداچونه وه ى قورئان و له ساڵى
1990 ز دا هه موو قورئانى له به ر کردووه ، هه ر له و کاته شه وه
مامۆستا وه ک قورئان خوێنێکى ده نگ خۆش ناسرا ، ئه وه بوو له ساڵى
1991 ز بۆ يه که م جار پێش نوێژيى کرد له نوێژى ته راويحدا .
يه که م بڵاو
کراوه ى هه ردوو سوره تى ( الاحزاب و الزمر ) ى له خۆ گرتووه .
غامدى له مزگه
وته جياوازه کانى جيهاندا پێش نوێژى کردووه وه کو مزگه وته کانى نه
مساو ئه مريکاو بريتانيا ، هه روه ک بانگهێشتکراوه بۆ پێشنوێژيکردن
له به حره ين و کوه يت .
مامۆستا له
هۆگرانى ده نگى مامۆستا محمد صديق المنشاوى و مروان القادرى يه ،
وه ک ده ڵێ : هيچ قورئان خوێندنه وه يه ک وه ک خوێندنه وه که ى
منشاوى نه چۆته دڵمه وه ، به تايبه ت خوێندنه وه که ى له کۆتايى
سوره تى ( الحشر ) دا .
مامۆستا ئێستا
ئيمامى مزگه وتى ( يوسف بن احمد کامل ) ه له شارى دمام .