|
دوایین بابه‌ت له ڕێگای
ڕاستی |
|
دلوپیك له سوز بو دا یك |
فرمان نازانم له كوى وه بنوسم له سه ر ت ئه ى ژیانم ئه ى هه ناسه ى گیانم ,ئازیزان , با ئه‌م جاره ش په یمانمان نوى بكه ینه‌وه له گه ل دایك ,هه میشه له كه ل به یه ك گه شتنیدا ,ماچى بكه ین ,
|
|
جوانیه‌کانم له ئیسلامدا بینی |
ئا .. محمه‌د به‌رزنجی.سوید سیاسه‌تمه‌داری سویدی که‌نوت بینسترێوم خاوه‌نی ته‌فسیری قورئان به زمانی سویدی... که‌نوت بینسترێوم گه‌وره سیاسه‌تمه‌داری ناوداری سویدی له 22ی ئۆکتۆبه‌ری 1919 له وولاتی سوید له دایک بووه ، له نێو خانه‌واده‌یه‌کی کاسۆلیکی
|
|
ئافره ت و ئارایش |
وه رگێڕانی / فاتیح ئیسلام برۆ لابردن له ئیشه حه رامه کانه که له به ینی ئافره تان ڕه واجێکی زۆری هه یه ...که له جومله یی گوناهانی گه وره یه ( کبیره ) ، ابن مسعود - رضی الله عنه - ده فه رمویت : ئه وو ئافره تانه یی که خاڵ ده کووتن له سه ر له شی خه ڵک و
|
|
ژیاننامه‌ی شوره‌یحی قازی ڕه‌زای خوای لێبێت |
باوکی زوبێر عومه‌ری کوری خه‌تاب ره‌زای خوای گه‌وره‌ی لێ‌بیت ولاخێکی له‌کابرایه‌ک کری وپاره‌که‌ی به نه‌قد دابه‌کابرا دوای سواری پشتی بوورۆیشت زۆر نه‌رویشت ولاخه‌که راوه‌ستاونه‌ی توانی بروات ئینجا خه‌لیفه عومه‌ری کوری خه‌تاب هاته‌وه‌لای کابرا
|
|
ئایـینى عـورفـى و چاولێكه‌رى ..! |
مــه‌لائه‌حمه‌دى قامــیشــى كێشه‌كه‌مان له فیكروچۆنیه‌تى تێگه‌یشتن دایه بۆدین، ئایینى عورفىكه زۆرباوه ته‌نانه‌ت له‌ناومزگه‌وته‌كانیش دا، دینداریه‌كه كه له‌باوباپیرانه‌وه به‌عاده‌ت وچاولێكه‌رى بۆنه‌وه‌كانمان نه‌قڵ بووه،
|
|
زنجیره‌ی چواره‌م جۆره‌کانی سۆفیایه‌تی و ڕێگاکانی |
کوڕی پاک له سه‌ده‌ی سێیه‌م و چواره‌می کۆچی سێ جۆری سۆفیاتی ده‌رکه‌وت 1 : زیاده ڕه‌و له { الزهد }دا واتا وازهێنانی ته‌واو له دونیا و ویسته‌کانی بۆخواپه‌رستی.2 : تێکه‌ڵ کردنی { الزهد } له‌گه‌ڵ بۆچوونی په‌نهانی { الباطنية }ئه‌مانه خه‌رابترن له پۆلی یه‌که‌م.
|
|
|
|
درێژه‌ی بابه‌ت |
کوڕی
پاک جۆری دووه‌می سۆفیایه‌تی تێکه‌ڵ کردنی { الزهد } له‌گه‌ڵ بۆچوونی
په‌نهانی { الباطنية }
ئه‌و { الزهد }ه‌ی که‌پێویسته موسوڵمان له ژیانی
ڕۆژانه‌دا له کار‌و کرده‌وه‌کانی تیشک بداته‌وه تێکه‌ڵیان کرد له گه‌ڵ
بۆچوونی په‌نهانی {الباطنیة } وه له ویست و ئاره‌زوی خۆیانه‌وه نه‌وه‌ك له
بنه‌مایه‌کی شه‌رعییه‌وه بێت، وه بیستنی ووشه‌ی سه‌یر له زوبانیانه‌وه.
