ئه‌م بابه‌ته ڕێگای ڕاستی ئاماده‌ی کردوه‌ بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی 2004 له‌ ئه‌رشیفه‌وه‌‌

ئه مه ی که ده یبینن به شێکه له شێوه ی ڕۆژوو گرتنی پێغه مبه ری خۆشه ویست صلی الله علیه و سلم

(پێناسه یه ک)

ڕۆژوو به شێکه له عیباده ت کردن بۆ خوای گه وره هه ر له ڕؤژ هه ڵاتن هه تا ڕۆژ ئاوابوون

ڕۆژووی مانگی ڕه مه زان یه کێکه له ئه رکانه کانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام،،،پێغه مبه ر صلی الله علیه و سلم ده فه رموێت{ بني الإسلام على خمس: شهادة أن لا إله إلا الله، وأن محمداً رسول الله، وإقام الصلاة، وإيتاء الزكاة، وصوم رمضان، وحج البيت الحرام } [متفق عليه].

واتا ئیسلام له سه ر پێنج شت بنیاد نراوه ئه ویش شه هاده ت هێنان به وه ی که مرۆڤ باوه ڕی هه بێت که هیچ خوایه ک نیه که شایسته ی په رستن بێت جگه له الله وه محمدیش نێردراوی ئه و خوایه یه
وه نوێژ کردن وه وه زه کاتدان وه ڕۆژووی مانگی ڕه مه زان وه حه ج کردن.

(ڕۆژوو گرتنی خه ڵکی)

ڕۆژوو فه ڕزه له سه ر موسڵمانێکی باڵغ بووی عاقڵ

کافر به ڕۆژوو نابێت وه له سه ری نیه ڕۆژوو بگرێته وه کاتێک موسڵمان ده بێت

منداڵی بچووکی بێ توانا ڕۆژوو گرتنی له سه ر نیه

نه خۆش ئه گه ر مه ترسی هه بوو بۆ نه خۆشیه که ی به ڕۆژوو نابێت پاشان که چاک بووه وه ده یان گرێته وه، به ڵام نه خۆشێک که ئه مه لی چاک بونه وه ی نیه هه موو ڕۆژێک هه ژارێک تێر ده کات.

ئافره تی زکپڕ له کاتی هه ست کردن به خه ته رێک بۆ حه مله که ی ڕۆژوو ناگرێت به ڵام پاشان ده ی گرێته وه.

ئافره تی حه یزدار ڕۆژوو ناگرێت به ڵام پاش حه یزه که ده یگرێته وه.

ڕێبوار=مسافر ئه گه ر وویستی به ڕۆژوو ده بێت وه ئه گه ر نه یویست ئه وا به ڕۆژوو نابێت. جا ئه گه ر سه فه ره که له پڕ و له ناکاو بێت یان شۆفێری ئۆتۆمبێل بێت. ما دام ڕێگاکه دوره یان له ووڵاتی خۆیان نین، به ڵام پاش سه فه ره که ده یگرنه وه.

مرۆڤی شێت و بێ عه قڵ ڕۆژووی له سه ر نیه.

(حوکمه کانی ڕۆژوو)

یه که م،، نیه ت هێنان

نیه ت هه بوونی پێشتر له ڕۆژووی فه ڕزدا واجبه، پێغه مبه ر صلی الله علیه و سلم ده فه رموێت { من لم يُجمِع الصيام قبل الفجر فلا صيام له } [صحيح أبي داود]. یان ده فه رموێت { من لم يبيت الصيام من الليل فلا صيام له } [صحيح النسائي] جا نیه نیه ت ‌هێنان به دڵه و ئه بێت به دڵ نیه تت هه بێت نه ک نیه ت‌ هێنان به زمان، چونکه نیه ت هێنان به زمان نه له پێغه مبه ره وه، وه نه له هاوه ڵه به ڕێزه کانه وه باسی لێوه نه کراوه.

دووه م،، کاتی ڕۆژوو

.. خوای گه وره ده فه رموێت وكلوا واشربوا حتى يتبين لكم الخيط الأبيض من الخيط الأسود من الفجر [البقرة:187].

