|
دوایین بابه‌ت له ڕێگای
ڕاستی |
|
دلوپیك له سوز بو دا یك |
فرمان نازانم له كوى وه بنوسم له سه ر ت ئه ى ژیانم ئه ى هه ناسه ى گیانم ,ئازیزان , با ئه‌م جاره ش په یمانمان نوى بكه ینه‌وه له گه ل دایك ,هه میشه له كه ل به یه ك گه شتنیدا ,ماچى بكه ین ,
|
|
جوانیه‌کانم له ئیسلامدا بینی |
ئا .. محمه‌د به‌رزنجی.سوید سیاسه‌تمه‌داری سویدی که‌نوت بینسترێوم خاوه‌نی ته‌فسیری قورئان به زمانی سویدی... که‌نوت بینسترێوم گه‌وره سیاسه‌تمه‌داری ناوداری سویدی له 22ی ئۆکتۆبه‌ری 1919 له وولاتی سوید له دایک بووه ، له نێو خانه‌واده‌یه‌کی کاسۆلیکی
|
|
ئافره ت و ئارایش |
وه رگێڕانی / فاتیح ئیسلام برۆ لابردن له ئیشه حه رامه کانه که له به ینی ئافره تان ڕه واجێکی زۆری هه یه ...که له جومله یی گوناهانی گه وره یه ( کبیره ) ، ابن مسعود - رضی الله عنه - ده فه رمویت : ئه وو ئافره تانه یی که خاڵ ده کووتن له سه ر له شی خه ڵک و
|
|
ژیاننامه‌ی شوره‌یحی قازی ڕه‌زای خوای لێبێت |
باوکی زوبێر عومه‌ری کوری خه‌تاب ره‌زای خوای گه‌وره‌ی لێ‌بیت ولاخێکی له‌کابرایه‌ک کری وپاره‌که‌ی به نه‌قد دابه‌کابرا دوای سواری پشتی بوورۆیشت زۆر نه‌رویشت ولاخه‌که راوه‌ستاونه‌ی توانی بروات ئینجا خه‌لیفه عومه‌ری کوری خه‌تاب هاته‌وه‌لای کابرا
|
|
ئایـینى عـورفـى و چاولێكه‌رى ..! |
مــه‌لائه‌حمه‌دى قامــیشــى كێشه‌كه‌مان له فیكروچۆنیه‌تى تێگه‌یشتن دایه بۆدین، ئایینى عورفىكه زۆرباوه ته‌نانه‌ت له‌ناومزگه‌وته‌كانیش دا، دینداریه‌كه كه له‌باوباپیرانه‌وه به‌عاده‌ت وچاولێكه‌رى بۆنه‌وه‌كانمان نه‌قڵ بووه،
|
|
زنجیره‌ی چواره‌م جۆره‌کانی سۆفیایه‌تی و ڕێگاکانی |
کوڕی پاک له سه‌ده‌ی سێیه‌م و چواره‌می کۆچی سێ جۆری سۆفیاتی ده‌رکه‌وت 1 : زیاده ڕه‌و له { الزهد }دا واتا وازهێنانی ته‌واو له دونیا و ویسته‌کانی بۆخواپه‌رستی.2 : تێکه‌ڵ کردنی { الزهد } له‌گه‌ڵ بۆچوونی په‌نهانی { الباطنية }ئه‌مانه خه‌رابترن له پۆلی یه‌که‌م.
|
|
|
|
درێژه‌ی بابه‌ت |
کوڕی پاک دوای سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگار و داواکردنی بارانی
ره‌حمه‌ت بۆسه‌ر گیان پێغه‌مبه‌ر {صلى الله عليه وسلم}، داوا‌و تکامان وایه له
خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان بمان کات به میرات گری به‌هه‌شت و کۆمان کاته‌وه
له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت و یاوه‌رانی ئامین. سه‌ره‌تا :
به‌ویستی خوا سۆفیاتی و ڕێگاکانی هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه و ده‌یده‌ین له
بێژ‌نگی ئیسلامدا بۆ ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌رکه‌وێت تا چه‌ند له بازنه‌ی ئیسلامدا
شوێنی کراوه‌ته‌وه و ڕێگه‌ی پێده‌درێت، ده‌ستپێکی بابه‌ته‌کان
به‌م شێوه ده‌بێت به‌ویستی خوا
1 : ووشه‌ی سۆفی 14 : سۆفی و جیهاد
له‌پێناو خوا 2 : پێناسه‌ی سۆفیایه‌تی 15 : ده‌ستهه‌ڵاتی پێغه‌مبه‌ر 3 :
سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ست پێکردنی سۆفیایه‌تی 16 : خوایه‌تی پێغه‌مبه‌ر 4 : جۆره‌کانی
