| به‌رنامه‌ی بانگدان |  |
|
| ماڵپه‌ڕه‌کۆنه‌که‌مان |  |
|
|
| له‌بێژنگ دانه‌وه‌ی وته‌كانی مامۆستا حه‌سه‌ن بابه‌كر .... |
 
نوسینی: هه‌ورامییه‌ك
وه‌ك ولاَمێكی كورت هه‌ورامییه‌ك زۆر حه‌زم ده‌كرد مامۆستا حه‌سه‌ن سنوری خۆی بپاراستایه و نه‌بووایه به‌و مێروله‌یه‌ی سه‌ركه‌وێ به قوله‌ی قافدا و كه ته‌نها جگه له ماندوبوون هیچی تری بۆ نامێنێته‌وه و سه‌ره‌رِای ئه‌وش رِه‌نگه برِوات و ئیتر نه‌گه‌رِێته‌وه.ده‌گه‌رێمه‌وه‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌و زۆر جار مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌ڵی " هه‌میشه مامۆستا حه‌سه‌ن بابه‌كر كه به‌ته‌مه‌ن له‌من گه‌وره‌تر بوو منی هه‌ڵده‌بژارد وه‌ك سه‌رۆكی تیپی یاری منالاَن " ئه‌م وته‌یه هه‌ویرێكه و ئاو زۆر رِاده‌كێشێ . چونكه مامۆستا حه‌سه‌ن هه‌میشه یاریكه‌رێكی دۆرِاوی گه‌مه‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیر بووه.
ئه‌وه‌تا مامۆستا حه‌سه‌ن خۆی دان به‌رِاستی ئه‌م وته‌یه‌دا ده‌هێنێ و له‌دوای كۆتایی هاتنی موئته‌مه‌ری حه‌وتی بزووتنه‌وه له هه‌ڵبجه به‌ده‌م گریانه‌وه هاواری لێ هه‌ڵئه‌سێ، به‌ده‌ست خیانه‌ته‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیره‌وه‌و ده‌ڵێ " هه‌میشه مامۆستا عه‌لی خیانه‌تی لێ كردووم له ده‌ره‌وه به‌ڵێنمان ئه‌داتێ و كه له‌موئته‌مه‌ردا ده‌نگم بۆ كۆكاته‌وه تاببممه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كه‌چی له‌ناو هۆڵی گۆنگره‌دا به‌ڵێنه‌كانی ناباته سه‌ر " پێش ئه‌وه‌ی هیچ ولاَمێك له‌سه‌ر وته‌كانی مامۆستا حه‌سه‌ن بنوسم پێم باشه وه‌بیری مامۆستای به‌رِێز بهێنمه‌وه‌و بڵێم به‌رِیزم ئه‌وه كێ بوو كه‌نیوه‌ی شه‌و چووه، ته‌له‌فزیۆنی رِانیه‌و بانگه‌شه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد به فه‌رمانی مامۆستا عه‌لی باپیر دواتریش، قۆمانی شه‌رِی گه‌وره‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌و یه‌كیه‌تی لێكه‌وته‌وه.خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانی به‌رێزت نه‌بووبێ خۆبه‌رِێزت به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی رِانیه بوویت. یه‌كه‌م ده‌سه‌لاَتی ناوچه‌كه بوویت. تائێره واز له‌شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م رِووداوه ده‌هێنم و به‌ڵگه‌كانیش شاهیدی حاڵن له‌سه‌ر ئه‌م رِووداوه. یه‌كێكی تر له‌و یاریه دۆرِاوانه‌ی كه گه‌مه‌كه‌ره‌كه‌ی مامۆستا حه‌سه‌ن بووه‌و سه‌رۆكی تیپیش مامۆستا عه‌لی باپیر بووه، بریتی بووه له وه‌ی كه به‌فه‌رمانی مامۆستا عه‌لی باپیر و به‌دزی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه چه‌ند یه‌كه‌یه‌ك له هیزه‌كانی سه‌فین ورِاپه‌رِین رِه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی چۆمان كران ، كه ته‌نها ئامانجیش له‌م كاره‌دا بریتی بووه له دروست