|

ئه‌م
بابه‌ته خوشکه په‌یام ئاماده‌ی کردوه بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی 2004 له
ئه‌رشیفه‌وه
کۆمه ڵێک فتوای گرنگ ده رباره ی مانگی ڕه مه زانی پیرۆز
كه‌سێك بمرێت
نوێژ‌و رۆژوو قه‌رزاربێت
پرسیار: ئه‌گه‌ر پرسیار: ئه‌گه‌ر یه‌كێك نوێژ‌و رۆژوو قه‌رزار بێپ ئایا دروسته
یه‌كێكی تر له جیاتی ئه‌و نوێژ‌و رۆژووه‌كه‌ی بۆ ته‌واو بكات له كاتێكدا ئه‌و
مرد یاخێری بۆ بكات به پاره‌و دانه‌وێڵه یان به قورئان خوێندن بۆی؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر یه‌كیك رۆژووی فه‌رزی له‌سه‌ر بوو ده‌یتوانی بیگرێ به‌ڵام
نه‌یگرت به‌بێ هۆ دروسته یه‌كێكی تر بۆی بگرێ له دوای مردنی ئه‌و كه‌سه
وه‌ده‌بێت یه‌كێك له خزمه‌كانی بۆی بگرێت چونكه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه
وسلم ] له فه‌رمووده‌یه‌كدا كه ( بخاری و مسلم ) ریوایه‌تیان كردووه
ده‌فه‌رموێت: ( هه‌ر كه‌سیك مرد رۆژوو قه‌رزار بوو ئه‌وا با یه‌كێك له
خزمه‌كانی بۆی بگرێت و ته‌واوی بكه‌ن بۆی) به‌ڵام نابێ خێری بۆ بكه‌ن به
فاره‌و دانوێڵه یا خود به قورئان خوێندن بۆی به‌ڵكو ده‌بێ ته‌نها رۆژووی بۆ
بگێرِنه‌وه. وه‌سه‌باره‌ت به نوێژیش ئه‌گه‌ر یه‌كێك خۆی نه‌یكات كه‌س بۆی نی
یه له دوای مردنی بۆی ته‌واو بكات ئینجا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت (اللجنه
الدائمه)
خوێن ده‌رهێنان له له‌ش له كاتی به‌رۆژوو بوون
حوكمی ئه‌و كه‌سه چی یه كه له كاتی به‌رۆژوو بووندا خوێن له ده‌ستی
ده‌ربهێنرێت به نیه‌تی شیكردنه‌وه (تحلیل)؟ وه‌ڵام:ئه‌م جۆره شی كردنه‌وانه
رۆژوو به‌تاڵ ناكه‌نه‌وه ژونكه زۆر جار مروڤ پێویستی پێیان هه‌یه وه‌لو
جۆره شتانه نی یه كه شه‌رعی ئیسلام به به‌تاڵ كه‌ره‌وه‌ی رۆژوی ئه‌ژمێرێ.
(ابن الباز)
(نه‌گرتنی رۆژووبه‌یانوویشه‌رعی
پرسیار:برایه‌ك ده‌پرسێ ده‌ڵێ دایكم پێش (24) ساڵ له‌مه‌وه پێش رۆژووی
ره‌مه‌زانی ئه‌و ساڵه‌ی نه‌گرتووه چونكه لو مانگه‌دا منالڕی بووه به‌ڵام
دوای ته‌واو بوونی مانگه‌كه رۆژووه‌كانی نه‌گرتووه‌ته‌وه چونكه نه‌ی ده‌زانی
ئه‌گه‌ر یه‌كێك به بیانووی شه‌رعی رۆژوو نه‌گرێت ده‌بێ دوای ره‌مه‌زان
بیگێرێته‌وه,دایكم ئێستا زانیوێتی كه ده‌بێ ئه‌و رۆژووانه بگرێته‌وه, جا
داواكارم بۆم روون بكه‌نه‌وه كه دایكم چی بكات ؟
وه‌ڵام: پێویست وایه له‌سه‌ری كه به زووترین كات رۆژووی ئه‌و مانگه
بگێرێته‌وه ئه‌گه‌ر له دوای یه‌ك بوون یا خود به ته‌نها ته‌نها بوو هیچی
له‌سه‌ر نی یه به‌ڵام ده‌بێ بزانێت له‌و ساڵه‌ی كه رۆژووه‌كه‌ی نه‌گرتووه
خه‌ڵكی چه‌ند رۆژیان گرتووه(29-30) ده‌بێ ئه‌ویش ئه‌وه‌نده بگرێته‌وه وه
