|
دوایین بابه‌ت له ڕێگای
ڕاستی |
|
دلوپیك له سوز بو دا یك |
فرمان نازانم له كوى وه بنوسم له سه ر ت ئه ى ژیانم ئه ى هه ناسه ى گیانم ,ئازیزان , با ئه‌م جاره ش په یمانمان نوى بكه ینه‌وه له گه ل دایك ,هه میشه له كه ل به یه ك گه شتنیدا ,ماچى بكه ین ,
|
|
جوانیه‌کانم له ئیسلامدا بینی |
ئا .. محمه‌د به‌رزنجی.سوید سیاسه‌تمه‌داری سویدی که‌نوت بینسترێوم خاوه‌نی ته‌فسیری قورئان به زمانی سویدی... که‌نوت بینسترێوم گه‌وره سیاسه‌تمه‌داری ناوداری سویدی له 22ی ئۆکتۆبه‌ری 1919 له وولاتی سوید له دایک بووه ، له نێو خانه‌واده‌یه‌کی کاسۆلیکی
|
|
ئافره ت و ئارایش |
وه رگێڕانی / فاتیح ئیسلام برۆ لابردن له ئیشه حه رامه کانه که له به ینی ئافره تان ڕه واجێکی زۆری هه یه ...که له جومله یی گوناهانی گه وره یه ( کبیره ) ، ابن مسعود - رضی الله عنه - ده فه رمویت : ئه وو ئافره تانه یی که خاڵ ده کووتن له سه ر له شی خه ڵک و
|
|
ژیاننامه‌ی شوره‌یحی قازی ڕه‌زای خوای لێبێت |
باوکی زوبێر عومه‌ری کوری خه‌تاب ره‌زای خوای گه‌وره‌ی لێ‌بیت ولاخێکی له‌کابرایه‌ک کری وپاره‌که‌ی به نه‌قد دابه‌کابرا دوای سواری پشتی بوورۆیشت زۆر نه‌رویشت ولاخه‌که راوه‌ستاونه‌ی توانی بروات ئینجا خه‌لیفه عومه‌ری کوری خه‌تاب هاته‌وه‌لای کابرا
|
|
ئایـینى عـورفـى و چاولێكه‌رى ..! |
مــه‌لائه‌حمه‌دى قامــیشــى كێشه‌كه‌مان له فیكروچۆنیه‌تى تێگه‌یشتن دایه بۆدین، ئایینى عورفىكه زۆرباوه ته‌نانه‌ت له‌ناومزگه‌وته‌كانیش دا، دینداریه‌كه كه له‌باوباپیرانه‌وه به‌عاده‌ت وچاولێكه‌رى بۆنه‌وه‌كانمان نه‌قڵ بووه،
|
|
زنجیره‌ی چواره‌م جۆره‌کانی سۆفیایه‌تی و ڕێگاکانی |
کوڕی پاک له سه‌ده‌ی سێیه‌م و چواره‌می کۆچی سێ جۆری سۆفیاتی ده‌رکه‌وت 1 : زیاده ڕه‌و له { الزهد }دا واتا وازهێنانی ته‌واو له دونیا و ویسته‌کانی بۆخواپه‌رستی.2 : تێکه‌ڵ کردنی { الزهد } له‌گه‌ڵ بۆچوونی په‌نهانی { الباطنية }ئه‌مانه خه‌رابترن له پۆلی یه‌که‌م.