وه‌ک : { الوحدة ، وه الفنا‌ء ، وه الاتحاد ، وه الحلول ، وه السكر
، وه الصحو ، وه الكشف ، وه البقاء ، وه المريد ، وه العارف ، وه الأحوال ،
وه المقامات } . واتا : { } به‌وه‌ش وازیان نه‌هێنا تا بانگه‌وازی ئه‌مه
ده‌رکه‌وت له نێویاندا گوایه جیاوازی هه‌یه له‌نێوان شه‌ریعه‌ت و
حه‌قیقه‌تدا، له‌هه‌ر سۆفیه‌ک یان ده‌روێشێک ببپرسه ده‌ڵێت شه‌ریعه‌ت
جیایه له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌ت { التفرقة بين الشريعة والحقيقة } ئینجا
خۆیان به خاوه‌ن هه‌قیقه‌ت ده‌زانن به‌ڵام موسوڵمانان و زانایانی ئیسلام به
خاوه‌نی شه‌ریعه‌ت داده‌نێن یان { العلم الظاهر وه العلم الباطن
}، ئینجا به‌ڵایانه‌وه خۆیان گه‌یشتونه‌ته هه‌قیقه‌تی خوا ناسی به‌ڵام
زانایانی ئیسلام واتا ئه‌وه‌ی که سۆفی نه‌بێت ئه‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی
خوایه {الشریعة } به‌ڵام نه‌گه‌یشتۆته دروستی خوا ناسین هه‌رچه‌نده خوا
په‌رست بێت و شوێنکه‌وته‌ی { قورئان و سوننه } بێت تا نه‌بێته سۆفی و به‌ڕێگه‌ی
ئه‌وانه‌وه‌دا نه‌ڕوات ، بۆیه ئه‌و ڕه‌فتاره و بۆچوونه‌یان بوه مایه‌ی
ڕق لێ هه‌ڵسانیان له‌لایه‌ن زانایانی ئیسلام و دژایه‌تی کردنیان، هه‌روه‌ها
ڕه‌فتار و گوفتاری تریان که نه له‌و سێ سه‌ده پیرۆزه‌ی یه‌که‌می ئیسلاما وه
نه له پێغه‌مبه‌ر{صلى الله عليه وسلم} و هه‌واڵه‌کانی شتی وا به‌دی نه‌کراوه
به‌م شێوه‌یه، وه نه جۆری یه‌که‌می سۆفیاتی له‌سه‌ر ئه‌مه بۆچوون و
ڕه‌فتاره بوون . وه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی سۆفیایه‌تی و
ده‌رکه‌وتنیان به ته‌واوی تا ئێستاش که هه‌ن . ناودارترین که‌سایه‌تی ئه‌و
کۆمه‌ڵه‌یه
{ أبواليزيد البسطامي }263ک ئێرانی { ذوالنون
المصري }245ک مسڕی { أبوسعيد الخزار }268ک { الحكيم الترمذي }320ک ئێرانی {
أبوبكر الشبلي }334ک ئێرانی ئینجا چه‌ند نمونه‌یه‌ک دێنینه‌وه له
ناودارانی ئه‌م به‌شی سۆفیاتی وه بۆچوون و گوفتاره‌کانیان ده‌ده‌ینه به‌ر
ته‌رازوی شه‌ریعه‌ت . ناڕه‌حه‌ت مه‌به که واده‌ڵێم چوونکه به‌لای زۆرێک
ئه‌مانه ئه‌وڵیان بابزانین ئه‌ویڵیای چین .