سۆفیایه‌تی و ڕێگاکانی 17 : پله‌وباییه‌ی وه‌لی 5 : به‌ناوبانگترین ناودارانی
سۆفیه‌کان 18 : (القطب)و یاریده‌ده‌ره‌کانی 6 : سه‌رچاوه زانستیه‌کانی
سۆفیه‌کان 19 : چاره‌نوسی شه‌یتان 7 : عه‌قیده‌ی سۆفیه‌کان 20 : چاره‌نوسی
فیڕعه‌ون 8 : قوتابخانه‌کانی سۆفیه‌کان 21 : دروستی ئاینه‌کانی تر 9 :
به‌ناوبانگترین ته‌ریقه 22 : په‌رستنی شێخ و که‌ڕاماتی 10 : ڕه‌فتاری سۆفی
له‌گه‌ل شێخ 23 : بۆچوونی زانایان ده‌رباره‌ی سۆفیه‌ت 11 : دیوانی سۆفیی 24 : له
کۆتای باسی سۆفیایه‌تی 12 : زیکر و ویردی سۆفیه‌کان 13 : سۆفی و ژن هێنان 14 : سۆفی و
جیهاد له‌پێناو خوا 15 : ده‌ستهه‌ڵاتی پێغه‌مبه‌ر 16 : خوایه‌تی پێغه‌مبه‌ر 17
: پله‌وباییه‌ی وه‌لی 18 : (القطب)و یاریده‌ده‌ره‌کانی 19 : چاره‌نوسی
شه‌یتان 20 : چاره‌نوسی فیڕعه‌ون 21 : دروستی ئاینه‌کانی تر 22 : په‌رستنی
شێخ و که‌ڕاماتی 23 : بۆچوونی زانایان ده‌رباره‌ی سۆفیه‌ت 24 : له
کۆتای باسی سۆفیایه‌تی
1 : ووشه‌ی سۆفی
نوسه‌ران و
مێژوو نوسان له کۆن و ئێستا بۆچوونی جیایان هه‌یه له‌سه‌ر سه‌ره‌تای
سه‌رهه‌ڵدانی سۆفیایه‌تی و مانای ووشه‌ی سۆفی، ئینجا بۆچوونه‌کانی زاناکانمان کۆ
کردۆته‌وه. وه ئه‌وه‌ی زیاتر له‌لایان زانا به‌ناوبانگه‌کانی سۆفیه‌کان
باوه،وه زاناکانی سوننه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ن . بۆچوونه‌کان 1:
ووشه‌ی سۆفی له [ سوفیا ]ی یۆنانیه‌وه وه‌رگیراوه واتا دانا و پڕزان [الحکمة ]
أبو الريحان البيروني 440ک . 2 : ئه‌م ووشه‌یه له [ الصفا ]وه هاتوه واتا ڕوون و
به‌ر چاوو یان پاک و خاوێن. 3 : ئه‌م ناوه له [ أهل الصفة ]وه هاتوه که‌سانێک
بوون له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت هه‌ژاروو ده‌ست کورت بوون
له گوشه‌یه‌کی دیاری کراوی مزگه‌وت ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد ژماره‌یان جاری
وابووه گه‌یشتۆته هه‌شتا که‌س، 4 : ئه‌م ووشه‌یه ئه‌مه ده‌گرێته‌وه
که هه‌میشه له رێزی پێشه‌وه‌ن له په‌رستنی خوادا، 5 : ئه‌م ناوه له [ بني
صوفة ]وه هاتوه هۆزێک بوون خزمه‌تکاری که‌عبه‌ی پیرۆزیان ده‌کرد پێش هاتنی
ئیسلام، 6 : یه‌که‌م که‌س که خزمه‌تکاری ماڵی خوای کردوه پێی وتراوه [صوفة ]
ناوی [ الغوث بن مر ] بوو. 7 : ناوه‌که ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ [صوفة بن بشر ]
کابرایه‌کی ناودار بوو به خواپه‌رستی پێش هاتنی ئیسلام، 8 : ناودارترین مێژوو
نوسی سۆفیه‌کان [ السراج الطوسي ] که له ساڵی 375 ک کۆچی دوای کردوه له
په‌رتوکه به‌ناوبانگه‌که‌یدا [ اللمع لاپه‌ڕه 4 ] ده‌ڵێت ناوی سۆفی
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رئه‌و جله‌ی که ده‌یان پۆشی پێکهاتبوو له خوری، ئه‌م
جۆره جل‌و به‌رگه پۆشاتی پێغه‌مبه‌ری خوا [ عیسا ]و یاوه‌ره‌کانی بووه .
9 :
ابن الخلدون له په‌رتوکه‌که‌ی دا [ المقدمـة به‌رگی 3 ]دا ده‌فه‌رموێت ناوی سۆفی
له خوریه‌وه وه‌رگیراوه که به زوبانی عه‌ره‌بی پێی ده‌وترێت [الصوف]
چونکه به له‌به‌رکردنی ئه‌م جۆره جل و به‌رگه له‌خه‌ڵک جیا
ده‌کرانه‌وه .