|
|
|
|
درێژه‌ی بابه‌ت |
مــه‌لائه‌حمه‌دى قامــیشــى a_qamishi@yahoo.com كێشه‌كه‌مان له
فیكروچۆنیه‌تى تێگه‌یشتن دایه بۆدین، ئایینى عورفىكه زۆرباوه ته‌نانه‌ت
له‌ناومزگه‌وته‌كانیش دا، دینداریه‌كه كه له‌باوباپیرانه‌وه به‌عاده‌ت
وچاولێكه‌رى بۆنه‌وه‌كانمان نه‌قڵ بووه، هێزو پێزى له‌سه‌رعورفى كۆمه‌ڵگایه
نه‌ك له‌سه‌ر خودى پره‌نسیپه‌كانى ئایینه‌كه ! ئایینىعورفى
له‌سه‌رچاوه‌كانى ئایینه‌وه هه‌ڵنه‌گۆزراوه به‌ڵكوله‌سه‌ر وه‌عزوخیتابى
قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كانىهه‌ڵده‌هێنجرێت، چونكه ئاین بۆ هه‌موو قۆناغێك خیتابى
نوێكراوه به‌زمانى رِۆژگارو له‌به‌رگى تازه‌دا پێویسته،دیاره
هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌كیش عورفى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌و رِێگرى لىَناكرىَ ئه‌گه‌ر
پێچه‌وانه‌ى شه‌رع نه‌بێت، به‌لاَم مه‌ترسى ئایینى عورفى ئه‌وه‌یه
كه‌جه‌وهه‌رى رِاستى ئایین له‌كارده‌خات , شوێن كه‌وتوانى ئایینه‌كه‌ش
ده‌بنه‌قوربانى یه‌كه‌مى ئه‌ودینداریه عاده‌ت و رِواڵه‌تیه، بۆیه
رووبه‌رِووى هه‌ندىَ مه‌سه‌له‌ى فیكروئایدۆلۆژى ده‌بنه‌وه ، چونكه ئه‌م
ئایینه عورفیه‌كه به‌خودى ئایین تێده‌گات وله‌كاتێكدا ئایینه‌كه‌ى هه‌ڵگرى
په‌یامى رِاستى ودادپه‌روه‌رى یه، گرفته‌كان لێره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و
له‌سه‌ر خودى ئاینه‌كه‌ش ده‌كه‌وىَ، وه‌ك ده‌بینى زۆرشت به‌ناوى دینه‌وه
كراوه و له‌دین دا نی یه، به‌ناوى دینه‌وه بازرگانى پێوه كراوه و سته‌م
له‌ئافره‌ت كراوه وله‌به‌رگى دیندا خه‌ڵكانێك خۆیان پرِكردووه له‌جیاتى
ئه‌وه‌ى كه‌دین بۆ خزمه‌تى خه‌ڵك وخاك به‌كارى بێنن له‌خزمه‌تى
خۆیاندابه‌كاریان هێناوه!! مامۆستایانیش له‌رِابردوودا وه‌ك پێویست نه‌بون له
تێگه‌یاندنى خه‌ڵكى له‌كرۆكىدین نه‌ك ئه‌وه‌ى كراوه به‌دیین و دووره
له‌دین!! بۆیه ئه‌ركى تاكى موسڵمانه كه‌رِاسته‌وخۆ له خودى سه‌ر چاوه‌كانى
ئیسلامه‌وه ئایینه‌كه تێبگه‌ن و بیكه‌نه ته‌رازوى هه‌ڵسه‌نگاندن
وگفتوگۆكردن و له‌سه‌ر چه‌مك ودیاریده ومه‌سه‌له نوێیه‌كان، ئێستا
ئه‌وه‌نده‌ى گرنگى ده‌درىَ به‌رِواڵت و دیكۆر، گرنگى نادرىَ به جه‌وهه‌رو
ناوه‌رِۆك، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ى گرنگى به‌عورف وعاده‌ت ده‌درێ
ئه‌وه‌نده به‌خودى دینه‌كه نادرێ، چونكه هه‌ندىَ داب و نه‌ریت گونجاونییه
وحه‌رامه‌و هه‌ندێكیشیان باشن و هه‌ندێكیشیان ده‌بێ چاك بكرێن، ئه‌گه‌ر
له‌ناومزگه‌وته‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین هه‌رله فاتیحاى دواى بانگ و ویردو
تسبیحاتىدواى نوێژه‌كان، بۆنمونه كىَ وتىبانگى مه‌غریب فاتحه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌بێ
به‌لاَم ئه‌وانى تر با له‌گه‌ڵى بێ؟ كه‌خودى بانگ فاتیحاى نییه، كىَوتى
باتسبیحاتى مه‌غریب و نیوه‌رِۆكورت بێ به‌لاَم ئه‌وانى تر درێژ له‌كاتێكدا
فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌ر () له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێ له‌دواى هه‌موو