كردنی پردێك بۆ په‌رِاندنه‌وه‌ی هه‌ندێ له داهاته‌كانی ئیبراهیم خه‌لیل بۆ ناوگیرفانه‌كانی مامۆستا عه‌لی باپیر وئه‌م یه‌كه‌یه، له‌م ناوچه‌یه‌دا وه‌ك هاوكاریه‌ك بۆ پارتی به‌گژ هێزه‌كانی pkk دا كرانه‌وه و له‌م سه‌روبه‌نده‌شدا مامۆستا عه‌لی باپیر و چه‌ند ئه‌ندامێكی تیپی یاریكردنه‌كه‌ی، كۆبوونه‌وه‌و داوایان له رِادیۆی ده‌نگی ئیسلام كه‌ناڵی هه‌ولێر كرد كه بانگه‌شه‌ی جیهاد و شه‌ری سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌یان بۆ بكات به‌لاَم كارمه‌ندان و به‌رپرسی رِادیۆ ولاَمی ئه‌م داخوازیه‌یان نه‌دایه‌وه‌و بۆیه وه‌ك كوێخاكانی جاران كه‌هه‌ندێ كه‌لوپه‌لیان وه‌ك نیشانه‌ی خۆیانیان ده‌دا به پیاوه‌كانیان بۆ ترساندنی جوتیار وكۆكردنه‌وه‌ی پیتاك لێیان مامۆستا حه‌سه‌ن به ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی و هه‌ندێ له پارێزه‌ره‌كانی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر رِادیۆ به‌لاَم ئه‌وان داوای رِوونكردنه‌وه ده‌كه‌ن لێیان ده‌ڵین تا مه‌كته‌بی سیاسی له‌هه‌ڵه‌بجه بروسكه نه‌كات و داوای ئیعلان كردنی شه‌ر له‌ئێمه نه‌كه‌ن ئێمه هیچ ئاگاداریه‌ك بۆكه‌س بلاَو ناكه‌ینه‌وه، به‌لاَم كاتێك ئه‌م قسه‌یه به‌ر گوێی مامۆستا حه‌سه‌ن ده‌كه‌وێت ده‌ست به‌جێ هیستریایانه هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر كارمه‌ندان و سه‌ری به‌رِێوه‌به‌ری رادیۆكه‌و كارمه‌ندێكی تر ده‌شكێنێ. زۆر شت ماون بووترێن به‌لاَم تائێره به‌سه‌و ده‌چمه سه‌ر رِوونكردنه‌وه و شه‌ن وكه‌وكردنی وته‌كانی جه‌نابی مامۆستا حه‌سه‌ن . له‌په‌ره‌گرافێكی وتاره‌كه‌یدا ئه‌ڵێ " ده‌ست له‌پشتی كرێكار درابێت و زمانی چه‌ور كرابێت " به‌لاَم ده‌پرسم ئه‌وه كێیه كه جگه له‌وه‌ی كه له‌دیوی ئێران‌دا ده‌ست له‌پشتی ده‌دراو دواتر وه‌ك خۆی ده‌ڵێ خه‌یتی مه‌عاویه‌مان له‌گه‌ڵ ئێراقدا هه‌بووه و له‌نوسینێكی خۆیدا ده‌ڵێ سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه له‌دوای ساڵی 1996 دا په‌رت و بلاَو بوونه‌وه . ئه‌وانه‌كێبوون تا ئنشیقاقی 2001 وه‌ك بوكه‌شوشه ده‌ست له‌پشتیان ده‌دراو به‌ملیۆن دیناریان له‌یه‌كیه‌تی وه‌رده‌گرت و وێنه‌ی یادگاریان ده‌گرت و شایولۆغانیان بۆ به‌رپرسه‌كانی یه‌كیه‌تی ده‌كردن له رِۆژی شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا ، مامۆستا عه‌لی باپیر بوو یان كریكار. له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا ده‌ڵێت " قسه‌كانی كرێكار به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا پارسه‌نگی ته‌رازووی كه‌سانێك قورس ده‌كه‌ن و ده‌چنه باخه‌ڵیانه‌وه كه تائێستا نه‌یانزانیوه به‌و نرخه كه‌مه كه‌سێكی وایان ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌و زمانه تیژه رِاویان بۆ ده‌كات " به‌رِیزم چه‌ند دێرِێك له‌پێشه‌وه ولاَمن بۆ ئه‌م وته‌یه‌ت ئیتر نازانم كێ هه‌رزان فرۆشه كرێكار یان باپیر كێ نامه‌ی بۆ سه‌دام نوسی به شه‌هامه‌ت دار‌و میرات گری سه‌لاحه‌دینی وه‌سف كرد ،كێ به‌پاره‌و ده‌ست له‌پشتدان، ده‌یان كادێری ئیسلامی خه‌ساند و له‌لوتكه‌ی به‌رزی جیهادو سه‌نگه‌ره‌وه په‌لكێشی كردن بۆ ناو نوێنی گه‌رم . ئه‌وه كرێكار بوو كاتێك كه‌خوێند كاری زانكۆ بووین له‌هه‌شتاكاندا شیعره‌كانی هه‌وینی حه‌ماسه‌تی لاویمان بوون .