|
دوایین بابه‌ت له ڕێگای
ڕاستی |
|
دلوپیك له سوز بو دا یك |
فرمان نازانم له كوى وه بنوسم له سه ر ت ئه ى ژیانم ئه ى هه ناسه ى گیانم ,ئازیزان , با ئه‌م جاره ش په یمانمان نوى بكه ینه‌وه له گه ل دایك ,هه میشه له كه ل به یه ك گه شتنیدا ,ماچى بكه ین ,
|
|
جوانیه‌کانم له ئیسلامدا بینی |
ئا .. محمه‌د به‌رزنجی.سوید سیاسه‌تمه‌داری سویدی که‌نوت بینسترێوم خاوه‌نی ته‌فسیری قورئان به زمانی سویدی... که‌نوت بینسترێوم گه‌وره سیاسه‌تمه‌داری ناوداری سویدی له 22ی ئۆکتۆبه‌ری 1919 له وولاتی سوید له دایک بووه ، له نێو خانه‌واده‌یه‌کی کاسۆلیکی
|
|
ئافره ت و ئارایش |
وه رگێڕانی / فاتیح ئیسلام برۆ لابردن له ئیشه حه رامه کانه که له به ینی ئافره تان ڕه واجێکی زۆری هه یه ...که له جومله یی گوناهانی گه وره یه ( کبیره ) ، ابن مسعود - رضی الله عنه - ده فه رمویت : ئه وو ئافره تانه یی که خاڵ ده کووتن له سه ر له شی خه ڵک و
|
|
ژیاننامه‌ی شوره‌یحی قازی ڕه‌زای خوای لێبێت |
باوکی زوبێر عومه‌ری کوری خه‌تاب ره‌زای خوای گه‌وره‌ی لێ‌بیت ولاخێکی له‌کابرایه‌ک کری وپاره‌که‌ی به نه‌قد دابه‌کابرا دوای سواری پشتی بوورۆیشت زۆر نه‌رویشت ولاخه‌که راوه‌ستاونه‌ی توانی بروات ئینجا خه‌لیفه عومه‌ری کوری خه‌تاب هاته‌وه‌لای کابرا
|
|
ئایـینى عـورفـى و چاولێكه‌رى ..! |
مــه‌لائه‌حمه‌دى قامــیشــى كێشه‌كه‌مان له فیكروچۆنیه‌تى تێگه‌یشتن دایه بۆدین، ئایینى عورفىكه زۆرباوه ته‌نانه‌ت له‌ناومزگه‌وته‌كانیش دا، دینداریه‌كه كه له‌باوباپیرانه‌وه به‌عاده‌ت وچاولێكه‌رى بۆنه‌وه‌كانمان نه‌قڵ بووه،
|
|
زنجیره‌ی چواره‌م جۆره‌کانی سۆفیایه‌تی و ڕێگاکانی |
کوڕی پاک له سه‌ده‌ی سێیه‌م و چواره‌می کۆچی سێ جۆری سۆفیاتی ده‌رکه‌وت 1 : زیاده ڕه‌و له { الزهد }دا واتا وازهێنانی ته‌واو له دونیا و ویسته‌کانی بۆخواپه‌رستی.2 : تێکه‌ڵ کردنی { الزهد } له‌گه‌ڵ بۆچوونی په‌نهانی { الباطنية }ئه‌مانه خه‌رابترن له پۆلی یه‌که‌م.
|
|
|
|
درێژه‌ی بابه‌ت |
حه‌مزه به‌رزنجی چ زوو ویداعت لىَ كردین... ئه‌مه به‌ڵگه‌ى
هاتنه‌دى نیشانه‌یه‌كى تر‌ى قیامه‌ت و خێرا به‌سه‌رچوونى زه‌مه‌نه؟!.. یان
ماناى زۆر نازدارىو شیرینى تۆیه؟.. ئه‌ى شیرین ترین مانگى ته‌مه‌ن.... چه‌ند زوو
هه‌واڵى خواحافیزیت نزیك بوویه‌وه.. ئه‌ى مانگى قورئان... مانگى خێر‌و ێه‌ده‌قه...
