|

ئهم
بابهته ڕێگای ڕاستی ئامادهی کردوه بۆ مانگی ڕهمهزانی 2004 له
ئهرشیفهوه
هه ندێک له گرنگترین ڕوداوه کانی مانگی ڕه مه زانی پیرۆز
له یه که م ڕۆژی مانگی ڕه مازانی پیرۆزدا که به رامبه ر بوو به ساڵی 623 م ، پێغه مبه ری خۆشه ویست سرییه یه کی له موسڵمانان ئاماده کرد که ژماره یان سی30 که س بوو به سه رکردایه تی حه زره تی حه مزه ی کوڕی عبدالمطلب که مامی پێغه مبه ر بوو صلی الله علیه وسلم، شایه نی باسه که هه موو موسڵمانه کان له کۆمه ڵی موهاجیرین بوون، کۆردنه وه ی ئه م کۆمه ڵه موسڵمانه به ڕێزه به مه به ستی ڕێگرتن له کاروانێکی کافره قوڕه یشیه کان بوو که له شامه وه به ڕێ که وتبوو بۆ مه ککه،که ژماره یان سێ سه د300 که بوو، به سه رکردایه تی ئه بوجه هل، هه ردوو تاقم به ره و ڕووی ئه ک بونه وه به مه به ستی شه ڕکردن،تاسهر ئه نجام شه ڕه که ڕوی نه داو ڕێکه وتنێکیان مؤرکرد
له حه ڤده ی ڕه مازانداو له ساڵی دووه می کۆچیدا هه لێکی مێژویی و باش هاته پێشه وه بۆ موسڵمانه کان که داخ بکه نه دڵی کاره کانه وه و له ڕوی ئابوریه وه زه ره رێکی باشیان لێ بده ن، ئه وه بوو پێغه مبه ری خۆشه ویست صلی الله علیه وسلم فه رموی
(هذه عير قريش فيها أموالهم، فاخرجوا إليها لعل الله ينفلكموها). وه هیچ که سێکی ناچار نه کرد که بچن بۆ ئه و کاره پیرۆزه، به ڵکو سه ر پشکی کردن و هه موو که سێک ئازاد بوو له وه ی که ده چێت یان نا، به ڵام کاتێک گه یشتنه جێگه که که ناوچه ی به در بوو له جیاتی ڕێگرتن له کاروانه که ڕوبه ڕووی سوپای قوڕه یشیه کان بونه وه،
به ڵێ سوپایه کی که می موسڵمانان به ره و ڕووی سوپایه کی زۆری کافره کان بوونه وه، به ڵام به فه زڵی خوای گه وره ئه نجام سه رکه وتنێکی گه وره تۆمارکراو کۆ مه ڵێک له کافره کان به ره و دۆزه خ نێرران به نه مری، له سه رویانه وه ئه بوجه هل و چه ند سه رێکی زلی تری کافره کان، ئه مه یه که م سه رکه وتنی سوپای ئیسلام بوو به سه رکردایه تی فه خری کائینات پێغه مبه ری مرۆڤایه تی
صلی الله علیه وسلم
هه ر له هه مان مانگی پیرۆزداو له ناوه ڕاستی ڕه مه زانداو له ساڵی سێهه می کۆچیدا، خوای گه وره کوڕێکی به خشی به هاوه ڵی به ڕێزو ئامۆزای خۆشه ویستی پێغه مبه ر صلئ الله علیه وسلم ،علی کوڕی ئه بو تالیب، که ئه و کوڕه نازداره حه زره تی حسن بوو ڕه زاو ڕه حمه تی خواا لێ بێت، حسێن کوڕی علی کوڕی ئه بو طالب خۆ شه ویستێکی گه وره ی پێغه مبه ربوو، وه پێغه مبه ر صلی الله علیه وسلم چه ند جار ناو ده می ماچ کردووه و یاری له گه ڵ کردووه،هه ر وه ها جارێک خۆشه ویست صلی الله علیه وسلم له سوجده دا بوو حه سه ن چوبووه سه ر پشتی، ئه ویش سه ری هه ڵنه بڕی له سوجده دا هه تا حسن ڕه زای خوای لێ بێت هیلاک بوو هاته خواره وه، بیرمان نه چێت که بڵێین هه ر پێغه مبه ر بوو صلی الله علیه وسلم ناوی نا حسن