پێویسته خێریش بكات بۆ كه‌فاره‌تی دوا خستنی ئه‌م رۆژووانه خێره‌كه‌ش بریتی
یه له(45) كیلۆ برنج به سه‌رده‌می ئیستا ئه‌گه‌ر هه‌رشتێكی تر كه له‌و
ووڵاته باه كه جێگه‌ی ئه‌م بره برنجه بگرێته‌وه. (ابنالجبرین)
نووستن و پاڵكه‌وتنی رۆژوو گر
پرسیار: برایه‌ك له میسره‌وه ده‌یرسێ ده‌ڵێ له مانگی ره‌مه‌زاندا زۆربه‌ی
كاته‌كان به خه‌وتن و پاڵ كه‌وتن ده‌به‌مه سه‌رئایا ئه‌م كاره له دروستی
رۆژووه‌كه‌م ده‌كات؟
وه‌ڵام: نه‌خێر كار له دروستی رۆژه‌ه‌ىكىت ناكات به‌ڵكو پاداشتت زیاتر ده‌كات
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] به عائشه‌ی فه‌رموو( پاداشتی رۆژوو
گرتنه‌كه‌ت به قه‌د ماندوو بوونته له‌و رۆژوو گرتنه‌ت
برۆژووبوونی كرێكار
پرسیار:یه‌كێك له ووتار پێژه‌كانی هه‌ینی له دووه‌م رۆژی ره‌مه‌زان فتوایدا
كه‌وا دروسته بۆ كرێكارێك زۆر ماتدوو بێت له كاره‌كه‌ی وه هیچ خه‌رجیه‌كی
تری نه‌بێت ده‌توانێ به‌رۆژوو نه‌بێت به‌ڵام كه‌فاره‌ته‌كه‌ی بدات كه ئه‌ویش
(15) درهه‌مه بۆ هه‌ر رۆژێك جامنیش پرسیار له ئێوه ده‌كه‌م ئایا ئه‌م فتوایه
رِاسته یان نا؟
وه‌ڵام:نابێت به‌رۆژوو نه‌بێت بۆ كه‌سه‌ی كه رۆژووی له‌سه‌ره ته‌نها له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كرێكاره به‌ڵام ئه‌گه‌ر تووشی ئێش و ئازار و ماندوو بوونێكی زۆر هات
ئه‌وا ئه‌توانێ شتێك بخوات تاوه‌كو ناخۆشی یه‌كه‌ی له‌سه‌ر لابچێ به‌ڵام پێویسته
له‌سه‌ری هیچی تر نه‌خوات هه‌تا خه‌ڵكی رۆژوو ده‌شكێنین وه ئه‌م رۆژه‌ش
بگرێته‌وه وه ئه‌و فتوایه‌ی باست كرد رِاست نی یه. (اللجنه الدائمه
چونه لای خێزان له رۆژانی ره‌مه‌زان
پرسیار: حوكمی ئه‌و كه‌سه چی یه له رۆژانی ره‌مه‌زان بچێته لای خێزانی؟ وه
ئه‌گه‌ر هاتوو له شه‌ودا بوو حوكمی چی یه و كه‌فاره‌ته‌كه‌ی چی یه؟
وه‌ڵام: هه‌ركه‌سێك بچێته لای خێزانی له شه‌وانی ره‌مه‌زاندا هیچی له‌سه‌ر نی
یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر له رۆژانی ره‌مه‌زاندا بوو (له دوای بانگی به‌یانی تاوه‌كو
بانگی ئێواره) ئه‌وا گوناهباره و سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ی كردووه و رۆژووه‌كه‌شی
به‌تاڵه و ده‌بێ بیگێریته‌وه و كه‌فاره‌ته‌كه‌شی به‌نده‌یه‌ك ئازاد بكات یان
دوو مانگ به‌رۆژوو بێت یان ده‌بێت (60) هه‌ژار تێر بكات جا ئاسایی یه كامه‌ی
بكات. (اللجنه الدائمه
به‌رۆژوو بوونی موجاهید له ره‌مه‌زاندا
پرسیار:ئایا ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رامبه‌ر دوژن شه‌رِ ده‌كه‌ن به
رۆژوو نه‌بن دوایی بیگێرێته‌وه؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر هاتوو موجاهیده‌كان له شه‌رِدا بوون به‌رامبه‌ر كافران له شوێنێكی