مانگى ته‌راویح و شه‌ونوێژو رِۆژووبوون...مانگى نزا‌و پارِانه‌وه‌و
په‌شیمانى... به چ دڵێك ماڵئاوایت لىَ بكه‌م ئه‌ى شیرینترینى شه‌وان و
نازدارترینى رِۆژان... چه‌ند شادومان بووین كه هاتى... چه‌ند ساتى جوانت تێدا
تۆمار كرا... دڵى چه‌ند هه‌ژارو بىَ نه‌وات تێدا خۆش كرا... چه‌ند خه‌تمه‌و
ته‌هلیله‌و زیكرت تێدا ئه‌نجامدرا... چه‌ند نێوچه‌وان و ته‌وێڵت تێدا به
سه‌جده‌دا هات و له خۆڵ هه‌ڵكشا... چ كه‌رنه‌ڤاڵێكت به‌رپا كرد له‌م ته‌مه‌نه
كورته‌تدا... ئه‌ى خه‌لاَتى خوایى بۆ مرۆڤایه‌تى... چه‌ند تاوانبار‌و گوناهبار له
تۆدا باوه‌شیان كرد به ده‌رگاكانى مزگه‌وته‌كانداو تێرتێر ئه‌سرینى
په‌شیمانیان رِشت به‌سه‌ر به‌رماڵ و پایه سه‌ربڵنده‌كانىدا...چه‌ند چاوان له
تۆدا فرمێسك رِێژبوون... ئه‌ى گوڵه جوان و بۆنخۆشه‌كه‌ى دڵى هه‌موو
باوه‌رِدارىَ... بۆ وا زوو به‌جێتهێشتین؟؟... ئاخر به چ دڵێك خواحافیزیت لىَ
بكه‌ین!؟... به چ رِوویه‌ك بڵێن: الوداع...!؟.. چه‌ند زوو جۆگه‌له‌ى ئه‌و چاوانه‌ى
له سه‌راپاى ئه‌م مانگه‌دا تكه ئه‌سرینێكى لىَ نه‌چۆرِا به‌م ماڵئاواییه‌ت
پرِت كرد له گریان و فرمێسكى گه‌رم و به كوڵت پێدا باراند.. چه‌ند زوو ماڵئاوایت
دا به گوێماندا ئه‌ى مانگى زینه‌تى شار‌و لادىَ.. ئه‌ى دۆستى گه‌وره‌و
بچووك... مندالاَن چه‌ند كه‌یف خۆش بوون به تۆ.. ئیتر ئه‌و دیمه‌نانه‌ى ئێواران
له كوىَ بێنینه‌وه كه هه‌موو له چاوه‌رِوانى به‌ربانگ و سرووه‌و ساتى
له‌سه‌رنانى تاجى دڵخۆشى ئه‌و رِۆژه‌دا بووین... خۆ هێشتا ئێمه تێر نه‌بووبووین
له ماناى شه‌وه پیرۆزه‌كانت..... خۆ هێشتا تێر له شیله‌ى گولاَوى
په‌یامه‌كه‌ى خوامان نه‌چێشت..... خۆ هێشتا تێر نه‌بووین له سه‌باو دوعاى
سه‌حه‌رت..... بۆ وا زوو ویداعت لىَ كرین ئه‌ى زانكۆ پرِ له وانه‌و
په‌نده‌كه... ئه‌ترسم دواى تۆ ئیتر بىَ نازى رِووبكاته‌وه مزگه‌وته‌كان...
ئه‌ترسم شه‌یتانه‌كان تاجه زێرِینه‌كه‌ى سه‌رسه‌رى زۆر خوشكانمان لىَ
بفرِێنن.. دڵنیام له‌وه‌ى دواى جه‌ژن هه‌ست به بىَ تۆیى ده‌كه‌ین... ئه‌ى
هاورِىَو دۆسته به ویقاره‌كه‌ى یه‌ك مانگه رِىَ... جێگه‌ت زۆر چۆڵه ئه‌ى
مانگى قه‌درو به‌در... ئه‌وه‌ى له ناخدایه زۆره‌و پێنوسه‌كه‌م تواناى
ته‌عبیردانى نىیه... ئه‌وه‌نده‌یه ده‌ڵێم: له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌مانین كه
له تۆدا نوێمان كرده‌وه... له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه‌مانین كه له تۆدا
به‌ستمان... ئه‌ى شه‌فاعه‌تكارى ئیمانداران....
|
|
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا | |
|
|
 |