ئه‌م بابه‌ته ڕێگای ڕاستی ئاماده‌ی کردوه‌ بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی 2004 له‌ ئه‌رشیفه‌وه‌‌

ڕه مه زان چه ند ڕۆژێکی که مو دیاری کراوه

خوای گه وره له قورئانی پیرۆزدا ده فه رموێت :( ياأيها الذين أمنوا كتب عليكم الصيام كما كتب على الذين من قبلكم لعلكم تتقون أياماً معدودات ...)  واتا ئه ی ئه و که سانه ی که باوه ڕتان هه یه، ئێوه ڕۆژووتان له سه ر نوسراوه ، هه ر وه ک له سه ر ئه وانه ی پێش ئێوه، بۆ ئه وه ی که ته قوای خواتان هه بێت، وه چه ند ڕۆژێکی دیاری کراوه.

به ڕێزان :أياماً معدودات  که چه ند ڕۆژێکی دیاری کراوه ،وه ده ڕوات و ماڵئاواییمان لێده کات، هه روا له ته مه نی ئێمه ش ده ڕوات و ڕۆژێک دێت که ئێمه ش ماڵئاوایی بکه ین و ئه م سه ر زه ویه به جێ بهێڵین هه ر وه ک ئه وانه ی پێش ئێمه به جێیان هێشت، جا به ڕاستی مانگێکی پیرۆزی وه ک ڕه مه زان هه لێکه بۆ ئه نجام دانی  کاری چاکه تیایداو پاک کردنه وه ی دڵ و نه فسمان، چونکه که س له ئێمه نازانێت ئا یا فریای ڕه مه زانێکی تر ده که وین یان نا؟

بۆ یه باشتر وا یه له ڕه مه زاندا هه رچی زیاتر زیکری خوای گه و ره بکه ین و زیاتر قورئان بخوێنینه وه و نوێژه کانی ته راویح ئه نجام بده ین هێشتا به رامبه ر ئه وه نیه که خوای گه وره هه زاران نیعمه تی به ئێمه ی مرۆڤ به خشیوه .

وه هه ر چی توێشوو کۆ بکه ینه وه بۆ رۆژی قیامه تمان هێشتا با به که می بزانین و زیاتر خۆمان ماندوو بکه ین بۆ ئه و ڕۆژه سه خته ی که پێمان ده ڵین ئه ی ئه هلی به هه شت به نه مری بژین وه ئه ی ئه هلی دۆزه خ به نه مری بژین، چونکه به ڕاستی پێویسته له سه ر هه ر یه کێکمان که بزانین ئه م دنیایه ماڵێکی کاتیه و ده بێت ته سلیم به خاوه نه که ی بکه ینه وه، وه جێگای ئه نجام دانی کرده وه کانمانه به چاک و به خراپه وه ، نه ک جێگای پاداشت وه رگرتنه وه، ئه وه قیامه ته که جێگای پاداشته به چاک یان خراپ نه ک دنیا.

جا با هه موومان ئه م ڕه مه زانه بکه ینه سه ره تایه ک بۆ ڕازی کردنی خوای گه وره لێمان، وه هه وڵ بده ین که نه گه ڕیینه وه بۆ سه ر ئه و تاوانانه ی که پێشتر ئه نجاممان داون، چونکه به ڕاستی گه ڕانه وه بۆ سه ر تاوان له دووای ڕه مه زان کارێکی زۆر خراپه و هۆ یه که بۆ ڕه نجاندنی خوای گه وره له به نده کانی.

مه گه ر ئه و خوایه ی که له ڕه مه زاندا ده یپه رستین هه مان ئه و خوایه نیه که له دوای ڕه مه زانیش هه ر هه یه ؟؟؟

بۆیه ئه ی به نده ی خوا بزانه که هه ر چه ند گوناه و تاوانت ئه نجام داوه ئه وه ته وبه ی لێ بکه و بگه ڕێره وه بۆلای خوای خۆت ، چونکه دڵنیا به خوای گه وره لێبورده و به ڕه حمه به رامبه ر به  به نده کانی.

به ڵێ شه یتان به له عنه ت بکه و ئێستا ته و به بکه نه ک دوایی، ئه مڕۆ بیکه نه ک سبه ی ئه م ڕه مه زانه بیکه نه ک ئه وی تر.نه وه ک مردن بێته سه ر ڕێگه ت و نه هێڵێت مه شروعه کانی داهاتوود که نه خشه ت بۆ کێشاون ئه نجامیان بده یت.

 

 

لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زان

لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ڕێگای ڕاستی

 

 1