نوێژه فه‌رزه‌كان (33)جار ( سبحان الله والحمدالله والله اكبر) بكرىَ كه‌ده‌كاته
(99) وبه لااله الا الله وحده لا شریك له... (100)كه ته‌واو ده‌كرىَ وهه‌ركه‌سه
بۆخۆى بیكات و بێده‌نگ باشتره...) و زۆر شتى تر‌ى ناومزگه‌وت جاده‌بێ دیندارى
ده‌ره‌وى مزگه‌وت حاڵى چۆن بێ؟! ئه‌وه‌نده‌ى گرنگى ده‌درىَ به دانیشتنى پرسه‌و
نوێژه جه‌ژنه‌كان، نیوئه‌وه‌نده خه‌مى فه‌رزه‌كان ناخورىَ
!كه‌رِاستیه‌كانیان پێ ده‌وترىَ, ده‌ڵێن: ئێمه هه‌ر ئاوامان هێناوه! ئه‌وه‌ى
ئێوه شتێكى تازه‌یه! ده‌مگوت هه‌رله‌كۆنه‌وه ئاره‌ق وقومارو رِه‌ش
به‌ڵه‌ك وژن به‌ژن ...باوبووه به‌لاَم عاده‌تێكى خراپ ونه‌گونجاوه،مه‌رج
نییه هه‌رچى له‌كۆنه‌وه بۆمان هاتبێ چاك بێ... جابه‌رِاستى كێشه‌كه له
تێگه‌یشتنى دینه‌كه‌دایه كه‌له خه‌ڵكانى زانا‌و دانا‌و پسپۆرِ
وه‌رنه‌گیراوه ، به‌ڵكوزیاترله كه‌سانێك وه‌رگیراوه كه‌له‌به‌رگى
دیندابوون، به‌لاَم زانا نه‌بوون! ته‌نانه‌ت رِۆژىَ وتم به‌یه‌كىَ له‌نوێژ
خوێنانى مزگه‌وت كاكه‌گیان مادام ئه‌هلى مزگه‌وت ودینى ئه‌م كاسبیه‌ى تۆ دروست
نییه‌و حه‌رامه، له‌وه‌لاَمدا ته‌سلیم بوونه به‌فه‌رمان و نه‌هىیه‌كانى
خوا‌و پێغه‌مبه‌ر، یان ده‌ڵێن ووتى: مامۆستا ئه‌میان به‌رِێگه‌ىخۆى ئه‌ویشیان
به‌رِێىخۆى!! وتم بۆتۆبه‌چه‌ند رِێگه‌دا ده‌رِۆى؟ یان ده‌ڵىَ به‌ئاره‌زوىخۆم
ده‌كه‌م كه ئه‌وه نیشانه‌ى خۆپه‌رستییه نه‌ك خواپه‌رستى، له‌كاتێكدا
ئیسلام ماناى دونیا به فێڵ و قیامه‌ت به‌رِاست! مه‌گه‌ر قیامه‌ت به‌رهه‌مى دنیا
نی یه؟ چون چىبچێنى له‌دونیا ئه‌وه‌ئه‌دوریته‌وه،یان كه پێیان ده‌وترىَ
ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تى نامه‌حره‌م حه‌رامه‌با خزمیشت بێ، ئه‌ڵىَ
عاده‌ته‌و ئێمه دڵمان پاكه! خۆخاوه‌نىدڵى پاك ده‌بێ ده‌ست پاك و داوێن پاك بێ،
مه‌گه‌ر شه‌رع له‌سه‌رووى هه‌مووومانه‌وه‌نییه؟ یان قه‌ڵه‌باڵغ بوونى
مزگه‌وته‌كان وبالاَپۆشى هه‌ندىَ ئافره‌ت له‌رِه‌مه‌زاندا و پاشان چۆڵ بوونى
مزگه‌وت وهاتنه‌وه سه‌ربارى سفوریان( كه به رِه‌مه‌زانیله ناسراون
)هه‌مووئه‌مانه چاولێكه‌رى وعاده‌ت نی یه؟ ته‌واوێك گه‌وره ببوم وام
ده‌زانى موروى شین له‌چاوه‌زارده‌م پارێزىَ! ئه‌مانه‌و زۆرى تریش كه‌دورن
له‌بنه‌ماكانى ئیسلام وتا ئه‌مرِۆو چه‌ندین ساڵه كرابوون به‌دین وخه‌ڵكیان
پێوه سه‌رقاڵه! ئیترله شته گه‌وره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وت گه‌رِىَ
كه‌به‌ناوى سیستمىنوێىجیهانى وعه‌وله‌مه‌وعه‌لمانیه‌ت وپێشكه‌وتن وئازادى
ومۆدێل ومۆدێرن و كوردایه‌تى یه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن...،كه‌له بێگانه په‌رستى
دا ئه‌وه‌نده له‌پێشین واخه‌ریكه‌كه‌لتورورِه‌سه‌نایه‌تى خۆمان له ده‌ست
ده‌ده‌ین!! ئه‌وه‌ى كه‌نوسرا مشتێ بووله‌خه‌رمانىدیندارىعورفى وچاولێكه‌رى
له‌كاتێكداپه‌رستش و به‌ندایه‌تى به‌دوومه‌رجى سه‌ره‌كى لاىخوا وه‌رگیراوه
ئه‌وانیش :(الاخلاص والصواب ) واته: به‌دڵسۆزى بكرىَ وبۆخوابێ، پاشان
به‌گوێره‌ى یاساى شه‌رع بێت،نه‌ك به‌مۆدێل و چاولێكه‌رى به‌ئاره‌زوى من و تۆبێ .
|
|
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا | |
|
|
 |