دوور له ووڵاته‌كه‌یان كه حوكمی سه‌فه‌ری هه‌بێت ئه‌وسا موجاهیدان ده‌توانن
به‌رۆژوو نه‌بن له ره‌مه‌زان دوایی بیگێرێته‌وه,به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو
موجاهیدان له شاره‌كه‌یانه‌وه نزیك بوون وه‌ك ئه‌وه‌ی دوژمن هێرش بهێنێته
سه‌ریان له‌و كاته‌دا ئه‌گه‌ر موجاهیده‌كه توانی به رۆژوو بێت و شه‌رِ بكات
واجب ده‌بێت له‌سه‌ری به‌رۆژوو بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به رۆژوو بێت و
شه‌رِ بكات ئه‌وا بۆی دروسته به‌رۆژوو نه‌بێت دوایی بگێرێته‌وه. (اللجنه
الدائمه
یه‌كێك نه‌توانێ رۆژوو بگرێ
پرسیار: ئه‌كێك ده‌پرسێ ده‌ڵێ مامێكم هه‌یه ته‌مه‌نی زۆر به ساڵا چووه وای
لێ هاتووه كه‌س ناناسێ وه چوار رِووكه‌ش ( واته باكوور و باشوور و رِۆژهه‌ڵات
و رۆژئاوا) ناناسێ وه‌ك مناڵێكی تازه له دایك بووی لێ هاتووه جا له‌به‌ر
ئه‌وه نه نوێژ ده‌كات و نه‌رۆژوو ده‌گرێت ئایا ده‌توانم له جیاتی رۆژوو و نوێژه‌كه‌ی
خێری بۆ بكه‌م چونكه هه‌ر من به‌خێوی ده‌كه‌م و به په‌رِۆشم بۆی؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر مامت ئه‌و حاڵه‌ته‌ی به‌سه‌ردا هاتبێ كه‌وا كه‌س نه‌ناسێ و
چوار رووه‌كه نه‌ناسێ.....هتد ئه‌وا هیچی له شه‌ر تی یه نه نوێژ كردن نه
رۆژوو گرتن وه هیچ پێویستی به خێركردن نی یه بۆی له جیاتی نوێژ‌و رۆژووه‌كه‌ی(اللجنه
الدائمه
به‌ره‌كه‌تی پارشێو
پرسیار: برایه‌ك له میسره‌وه ده‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ (پارشێو بخۆن
چونكه پارشێو به‌ره‌كه‌تی تێدایه) ئایا پێغه‌مبه‌ر مه‌به‌ستی چی یه له
(به‌بكه‌تی پارشێو) ؟
وه‌ڵام:به‌ره‌كه‌تی پارشێو دوو جۆره جۆرێكیان په‌یوه‌ندی به شه‌رعه‌وه هه‌یه
جۆره‌كه‌ی تریان په‌یوه‌ندی به له‌شه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به
شه‌رعه‌وه هه‌یه سوننه‌تێكی پێغه‌مبه‌ر به جێ ده‌گه‌ینێ له هه‌ڵسانه‌وه‌ی
بۆ پارشێو وه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به له‌شه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر پارشێوی خوارد
توانای له‌شی به‌هێز ده‌بێت بۆ به‌یانی له كاتی به‌رۆژوو . [ ( ابن العثيمين)
] بووندا
به‌رۆژوو بوونی ئافره‌تێك خوێنی بێ نوێژی لێ بێت
پرسیار:ئایا دروسته بۆ ئافره‌تێك به رۆژوو نه‌بێت كه خوێنی بێ نوێژی لێ بێت
دوایی له رۆژێكی تر بیگرێته‌وه؟
وه‌ڵام:نابێت له‌سه‌ر ئافرىتی بێ نوێژ به‌رۆژوو بێت وه دروست نی یه به‌م
شێوه‌یه رۆژووه‌كه‌ی وه پێویسته له‌سه‌ری كه‌ی پاك بووه‌وه ئینجا
بیگێرێته‌وه. (اللجنه الدائمه
به‌كارهێنانیسیواك له كاتی
به‌رۆژوو بووندا