ئه‌و كرێكار بوو جیلێكی نوێی جیهادی په‌روه‌رده كردن . ئه‌وه ئه‌میره‌كه‌ی تۆش پاره‌و خیانه و غه‌یبه‌ت و ناو ناتۆره‌ی فێركردین . مامۆستا حه‌سه‌ن ئه‌ڵێ " كریكار شه‌رێكی یه‌كلایه‌نه‌ی له‌دژمان رِاگه‌یاندووه " من ده‌ڵێم كێ ده‌ست پێش خه‌ره له‌م كاره‌دا كرێكار یان مامۆستا عه‌لی باپیر ، كێ بوو میلی له هاوڕه‌نگه‌ره‌كانی خۆی رِاكێشا له‌سلێمانی و خورماڵدا ، كێ بوو فتوای كوشتنی پێشمه‌رگه وموجاهیدی بزووتنه‌وه‌ی دا ؟ كێ بوو ئیمامه‌كانی له‌سه‌ر میمبه‌ری مزگه‌وته‌كان له‌سلێمانی و خورماڵ داگرتن و ده‌ری كردن . كرێكار بوو یان مامۆستا عه‌لی باپیر بووه. هه‌روه‌ها مامۆستا حه‌سه‌ن ناتۆره‌یه‌ك كه‌دژی ده‌قێكی سه‌ریحی قورئانه‌و تانه له كرێكار ئه‌دات و ئه‌ڵێ (وه‌ستای قسان و كۆڵه‌واری ده‌ستان) هه‌رخوێندنه‌وه‌ی وته‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه وته‌ی كێ یه‌و كێ وه‌ك فاڵچی لێره‌و له‌وێ دووباره‌ی ده‌كرده‌وه. به‌لاَم مامۆستا حه‌سه‌ن مامۆستا عه‌لی باپیر وه‌ك پاڵه‌وان نیشان ئه‌دات و ئه‌وه له‌بیر ده‌كاتكه له‌شه‌وی وه‌رزی خیانه‌تدا و له‌ساڵی 2003 دا له شوێنێك حیزبه‌كه‌ی مامۆستا حه‌سه‌ن له‌لایه‌ك سه‌نگه‌ری دژی یه‌كیه‌تی هه‌ڵده‌كه‌ندو له‌لایه‌كی تریشه‌وه گیرفانیان بۆ ملیۆنه‌كانی یه‌كیه‌تی هه‌ڵئه‌دوری و ئه‌میریش نامه‌ی تایبه‌تی مام جه‌لالی وه‌ك نوشته له‌ده‌وری سه‌ری خۆی ده‌ئاڵێنێ . ئه‌و ترسنۆكه كێ بوو كه‌شه‌وی 23 3 پاسه‌وانه‌كانی خۆی به‌جێ هێلاَن و به‌ره‌و زه‌ڵم تێی قوچان و له‌پاڵ سۆپای گه‌رم و شوێنی ئارام‌دا پاڵی لێ دایه‌وه،ئه‌وداماوانه‌ش له‌به‌ر شه‌ره‌فی خۆیان و كاره‌كه‌یان به‌كۆلاَنه‌كانی ئه‌حمه‌د ئاوادا هاواریان ده‌كرد و ده‌یان قیرِاند كوانێ مامۆستا .له‌و لاشه‌وه ده‌یان بێ ده‌ره‌تان له‌خاك وخۆڵدا گه‌وزا بوون. ئه‌م رِووداوه ئه‌گه‌ر چاودێری سیاسی وه‌ك مامۆستا حه‌سه‌ن ئه‌ڵی بیخوێنێته‌وه زۆر شتی په‌نهانی تێدا ده‌ر ده‌هینێ بائیتر باسی ئه‌نفال كردنه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ نه‌كه‌ین كه له خورماڵه‌وه وه‌ك بووك و به‌به‌ربووكی حسك گوازرانه‌وه بۆ دارۆشمانه. پاشان مامۆستا حه‌سه‌ن چه‌ند خیانه‌تێك له خیانه‌ته‌كانی خۆی و ئه‌میره نوێیه‌كه‌ی ده‌كاته دیاری ده‌ستی و باسیان لی َوه‌ده‌كات و ده‌ڵێت " ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه ویستومانه له چوار چێوه‌ی حیزب‌دا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین " من ده‌ڵێم یه‌كه‌م جار بامۆستا له خوا بترسه، ئێستا جه‌نابت ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبێكی له‌پێناویدا چه‌ندین كۆرِو كۆبوونه‌وه‌ی خیانه‌تكاری هاوشێوه‌كه‌ی سه‌رده‌شتی له پێناودا گیراوه‌و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانی كه نابێت به‌چه‌واشه‌كاری ئه‌وانه‌ی موتمانه‌یان پێ داویت بخه‌ڵه‌تێنی .