( ذوالنون المصري ) { أبو
الفيض ثوبان بن إبراهيم } له بنه‌ره‌ت قبتیه له قبته‌کانی { النوبة }له گوندی
{ أخميم }له { الصعيد } له میسر، له‌ساڵی245 ک کۆچی دوایی کردوه له ته‌مه‌نی
نه‌وت ساڵیدا، وادیاره ته‌ریقه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی { شقران المغربى العابد }
یان { إسرائيل المغربي } وه‌رگرتوه به‌گوێره‌ی باسه‌که‌ی { ابن خلكان وه عبد
الرحمن الجامي } وه‌هه‌روه‌ها زاناکانی سۆفیه‌کانیش وه‌ک {الشعرانی }له‌سه‌ر
ئه‌و بۆچوونه‌ن بۆیه { الشعرانی } له‌باسی باسی { شقران المغربی }دا ده‌ڵێت { شقران
المغربى العابد:شيخ ذى النون المصرى } واتا شه‌قرانی مه‌غربی شێخه‌که‌ی { ذوالنون
المصري } به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه شیعه‌کان { الرافضة }ده‌ڵێن { } له‌سه‌ر
ده‌ستی { جابر بن حيان }عیڵمی کیمیا شاره‌زا بووه وه‌هه‌روه‌ها { ابن النديم }
له په‌رتوکه‌ناوداره‌که‌یدا { الفهرست } هه‌مان بۆچوونی هه‌یه له‌م باره‌وه
. وه { ابن خلكان } ده‌فه‌رموێت { ذوالنون المصري } که‌سێک بووه له { الملامتية }
ئه‌وانه‌ن که خواپه‌ریستیه‌که‌یان حه‌شارده‌دا وه‌به‌ڕووکه‌شیش خۆیان وا
پیشانده‌دا گه‌ڵته‌یان به{ الشريعة} ده‌هات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌که‌سی
گه‌مژه و بێ دینیان بناسێت، بۆ نموونه : هه‌ندێک له‌و وه‌ڵیانه‌ی
که‌گه‌یشتونه‌ته پله‌ی { الملامتية } ئه‌گه‌ر گوێیان له بانگ ببوایه
ده‌یانگوت { اسكت يا كلب! لعنك الله! } بێ ده‌نگ به سه‌گه نه‌فره‌تی خوات لێبێت
ئه‌مه شیخ الاسلام به‌وشێوه باسیان لوێوه ده‌کات. به‌ڵێ ئه‌مانه
ئه‌ویڵیان چۆن ئه‌وڵیایه‌ک، { الملامتية }واتا هه‌میشه سه‌رکۆنه و لۆمه
کردنی نه‌فس له‌هه‌موو کاتدا { ملامة النفس في كل الأحوال } وه په‌رتوکێکیان
هه‌یه به‌و ناوه داهێنه‌ره‌که‌ی { أبي عبد الرحمن السُلمي } وه ئه‌م
وشه‌یه‌ش له داهێنراوه‌کانی سۆفیه‌کانه به‌ڵام وادیاره که‌سێکی که‌م پێی
ئاگاداره. وه‌هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئه‌و گۆته کوفریانه‌یه { ذوالنون المصري }
وه‌ک { طاعة المريد لشيخه فوق طاعته ربه }(تذكرة الأولياء: 1/171). واتا: گوێڕایه‌لی
مورید بۆ شێخ له‌سه‌روی گوێڕایه‌لی خوایه. له‌گه‌ڵ ئه‌مشدا که‌سێکی
کاربه‌جێ و پڕ بێژ بووه. وه نوسه‌رانی سۆفیه‌کان به داهێنه‌ری
راسته‌قینه‌ی رێگای سۆفیایه‌تی داده‌نێن لا {المحبة وه المعرفة } خۆشه‌ویستی
خوا و ناسیندا، وه‌یه‌که‌م که‌سه له داهێنانی { العلم الظاهر وه العلم الباطن
} له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا، وه { القشيري }ده‌ڵێت { أول من عرف التوحيد بالمعنى
الصوفي } یه‌که‌م که‌سه پێناسه‌ی به‌یه‌ک ناسینی خوا ده‌کات به‌واتا و بۆچوونی
سۆفیایه‌تی،
وه به‌بۆچونی { ذوالنون المصري } ئه‌سڵی ئینسان
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نوری پێغه‌مبه‌ر{صلى الله عليه وسلم} وه‌هه‌روه‌ها
یه‌که‌م که‌سه له که‌سایه‌تیه سۆفیه‌کان که خوڕه‌وشتی یۆنانیه‌کان
کاریگه‌ر بوه به‌سه‌ری و له ژیانی ڕۆژانه‌یدا به‌دی ده‌کرا، به‌تایبه‌تی
بۆچوونه نوێکانی { أفلاطون } بۆیه بۆچوونی تایبه‌تی هه‌بوو بۆ خواناسی و وون بوون
و توانه‌وه له خۆشه‌ویستی خوادا ئه‌م بۆچوونه له { الغنوصية} بۆ مابویه‌وه
.