10 : شیخ الاسلام ابن التیمیة له [ مجموعـة الفتاوی ]
ده‌فه‌رمووێت له‌کۆتاییدا ئه‌وه‌ی زیاتر به‌لای زانا پابه‌رزه‌کانی ئیسلامدا
په‌سه‌ندکراوه ئه‌م ناوه له خوریه‌وه هاتوه [ الصوف ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتن و په‌یدابوونی سۆفیاتی له‌به‌ر کردنی ئه‌وو پۆشاته که
له خوری پێک هاتبوو درووشمیان بووه،وه ئه‌و ناوه ناوێکی کۆنه تا پێش هاتنی
ئیسلامیش ئه‌م ناوه هه‌رباو بووه،
وادیاره سۆفیه‌کان له له‌به‌رکردنی
پۆشاتی خوری خۆیان به شوێنکه‌وتووی پێغه‌مبه‌ری خوا [ عیسا ] درودی خوای له‌سه‌ر
بێت ده‌زانن، به‌ڵام لێره پرسیارێک درووست ده‌بێت مه‌گه‌ر مووسوڵمان
شوێنکه‌وتووی پێغه‌مبه‌ر بێت{صلى الله عليه وسلم} چاکتر نیه ؟؟؟ چونکه خوای
په‌روه‌ردیگار ده‌فه‌رمووێت [قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللّهَ فَاتَّبِعُونِي
يُحْبِبْكُمُ اللّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ]
(31)ال عمران واتا : { ئه‌ی پێغه‌مبه‌ردروودی خوای له‌سه‌ر بێت به ئیمانداران }
بڵی: ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت ده شوێنی من بکه‌ون و له فه‌رمانی من
ده‌رمه‌چن، ئه‌وکاته خواش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهو هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش
ده‌بێت، ئه‌و خوایه لێ خۆش بوو میهره‌بانه . پێغه‌مبه‌ری خوا{صلى الله عليه
وسلم} بۆ ئێمه‌ی مووسوڵمان له‌پێشتره که شوێنکه‌وتویی بکه‌ین له
پێغه‌مبه‌رانی تر. ئینجا بابزانین پیرۆزترین و چاکترین جل وبه‌رگ له‌لای
خۆشه‌ویستی خوا {صلى الله عليه وسلم} چی بووه، ثبت عن أنس أنه قال : كان أحب الثياب
إلى رسول الله ـ صلى الله عليه وسلم ـ يلبسه الحِبَرَة . رواه الشيخان ئه‌نه‌س
ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت : خۆشه‌ویسترین جل وبه‌رگ که
پێغه‌مبه‌ری خوا {صلى الله عليه وسلم} ده‌یپۆشی [الحِبَرَة ]بوو، [الحِبَرَة ]
قوماشێکه له کتان یان لۆکه دروست ده‌کرا و بۆیه ده‌کرا چۆن ئیمامی نه‌وه‌وی
واده‌فه‌رمووێت [تتخذ من الكتان أو القطن وهي محبرة أي مزينة كما قال النووي في
(تهذيب الأسماء واللغات) 2/61 ] که‌واته پێغه‌مبه‌ری خوا {صلى الله عليه وسلم} ئه‌و
جل‌و به‌رگه‌ی لا خۆشه‌ویست بوو وه هه‌روه‌ها زۆری به‌کار هێناوه پێکهاتبوه
له لۆکه[القطن ] نه‌وه‌ک له خوری [الصوف ]، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناڵێین
پێغه‌مبه‌ری خوا {صلى الله عليه وسلم} جلی پێکهاتوو له خوری له‌به‌ر نه‌کردوه،
به‌ڵام که له‌به‌ریشی کردوه بۆ به‌رگری سه‌رما بووه له زستاندا .
وه
یه‌که‌م که‌س که نازناوی سۆفی به‌خۆدا هه‌ڵگرتوه [ أبو هاشم الكوفي ]ه له
کوفه له عیراق له‌دایک ده‌بێت و زۆری ته‌مه‌نی له شام به‌سه‌ر ده‌بات له
سالی 160 ک کۆچی دوایی کردوه ئه‌مه بۆچوونی شیخ الاسلامه .
وه‌هه‌روه‌ها
ده‌ڵێن یه‌که‌م که‌س که ناوی سۆفی به‌خۆدا هه‌ڵگرتوه [ عبدک _ عبدالکریم یان
محمد ] له سالی 210 ک کۆچی دوایی کردوه ئه‌مه بۆچوونی شێخێکی ناوداری
سۆفیه‌کانه به‌ناوی [ حارث المحاسبي ]
هه‌روه‌ها [ ابن ندیم ] ده‌فه‌رمووێت
یه‌که‌م که‌س که ناوی سۆفی به‌خۆدا هه‌ڵگرت [ جابر بن حیان ]ه بۆ زانیاریتان
ئه‌و که‌سایه‌تیه شیعه بووه وه شیعه‌کان به گه‌وره‌ی خۆیانی ده‌زانن
. بۆ باباتی تر باس له (پێناسه‌ی سۆفیایه‌تی ) ده‌که‌ین به‌ویستی خوا
{
وصلى الله وسلم على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم }
ئاماده‌کردنی کوڕی پاک
|
|
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا | |
|
|
 |