سێهه م،، پارشێو یان پاش شێو کردن

پێغه مبه ر صلی الله علیه و سلم ده فه رموێت{ فصل ما بين صيامنا وصيام أهل الكتاب أكلة السحر } [رواه مسلم]،هه ر وه ها ده فه رموێت{ البركة في ثلاثة: الجماعة، والثريد، والسحور } [صحيح رواه الطبراني في الكبير]، وه به ڕاستی ته رک دانی باش نیه چونکه پارشێو کردن موباره که هه تا خواردنه که ش چونکه ده فه رموێت{ هلمّ إلى الغذاء المبارك } [صحيح أبي داود] وه ده فه رموێت پارشێو بکه ن هه تا ئه گه ر به قومێک ئاویش بێت{ السحور أكلة بركة فلا تدعوه ولو أن يجرع أحدكم جرعة من ماء، فإن الله وملائكته يصلون على المتسحرين } [حسن رواه الإمام أحمد]

چوا ره م،، ئه و شتانه ی که پێویسته ڕۆژووه وان نابێت بیکات

قول الزور... واتا شاهیدی دانی درۆ، پێغه مبه ر صلی الله علیه و سلم ده فه رموێت { من لم يدع قول الزور والعمل به فليس لله عز وجل حاجة أن يدع طعامه وشرابه } [رواه البخاري]. و‌ا تا هه ر که س خۆی نه پارێزێت له شاهیدی درۆ ئه وا خوای گه وره پێویستی نیه به و ڕۆژووه که ته نها خۆی بێ نان و ئاو کردوه و هیچی تر.

قسه ی قۆڕو پڕوپوچ..پێغه مبه ر صلئ الله علیه وسلم.ده فه رموێت { ليس الصيام من الأكل والشراب، وإنما الصيام من اللغو والرفث، فإن سابَّـك أحد أو جَهِل عليك فقل: إني صائم } [صحيح ابن خزيمة]. واتا ڕۆژوو گرتن ته نها خۆ بێ نان و ئاو کردن نیه، به ڵکو خۆ پاراستنیشه له له قسه ی پڕوپوچ و جنێو دان، هه ر کاتێک که سێک قسه ی نقشیرینی پێ ووتی بڵێ من به ڕؤژووم.

پێنجه م،، ئه و شتانه ی که موباحن بۆ ڕۆژووه وان

جه نابه ت بوون... له عائشه ی دایکی ئیمان دارانه وه ده فه رموێت{ كان يدركه الفجر وهو جنب من أهله ثم يغتسل ويصوم } [متفق عليه].

سیواک کردن... پێغه مبه ری خۆشه ویست صلی الله علیه و سلم ده فه رموێت{ لولا أن أشق على أمتي لأمرتهم بالسواك عند كل وضوء } [متفق عليه]. واتا ئه گه ر له به ر ئه وه نه بوایه که ئه م دینه له سه ر ئوممه ته که م گران بێت ئه وا ئه مرم پێده کردن به سیواک کردن له کاتی هه موو ده ست نوێژێک.... هه روه ها ئه بێت بزانین که سیواک کردن تایبه ت نیه ته نها بۆ ڕۆژووه وان، به ڵکوو بۆ هه موو موسڵمونێکه، به ڕۆژوو بێت یان نا، هه ر وه ک له فه رموده که دا ده فه رموێت ئوممه ته که م، نه ک ڕۆژووه وان، که واته بۆ هه موو موسڵمانێکه.


* المضمضة والاستنشاق: كان يتمضمض ويستنشق وهو صائم، لكنه منع الصائم من المبالغة فيهما، قال : { وبالغ في الاستنشاق إلا أن تكون صائماً } [صحيح أبي داود].


* المباشرة والقبلة للصائم: عن عائشة رضي الله عنها قالت: { كان رسول الله يقبّل وهو صائم، ويباشر وهو صائم، ولكنه كان أملككم لإربه } [متفق عليه]. ويكره ذلك للشباب دون الشيخ، قال : {... إن الشيخ يملك نفسه } [صحيح رواه أحمد].