پرسیار:ئایا حوكمی به كارهێنانی سیواك چی یه له ره‌مه‌زاندا؟
وه‌ڵام:خوای گه‌وره ڵێ ی خۆشه مه‌سڵمان سیواك به كار بهێنێت جا چ به‌رۆژوو
بێت یان به رۆژوو نه‌بێت به‌ڵام هه‌ندێك له زانایان به باشی نازانن بۆ یه‌كێ
به‌رۆژوو بێت له دوای نیوه‌رِۆ به‌ولاوه به‌لاَم راستر وایه هیچی تێدانی یه
ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێك به رۆژوو بێت و به‌كاریشی بهێنێت چونكه به‌ڵگه‌كان به
گشتی ئه‌مه ده‌سه‌ڵمێنن وه‌له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ڵێغه‌مبه‌ر [ صلى الله
عليه وسلم ] كه عامری ره‌بیعه ئه‌یگێرێته‌وه پێغه‌مبه‌رم بینی له كاتی
به‌رۆژوو بوونی دا چه‌ند جار سیواكی به كار ده‌هێنا كه بۆم نه ده‌ژمێردرا
رواه احمد و ابو داود والترمذي بسند حسن وه عائشه خوای لێ ی رازی بێت ده‌فه‌رمووێ(
باشترین سیفه‌تی به‌رۆژوو بوو به‌كار هێنانی سیواكه)ره‌واه ابن ماجه
(الفوزان)
تام كردنی خۆراك بۆ كه‌سێك به رۆژوو بێت
ڵرسیار: ئایا دروسته بۆ یه‌كێك كه‌وا به‌رۆژوو بێت تامی خواردن بكات؟
وه‌ڵام:به‌ڵێ دروسته به مه‌رجێ قووتی نه‌دات (الفوزان
خۆ ماندوو كردن له ره‌مه‌زان له خوا په‌رستی دا و ته‌مبه‌ڵی
و ستی له مانگه‌كانی تردا
ڵرسیار: ئایا حوكمی ئه‌و كه‌سه چی یه كه له ره‌مه‌زان زۆر خۆی ماندوو بكات
له خوا ڵه‌رستی دا كه‌چی له مانگه‌كانی تردا هیچ شتێك ناكات وه‌ك (نوێژ,رۆژوو,قورئان
خوێندن...) وه‌كو بڵێی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ]
كرد بێته به‌ڵگه (ره‌مه‌زان بۆ ره‌مه‌زان كه‌فاره‌تی گوناهی نێوانیانه)؟
وه‌ڵام:ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ی كه له مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌وڵ بۆ كار‌و
كرده‌وه‌ی چاك ده‌ده‌ن به‌ڵام له مانگه‌كانی تردا هیچ ناكه‌ن له كاری چاكه
ئه‌مانه جێ ی مه‌ترسی یه كه‌وا كاره‌كانی ره‌مه‌زانیشیان لێ وه‌بگیرێ چونكه
یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی تۆبه كردن هه‌وڵدانه بۆ مه‌گه‌رانه‌وه بۆ ناو گوناهه‌كان
وه كاتێك له سه‌له‌فی ێالحیان ڵرسی ده‌رباره‌ی ئه‌م جۆره كه‌سانه فه‌رموویان
ئه جۆره كه‌سانه خوا ناناسن ته‌ها له ره‌مه‌زان نه‌بێت وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی
سه‌ره‌وه‌ش بۆیان نابێته بیانوو چونكه ته‌واو كه‌ری فه‌رمووده‌كه ئه‌وه‌یه(ته‌ها
گوناهی گه‌وره نه‌بێت) ترك كردنی نوێژ و رۆژووش له گوناهه گه‌وره‌كانن واته
به‌ته‌وكردنێكی راسته‌قینه نه‌بێ كار‌و كرده‌وه‌كانیان وه‌ر ناگیرێ
دواخستنی گێرانه‌وه‌ی رۆژووی ره‌مه‌زان
ڵرسیار: ئایا دروسته رۆژووی ره‌مه‌زان دوا بخرێ بۆ زستان؟