ده‌پرسم ئایا ئه‌مه‌ش رِاو بۆچوونی ئه‌میره‌كه‌ته ؟ ئه‌گه‌ر وانه‌بوو جه‌نابت چی ده‌ڵێیت؟ وا یه‌كێك له نوسینه‌كانی ئه‌میره‌كه‌ت والاَ ده‌كه‌م و به‌شوێن ولاَمدا ده‌گه‌رِێم بۆت كه له كتێبی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و قۆناغی نووێ دا ده‌ڵێت " ئێمه كارمان كردووه تاوه‌كو شتێكی باشتر له بزووتنه‌وه له‌كوردستان ده‌خه‌مڵێ " ئیتر كوا جێگای چوار چێوه‌ی حیزب له‌م وته‌یه‌دا خۆت ولاَم بۆ خۆت هه‌ڵبژێره.ئه‌ی به‌رِێزم ناپرسیت كێ بوون ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م كێشانه‌یان گه‌وره‌ده‌كردن ؟ ئایا پێك هێنان و دروست كردنی ئه‌م كێشانه به له‌پشت دانی بێگانه‌كان نه‌بوون به‌بزووتنه‌وه؟ له خاڵی دووه‌می بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێ " كرێكار باس له‌و ئه‌میرایه‌تیه ده‌كات كه له‌سه‌رده‌شت پێك هاتبوو " ده‌ڵێم به‌رِێز ئه‌م پاساوه بێ بناغانه مه‌هێنه‌ره‌وه چونكه پێش و پاشی ئه‌م رِووداوه چه‌ندین خیانه‌تی گه‌وره‌تان كردوون . ئه‌وه‌تا كاتێك یه‌كه‌م شاندی بزووتنه‌وه له‌ساڵی 1987 دا كه ئێران به‌فه‌رمی داوای كردبوو پاش كۆبوونه‌وه‌ی شورا ئه‌م سێ به‌رِێزه دیاری كران بۆ دانیشتنه‌كه : مامۆستا عوسمان به‌ره‌حمه‌ت بێت مامۆستا مه‌لا عه‌لی به‌رِه‌حمه‌ت بێت وه‌ك زۆر جاران ده‌ڵێت به‌نده ( عه‌لی باپیر) شانده‌كه برِیار وابوو عه‌سر شاری سنه به‌جێ بهێڵن تۆ موڵه‌تت وه‌رگرت كه به‌یانی زوو به‌شانده‌كه بگه‌یته‌وه له كرمانشان، مامۆستا مه‌لاعه‌لی به‌رِه‌حه‌ت بێ پاش برِینی ماوه‌ی 45 خوله‌ك له‌شاری سنه ده‌رده‌چێت به‌لاَم به‌هۆی بیركردنی پێداویستیه‌كی تایبه‌تی خۆی ده‌گه‌رِێته‌وه . كاتێك ئه‌م به‌رِێزه گه‌رایه‌وه له باره‌گای سه‌ره‌كی حیزب كێ بوو وتاری ده‌داو ئه‌و دوو به‌رِێزه‌ی تاوانبار ده‌كردن به‌وه‌ی بزووتنه‌وه ده‌فرۆشن به‌ئێران ؟ كێ بوو داوای گۆرِینی رِابه‌ری ده‌كرد ؟ ئه‌م ولاَمانه لای تۆ زۆرن ده‌یان كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی و ئاشكراتان هه‌ن ئیتر . ئه‌وه مانگی چوارده شه‌وه‌یه پێویست به‌ئه‌گوش لێ گرتن ناكات. ئیتر باسی دروست كردنی شورای( موحه‌د) ناكه‌م كاتێك كارهاته‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی رِابه‌ر،جه‌نابی مامۆستا باپیر هاته گۆو وتی مامۆستا شێخ عه‌بدول له‌تیف(به‌رِه‌حمه‌ت بێت) رِابه‌ر بووه و ده‌ستی لێ هه‌ڵگرتووه‌و جه‌نابی شیخ موحه‌ممه‌د به‌رزنجی رِابه‌ر بووه و