* تحليل الدم وضرب الإبر التي لا يقصد بها التغذية: فإنها ليست من المفطرات، لأنها ليست مغذية ولا تصل إلى الجوف.


* قلع السن: لا يفطر الصائم


* ذوق الطعام: وهذا مقيد بعدم دخوله الحلق، وكذلك الأمر بمعجون الأسنان. لما ورد عن ابن عباس رضي الله عنه:
{ لا باس أن يذوق الخل أو الشيء ما لم يدخل حلقه وهو صائم } [رواه البخاري].

قه تره و کل خستنه ناو چاو....که ئه م شتانه ئاسایین، هیچ کێشه یه ک درووست ناکه ن قال الإمام البخاري في صحيحه: { ولم ير أنس والحسن وإبراهيم بالكحل للصائم باساً }.

شه شه م،، به ربانگ کردنه وه

ئه بێت مرۆڤی موسڵمان له کاتی خۆیدا ڕۆژوو بشکێنێت وه دوای نه خات وه ک یه هودی و خاچ په رسته کان که ڕۆژووی خۆیان ده شکاند تا کاتی ئه ستێره ده رکه وتن، پێغه مبه ر صلی الله علیه و سلم ده فه رموێت  { لا يزال الناس بخير ما عجلوا الفطر } [متفق عليه]. هه ر وه ها ده فه رموێت { لا تزال أمتي على سنتي ما لم تنتظر بفطرها النجوم } [صحيح ابن حبان].

شکاندنی ڕۆژوو پێش ئه نجام دانی نوێژی ئێواره  عن أنس قال: { كان رسول الله يفطر قبل أن يصلي } [حسن رواه أبو داود].

به چی ڕۆژوه کانمان بشکه‌نین؟ { كان النبي يفطر على رطبات قبل أن يصلي، فإن لم يكن رطبات فتمرات، فإن لم يكن تمرات حسا حسوات من ماء } [صحيح أبي داود].

ووتنی ئه م دۆعایه له کاتی ڕۆژوو شکاندندا { ذهب الظمأ وابتلت العروق، وثبت الأجر إن شاء الله } [صحيح أبي داود].

حه وته م،، ئه و شتانه ی که ڕۆژوو به تاڵ ده که نه وه

خواردن و خواردنه وه ی به عه مدی، که ئه مه ڕۆ ژوو هه ڵده وه شێنێته وه، به ڵام ئه گه ر خواردن یان خواردنه وه به هۆ ی له بیر چوونه وه وه بێت ئه وه به رده وام به له سه ر ڕۆژوه که ت ، چونکه پێغه مبه ر صلی الله علیه و سلم ده فه رموێت { إذا نسي فأكل وشرب فليتم صومه، فإنما أطعمه الله وسقاه } [متفق عليه].
ڕشانه وه ی به عه مدی ڕۆ ژوو به تاڵ ده کاته وه ، به ڵام ئه گه ر که سێک ڕشایه وه ،وه ڕشانه وه که به ده ست خۆی نه بوو ئه وا پێویست ناکات ڕۆژوه که ی بشکێنێت چونکه حه زره ت ده فه رموێت { من ذرعه القيء فليس عليه قضاء، ومن استقاء فليقض } [صحيح أبي داود].فإن قاء من غير قصد لم يفطر.
جیماع کردن ڕۆ ژوو به تاڵ ده کاته وه، هه ر که سێک به ڕۆژوو بێت وه کاری جیماع بکات له گه ڵ خێزانی خۆیدا ئه وه ده بێت که کۆیله یه ک ئازاد بکات یان دوو مانگ ی له سه ر یه ک به ڕۆژوو بێت یان ئه گه ر نه یتوانی ئه بێت خواردنی شه ست 60 که سی هه ژار بدات.
خوێن گواستنه وه و ئاو هه ڵواسین بۆ نه خۆش ڕۆژوو به تاڵ ده که نه وه.

هاتنه ده ره وه ی خوێنی حه یز له ئافره تا ڕۆژوو به تاڵ ده کاته وه، جا ئه گه ر له سه ره تای ڕۆژ بێت یان کۆتاییه که ی.