له مانگی ڕه مه زانی پیرۆزدا پێغه مبه ر صلی الله علیه وسلم په یمانی هاوسه رێتی به ست له گه ڵ دایکی ئیمانداران
زينب بنت خزيمة بن الحارث بن عبد الله بن عمرو بن عبد مناف بن هلال بن عامر بن صعصعة الهلالية ، به ڵێ ئه م خێزانه ی پێغه مبه ره صلی الله علیه وسلم که به دایکی هه ژاران نای ده رکردبوو، به هۆی درێژ کردنی ده ستی یارمه تی بۆیانو هاوکاریو خه م خۆریه وه بۆ هه ژاران که هه رچیه کی هه بوایه ده یبه خشی پێیان، ئه مخێزانه به ڕێزه ی پێغه مبه ری خۆشه ویست صلی الله علیه وسلم پێشتر ژنی الطفيل بن الحارث بوو، وه ته ڵاق درابوو، شایه نی باسه ماوه یه کی که م له گه ڵ خۆشه ویستدا ژیانی به سه ر برد،که ده ڵین دوو مانگ یان سێ مانگ بوو، هه ر له سه رده می خۆیدا کۆچی دوایی کرد ڕه زای خوای گه وره ی لێ بێت
له رۆژی ده یه می مانگی ڕه مه زانی پیرۆزداو له ساڵی هه شته می کۆچیدا پێغه مبه ر صلی الله علیه وسلم به خۆیی و ده هه زار که سه وه شاری مه دینه ی پرۆزیان به جێ هێشتو به ره و شاری مه ککه ی پیرۆز به ڕێ که وتن، پاشان ئه وشاره یان له ده ست زوڵم و زۆری کافران پاککرده وه و، له جیاتی ئایینی پیسی بت په رستی ئایینی پاکی ئیسلامیان به دیاری بۆ خه ڵکه که ی برد له گه ڵ خۆیاندا،
له ڕۆ ژی سێشه ممه و له حه ڤده ی مانگی ڕه مه زانی پیرۆزداو له ساڵی په نجاو هه شتی کۆچی یان ساڵێک پێشتر وه یان ساڵێک دواتر یه کێک له هه ره خێزانه خۆشه ویسته کانی پێغه مبه ر صلی الله علیه وسلم کۆچی دوایی کرد که ئه ویش عائیشه ی دایکی ئیماندارانو خێزانی پێغه مبه رو کچی ئه بو به کری صدیق بوو ڕه زای خوای گه وره یان له سه ر بێت، هاوه ڵی خۆشه ویستی پێغه مبه ر صلی الله علیه وسلم ئه بو هوره یره نوێژی له سه ر کردو له گۆڕستانی بقیع نێژرا به شه و، له و ساڵه دا دایکی ئیمانداران ته مه نی شه ستو حه وت67 ساڵبوو، وه کاتێک پێغه مبه ر صلی الله علیه وسلم کۆچی دوایی کرد عائیشه ره زای خوای له سه ر بێت ته مه نی هه ژده 18 ساڵبوو ،وه له هیجره تی موسڵمانان له مه ککه بۆ مه دینه ته مه نی هه شت ساڵ بوو یان نۆ ساڵ بوو والله اعلم، ڕه زای خوای گه وره له سه ر خۆیی و له سه ر باوکی و له سه ر سه رجه م صحابیه به ڕێزه کانی پێغه مبه ر صلی الله علیه وسلم
لاپهڕهی سهرهتای مانگی ڕهمهزان
لاپهڕهی سهرهتای ڕێگای ڕاستی
|