ده‌ستی لێ هه‌ڵگرتووه‌و مامۆستا سدیق سه‌رگه‌تی پیره و توانای نیه و له‌كۆتایدا وتی (به‌نده ) ئیتر ئه‌م وته‌یه بوو به‌بۆمبێك به‌رِووی ئاماده بواندا ته‌قیه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆتای پێ هاتوو، به‌په‌له خۆتان فرِێدایه‌وه باوه‌شی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌وه. له خاڵی چواره‌م دا ده‌ڵێ " كریكار سپڵه‌ی كردووه به‌رانبه‌ر به رابیته كۆنه‌كان " ده‌ڵێم ئه‌ی ئێستا كوان ئه‌و رِابیته كۆنانه تا ئێستا مامۆستا شێخ موحه‌ممه‌د ماوه ته‌نها بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانتان له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تی و ئێران به‌كاری ده‌هێنن كوانی رِۆڵی ئه‌و كه‌سایه‌تیه؟ له په‌راوێزێكا داتان ناوه و چونكه بوونی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ خزمه‌تی گیرفانه‌كانتان پێویسته وه‌گه‌ر نا سوێن به‌خوا ئێستا وا وه‌ده‌رتان نابوو ناوی له‌كوله‌كه‌ی ته‌رِیشدا نه‌بێت . حه‌زم ده‌كرد ئێستا ماۆستا حه‌سه‌ن ئه‌و پرسیاره‌ی بكردایه كه كوانی رِابیته كۆنه‌كان كه ئه‌و ناویان ده‌بات؟ ده‌ی ئایا نه‌مانی ئه‌وان له‌پشتی سه‌ری ئه‌میره‌كه‌ی مامۆستاوه و به‌ركه‌ناركردنی ئه‌و به‌رِێزانه گه‌وره‌ترین سپڵه‌یی نیه ؟ له خاڵی پێنجه‌م دا باسی ژماره‌یه‌ك كاسێت ده‌كات كه گوایا به‌فیتی كرێكار ته‌سلیم به ئێران كرابن . مامۆستا حه‌سه‌ن و زۆر كه‌سی تریش ئاگادارن كه ده‌یان به‌ڵگه نامه ئاشكرا كراون دراون به ئێران- یه‌كیه‌تی-pkk لایه‌نی تر كه له‌لایه‌ن خودی مامۆستا عه‌لی باپیره و بوون وه‌ك له‌پێشه‌وه‌ش ئاماژه‌م پێدا "خه‌یته‌كه‌ی مه‌عاویه جوانترین نمونه‌ی خیانه‌ته " له خاڵی شه‌شه‌م داجه‌نابی مامۆستا ده‌ڵێ یاریه‌كانی ئێمه كۆتاییان پێ نه‌هاتووه؟ منیش ده‌ڵێم وه‌لاَهی لێره‌دا زۆر زۆر رِاستت وتووه چونكه زۆر خیانه‌ت ماون كه‌بیانكه‌ن و زۆر گۆڵ ماون له گۆرِپانه‌كه‌دا تۆپه‌كان بخه‌نه به‌رده‌م یاری كه‌رانی دژ بۆ گۆڵ كردن له ئیسلام و جیهادی كوردستان و رِابوونه پیرۆزه‌كه‌ی |
|
| هێمای یه‌ک هێزه ڕم و شیر ، کرێکار علی باپیر |  |
|
|
| قورئانی پیرۆزبه 114 ده‌نگ |  |
|
| ووتاری مامۆستایان |  |
|
| په‌نجاجیرۆک له‌فه‌رموده‌وه |  |
|
| دۆعا و پاڕانه‌وه |  |
|
| فێری قورئان به |  |
|
| گومانی خراپ |  |
|
| کتێبخانه |  |
|
| فیتنه‌ی سه‌رده‌م |  |
|
| شيعة و ڕاستکردنه‌وه |  |
|
| وێنه و تابلۆکان |  |
|
| سیحر و چاوپیسی |  |
|
| گوانتانامۆ |  |
|
| هۆی سه‌رنه‌که‌وتنی موسڵمان |  |
|
| حه‌ج و چۆنێتی ئه‌نجامدانی |  |
|
| ئاینی زه‌رده‌شتی |  |
|
| منداڵه‌که‌ت فێری نوێژ بکه |  |
|
| هۆنراوه‌و په‌خشان |  |
|
| فلیم کارتۆنی کوردی |  |
|
| دوا وێنه‌کان |
 28
23/02/2009 17:28
 27
23/02/2009 17:29

17/02/2009 17:00
|
|
| ده‌نگی هه‌ڵبژارده | کرته له‌ناوه‌کان بکه
|
|
|