هاتنه ده ره وه ی مه نی له پیاواندا، به عه مدی ڕۆژوو به تاڵ ده کاته وه، به ڵام ئه گه ر به ده ست خۆی نه بوو ئه وا با له سه ر ڕۆ ژوه که ی خۆی به رده وام بێت به تایبه تی ئه گه ر له کاتی نوستندا ئه وه ڕویدا، ئه مه هیچ کێشه یه ک دروست ناکات،جونکه ناچاریه و به ده ستی ئه نقه ست نیه.

هه شته م،، گێڕانه وه ی ڕۆژوو

هه ر که س ڕۆژوو قه رزار بوو ده بێت بیگرێته وه و ته ئخیری نه کات، وه ئه گه ر که سێک مردو ڕۆژوو قه رزار بوو ئه وا پێغه مبه ر صلی الله علیه و سلم ده فه رموێت { من مات وعليه صوم صام عنه وليه } [متفق عليه].

نۆهه م،، که سێک که به ڕۆژووه وه نوێژ ناکات

ئه و که سه ی که ڕۆژوو ده گرێت وه نوێژ ناکات ئه وا یه کێک له ڕوکنه کانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی واز لێ هێناوه و گوناهێکی زۆر گه وره یه، وه ڕۆژووه که ی هیچ سودێکی پێ ناگه یه نێت مادام ئه م که سه نوێژ ناکات ئه وه تا پێغه مبه ری خۆشه ویست ده فه رموێت { العهد الذي بيننا وبينهم الصلاة، فمن تركها فقد كفر } [صحيح رواه الإمام أحمد].
 

ده هه م،، قیام اللیل

پێغه مبه ر صلی الله علیه وسلم هه موو کات هه ڵده ستا به م کاره به جه ماعه ت، به ڵام بۆ ئه وه ی که له لای ئوممه ته که ی به فه رز وه رنه گیرێت وازی لێ هێنا، وه ژماره ی رکاته کانی هه شت رکاتن جگه له نوێژی ویتر که سێ رکاته، عائشه ی دایکی ئیمانداران ڕه زای خوای لێ بێت ده فه رموێت  { ما كان النبي يزيد في رمضان ولا في غيره على إحدى عشرة ركعة } [متفق عليه].
وه له سه رده می خه لیفه ی موسڵمانان عومه ری کوڕی خه تتاب خوا لێی ڕازی بێت ئه م سوننه ته زیندوو کرایه وه، وه له سه رده می ئه ودا بیست و سێ 23 ڕکات ده کرا، وه پاش سه رده می ئه و سی و نۆ39 ڕکات ده کرا، به ڵام بیست و سێ ڕکات قه ولی هه ر سێ ئیمامه به ڕێزه که و هی تریشی له سه ره.

به ڵام به داخه وه ئه مڕۆ له زۆر شوێنی دنیادا زۆر به خێرایی نوێژه کان ده که ن و سوڕه ته کان ده خوێنن، وه ک که ڵه شێرێک چۆن گه نم ده خوات سوجده ده به ن، که به ڕاستی له زۆر حاڵه تا ئه م جۆره نوێژ کردنه نوێژه کانیان به تاڵ ده کاته وه. والله المستعان

یازده هه م،، زه کاتی فیتر= الزکات الفطر

ئه مه فه ڕزه له سه ر هه موو موسڵمانێک، گه وره یان بچووک ئافره ت و پیاوو  لحديث ابن عمر رضي الله عنه: { فرض رسول الله زكاة الفطر من رمضان على الناس } [متفق عليه]. وه میقداره که ی به پێی قووت و بارودۆخی ئه و ووڵاته یه که تێیدا ده ژیت،، تکایه بۆ ئه م مه سه له یه پرسیار له که سێکی شاره زا بکه بۆ ئه وه ی که زیاتر بۆت ڕوون بکاته وه.

که ی ئه م فه رزه ئه نجام بده یت باشه؟؟؟

ئه م فه ڕزه ئه نجام بده یت باشه له ڕۆژی جه ژن پێش نوێژ یان ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ پێشتر، وه جائیز نیه دوا بخرێت بۆ دوای جه ژن

 

 

لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زان

لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ڕێگای ڕاستی

 

 1