وه‌ڵام: ڵێویسته له‌سه‌ر موسڵمانان ئه‌گه‌ر رۆژووی فه‌رزیان له‌سه‌ر بوو به‌زووترین
كات بیگێرنه‌وه چونكه نه‌وه‌ك تووشی نه‌خۆشی بێت یان تووشی گیروگرفتێك بێت
یاخود بمرێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوا خست بۆ زستان له به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژ له زستان
كورته دروسته و هیچی له‌سه‌ر نی یه . (ابن الجبرین)
رۆژوو گرتن له سه‌فه‌ر
ڵرسیار:ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی له سه‌فه‌ره مه‌رجه سه‌فه‌ره‌كه‌ی ماندووی بكات
یاخود دوور بێت و ناخۆش بێت تاوه‌كو رۆژوو نه‌گرێت وه ئایا جیاوازی هه‌یه له
سه‌فه‌ری یه‌كێك به ڵێ بروات یان به سوار یان به‌سه‌یاره یاخود به ته‌یاره
وه ئایا ئه‌گه‌ر توانی له سه‌فه‌ره‌كه‌ی به رۆژوو بێت باشتر وایه به رۆژوو
بێت یان نا؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێك له‌سه‌فه‌ر بوو جا هیچ جیاوازی یه‌كی نی یه له
نێوان ئه‌وه‌ی ماندوو بێت یان ماندوو نه‌بێت به ڵێ بێت یا خود به هه‌رشتێكی
تر بروات بۆی هه‌یه به‌رۆژوو نه‌بێت چونكه به‌ڵگه‌مان له‌سه‌ر درووستی به‌رۆژوو
نه‌بوونی که سئک هه‌یه له سه‌فه‌ر بێت وه هیچ مرجێم نی یه بۆ چۆنی یه‌تی
سه‌فه‌ره‌كه هاوه‌ڵانی ڵێغه‌مبه‌ر له سه‌فه‌ره‌كانیان هه‌ندێكیان به‌رۆژوو ده‌بوون
و هه‌ندێكیان به رۆژوو نه‌ده‌بوون كه‌چی هیچ لایه‌كیان ئه‌وه‌ی تریانی به كه‌م
ته‌رخه‌م نه‌ده‌زانی به‌ڵام دڵنیا تره بۆ موسڵمان له‌سه‌فه‌ر به‌رۆژوو نه‌بێت
به تابه‌تی رێگاكه‌ی نا خۆش بێت له كاتێكیشدا واجب ده‌بێت به رۆژوو نه‌بێت
له سه‌فه‌ره‌كه حاڵه‌تێكی له ناكاویان تووش ببێت وه‌ك شه‌رِو جه‌نگ جابر ده‌گێرێته‌وه
كه‌وا جاریه‌كیان ڵێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم له‌سه‌فه‌ر بوو بینی خه‌ڵكی
له ده‌ووری ڵیاوێك كربوونه‌ته‌وه له هۆش خۆی چووه فه‌رمووی ئه‌وه چی یه
ووتاین ڵیاوێكی به رۆژوو بووه فه‌رمووی چاكه ئه‌وه نی یه ئێوه به‌رۆژوو
بن له‌سه‌رفه‌ر رواه مسلم اللجنه الدائمه)
نێردراوێك بۆ ووڵاتێك
ڵرسیار:ئێمه كۆمه‌لێكی نێرداوین بۆ ووڵاتێك هه‌ندێكمان ماوه‌ی ساڵێك هه‌ندێكی
ترمان دووساڵه هه‌ندێكی ترمان ساڵێك و چوار مانگ ئایا حوكمی مسافر له‌سه‌ر ئێمه
ده‌مێنێ؟ وه بۆمان هه‌یه به‌رۆژوو ببین؟
وه‌ڵام:ئه‌م كێشه‌یه زاناكان و شاره‌زاكانی ئایین(جمهور) و چوار مه‌زهه‌به‌كه
ناكۆكن هه‌ندێكیان ده‌ڵێن حوكمی مسافری له‌سه‌ر نامێنێ وه ده‌بێ به رۆژوو بێت
و نوێژ كورت نه‌كاته‌وه وه مه‌سحس خوف نه‌كات له شه‌و و رۆژێك زیاتر هه‌ندێكی
تر له زانایان ده‌ڵێن حوكمی مسافری هه‌ر بۆ ده‌مێنێ با چه‌ند ساڵێكیش تیایدا
بمێنێته‌وه.
