ئه‌م بابه‌ته ڕێگای ڕاستی ئاماده‌ی کردوه‌ بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی 2004 له‌ ئه‌رشیفه‌وه‌‌

شه وی قه در= لیله القدر

شه وی قه در ی پیرۆز باشترین شه وانی هه موو ساڵێکه، وه واتای قه در ئه وه یه که شه ره فێکی گه وره ی هه یه،موفه سیرین ده ڵێن بۆیه خوای گه وره ناوی لێ ناوه قه در به هۆ ی شه ره ف و گه وره یی و شکۆداریه وه یه تی.

خوای گه وره ش زۆر به گه وره یی باسی ده کات که ده فه رموێت “وما أدراك ما ليلة القدر  ئه ویش گه وره کردن و قورس کردنێکه بۆ ئه و شه وه،وه ک بڵێیت ئه ی محمد صلی الله علیه و سلم ئاگادارم نه کردویت که ئه و شه وه چیه، یان نازانیت چی شه وێکی گه وره یه، ئیمامی الخازن ده ڵێت خوای گه وره ئه م شه وه ی به پیرۆز ڕاگرتووه له سێ لایه نه وه

لایه نی یه که م،، خوای گه وره ده فه رموێت “ليلة القدر خير من ألف شهر “  که شه ره ف و ڕێزی ئه وه ی هه یه که قورئان تێیدا دابه زیوه ته خوار بۆ مرۆڤ، موفه سیره کان ده ڵێن کاری چاکه له و شه وه دا باشتر و خێرترێکه له کاری چاکه له 1000 هه زار مانگ که شه وی قه دری تیا نه بێت، پێغه مبه ر صلی الله علیه و سلم  خۆزگه ی خواست که ده فه رموێت ( يارب ، جعلت أمتي أقصر الأمم أعماراً ، وأقلها أعمالاً )  واتا خوای په روه ردگار ئوممه ته که م ته مه نیان کورته و ته مه نی کورتیش که م کاری چاکه ی پێ ده کرێت، بۆیه خوای گه وره ش ئه م شه وه موباره که ی به خشی به فه خری کائینات صلی الله علیه و سلم وه به هه موو موسڵمانێک، وه پێی فه رموو ئه م شه وه خێری زیاتره له 1000 هه زار مانگ بۆ خۆت و بۆ ئوممه ته که ت.

لایه نی دوو ه م،، خوای گه وره ده فه رموێت “ تنزل الملائكة والروح فيها بإذن ربهم من كل أمر “ که تیایدا مه لائیکه ته کان داده به زنه سه ر زه وی و خێرو ڕه حمه ت ده بارێنن به سه ر موسڵمانان و ئه و که سانه ی که هه وڵی به ده ست هێنانی شه ره فی لیله القدر ده ده ن.

لایه نی سێهه م،، ئه و شه وه پیرۆزه له مانگی ڕه مه زاندایه که ئه م مانگه خۆی پیرۆزه چ جای ئه وه ی که شه وێک تیایدا قورئانی تێداهاتۆته خوار که ئه ویش ئه م شه وه پیرۆزه یه که باسی لێوه ده که ین.

به ڵێ خوشکو برایانی به ڕێز ئه م شه وه پیرۆزه له شه وی بیست و حه وتی مانگی ڕه مه زاندایه که پێغه مبه ری خوا صلی الله علیه و سلم ده فه رموێت روى أحمد عن ابن عمر رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم( من كان متحريها فليتحرها ليلةالسابع والعشرين)  هه روه ها ئیمامی موسلیم ڕیوایه تی کردووه له ابی بن که عب که گوتویه تی  والله الذي لا إله إلا هو ، إنها لفي رمضان ، والله إني لأعلم أي ليلة هي ، هي الليلة التي أمرنا الرسول صلى الله عليه وسلم بقيامها ، هي ليلة سبع وعشرين ، واتا سوێند به و خوایه ی که هیچ شتێک نیه شایسته ی په رستن بێت جگه له و، من ده زانم ئه وه ئه وه ڕه مه زانه، سوێند به خوا ده زانم چ شه وێکیشه، ئه وه ئه و شه وه یه که پێغه مبه ر  صلى الله عليه وسلم ئه مری پێ کردین به هه ستان تێیدا ئه ویش شه وی بیست و حه وته.

وه هه روه ها زانایان ته فسیرو ته حدیدی ئه و شه وه موباره که یان کردووه که ده ڵێن،، سوره تی قدر 30 سی ووشه یه وه ووشه ی (هی) که مه به ست لێی شه وی قه دره له بیست و حه وته مین ووشه یه له سوره ته که دا که خوای گه وره ده فه رموێت (سلام هى حتى مطلع الفجر)

بیرمان نه چێت که بلێین که هه ندێک له زانایان ده ڵێن که شه وی قه در ده که وێتن شه وه تاکه کانی ده 10 شه وی کۆ تایی مانگی ڕه مه زان، وه ده ڵێن که له وانه یه هه ندێ جار له شه وی بیست و یه ک بێت یان بیستو سێ یان بیست و پێنج یان ....هتد. وه به شێک پێیان وایه که هه ندێ جار له وانه یه له شه وه جوته کنیش بێت، به ڵام لێره دا غرنگ ئه وه یه که ئه و شه وه پیرۆزه له ده 10 شه وی کۆتایی ئه و مانگه پڕ میهر و به ره که ته یه

 

 

لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زان

لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ڕێگای ڕاستی

 

 1