ئه‌مه رای(ابن تیمیه و ابن القیم)ه وه ئێمه‌ش ئه‌مه به راستر ده‌زانین
چونكه هاتووه عبد الله كوری عمر(6) مانگ له ئازربه‌یجان بوو له‌و ماوه‌یه‌دا
تاوه‌كو هاته‌وه هه‌ر نوێژی تێدا كورت ده‌كرده‌وه. كه‌واته دیاره حوكمی
مسافری هه‌ر له‌سه‌ر ماوه بۆیه نوێژی كورت درده‌وه چونكه نوێژ كورت كردنه‌وه
ته‌نها بۆ مسافره ئه‌گه‌ر دڵت ڵێ ی ئارام نه‌بوو ده‌توانی به رۆژوو بی و نوێژ
كورت نه‌كه‌ی ئه‌مه رای ئێمه و رای ابن تیمیه یه
. ( ابن العڵیمین)
مناڵه‌كه‌م بچوكه
ڵرسیار من مناڵه‌كه‌م بچووكه وه سووره له‌سه‌ر به‌رۆژوو بوون له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی كه‌وا رۆژوو خراڵه بۆی له‌به‌ر بچوكی ته‌مه‌نی و تێكچونی ته‌ندرووستی
ئایا بۆم هه‌یه كه توند‌و تیژی له‌گه‌ڵ به كار بهێنم بۆ ئه‌وه‌ی به رۆژوو
نه‌بێت؟
وه‌ڵام: مناڵ ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتبووه ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری رۆژووی له‌سه‌ر نی
یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ر و زیانی بۆ مناڵه‌كه نه‌بوو ئه‌وا ڵێ ی ده‌وترێ
به‌رۆژوو بێت چونكه مناڵه‌كانی هاوه‌ڵانی ڵێغه‌مبه‌ر به‌رۆژوو ده‌بوون هه‌تا
منداڵی بچووك ده‌گریا شتی یاری كردنیان ده‌دا ده‌ستی بۆ ئه‌وه‌ی له بیری بچێت
به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیت زه‌ره‌ری هه‌یه بۆ مناڵه‌كه ئه‌وا نابێ بهێڵی به رۆژوو
بێت سه‌باره‌ن به توند‌و تیژی به كار هێنان له‌گه‌ڵی نابێ به كار بێت چونكه
نابێت مناڵ له كاتی ڵه‌روه‌رده كردنی توند‌و تیژی له‌گه‌ڵ به‌كار بهێنرێت
قسه‌ی بێ مانا‌و و ناشیرین پااداشتی رۆژوو كه‌م ده‌كاته‌وه
ڵرسیار: ئایا قسه‌ی بێ مانا‌و ناشیرین له كاتی برۆژوو بووندا رۆژوو به‌تاڵ ده‌كات؟
وه‌ڵام:ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م ئایه‌ته بكه‌ین [ ( یااَیُّهَا الذِینَ آمَنُواْ
كُتِبَ عليکمُ الصيام كَمَا كُتِبَ علی الذينَ مِن قَبْلِكُمْ لعلکمْ
تَتَّقُونَ ) ] كه‌واته ده‌زانین حیكمه‌ت له رۆژوو چی یه كه ئه‌ویش له خوا
ترسان ڵه‌یدا كردنه وه دووركه‌وتنه‌وه‌یه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خوای
گه‌وره فه‌رمانی ڵێ كردووه لێ ی دوور بكه‌وینه‌وه وه‌ك جنێو دان و درۆ كردن
و قسه‌ی ناره‌وا و قسه‌ی ناشیاو بێ ره‌وشت ئه‌گه‌ر یه‌كێك بتوانێ بۆ ماوه‌ی یه‌ك
مانگ زمانی خۆی رابهێنێ له‌سه‌ر نه‌كردنی ئه‌م قسانه له هه‌مان كاتدا ده‌توانێ
هه‌موو ساڵه‌كه‌ش قسه‌ی وا نه‌كات به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك له به‌رۆژوو
بووه‌كان جیاوازی نابینن له نێوان ئه‌وه‌ی كه به‌رۆژوون یاخود نا ئه‌و قسه‌و
شتانه‌ی كه ڵێش رۆژوو بوون ده‌ی كردوو ده‌ی ووت له كاتی به‌رۆژوو بوونیش
دووباره‌ی ده‌كاته‌وه.ئه‌م شتانه رۆژوو به‌تاڵ ناكه‌ن به‌ڵام له ڵاداشت و
خێری رۆژووه‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه جاری وا هه‌یه تاوانه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده زۆر
ده‌بێت له‌گه‌ڵ خێری رۆژووه‌كه‌ی یه‌كسان ده‌بێت له‌و كاته‌دا هیچ خێرێكی بۆ
نامێنێت.( ابن العڵیمین)
هه‌ندێک هه‌ڵه‌ی چاپه‌مه‌نی
له‌م بابه‌ته‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێگای ڕاستی و خوشکه په‌یام لێی به‌رپرسیار
نية
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای ڕێگای ڕاستی
|