أبواليزيد البسطامي طيفور کوڕی عيسى کوڕی آدم کوڕی شروسان له به‌سطام
له‌دایک ده‌بێت له ئێران له‌بنه‌ڕت زه‌رده‌شتیه . گوته‌ی سه‌یر و پیس
سۆفیه‌کان ده‌یگێڕنه‌وه بۆ ئه‌و بۆیه لێکۆله‌ره‌وه‌کان له‌گومانن له‌م
گووتانه که ه‌ی ئه‌و بن چوونکه ئه‌م جۆره گوتانه داوای خوایه‌تی ده‌کات و
له ئیسلام خاوه‌نه‌که‌ی پێده‌رده‌چێت و کافر ده‌بێت ، وه‌ک { خرجت من الحق إلى
الحق حتى صاح فيّ يا من أنت أنا فقد تحققت بمقام الفنا‌ء في الله } واتا: له حه‌ق
ده‌رچووم بۆ حه‌ق ( مه‌به‌ستی خوایه ) تاهاوری کرد له‌ناومه ئه‌ی تۆ تۆ منی
گه‌یشتیت به‌پله‌ی توانه‌وه و وون بووون له خوادا }
بۆیه {شیخ الاسلام
} گومانی هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌م گوتانه ه‌ی ئه‌و بن چونکه گوته‌ی تری هه‌یه
پێده‌چێت له‌سه‌ر بۆچوونی{ أهل السنة والجماعة } بێت ، به‌ڵام ناودارانی تری
ئیسلام زانایانی تری { أهل السنة والجماعة } له پێڕی { الحلاج وه السهروردي }
داده‌نێن وه‌کوو ئه‌وان ته‌ماشای ده‌که‌ن .
الحكيم الترمذي باوکی
عبدالله محمد کوڕی عه‌لي کوڕی حسین الترمذي له ساڵی 320ک کۆچی دوایی کردوه، ئه‌و
که‌سایه‌تیه { امام الترمذي }فه‌رمووده‌ناس نیه . یه‌که‌م که‌سایه‌تی
سۆفیه‌کانه که باس له کۆتایی هاتنی وه‌لی ده‌کات، واتا ده‌ڵێت چۆن
پێغه‌مبه‌رایه‌تی کۆتایی دێت به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌وڵیا کۆتایی پێدێت{ للأولياء
خاتم كما ان للأنبياء خاتماً } هه‌روه‌ها په‌رتوکێک له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته
ده‌نوسێت به‌ناوی { ختم الولاية } وه ئه‌م بۆچوونه نوێیه که تێکه‌ڵ به
سۆفیایه‌تی کرا بوو به‌مایه‌ی ڕێ خۆش کردن بۆ که‌سانێک وه‌ك { ابن عربي وه ابن
سبعين وه ابن هود وه التلمساني } بانگێشه‌ی ئه‌وه بکه‌ن که وه‌لین و به‌دوای
ئه‌وان وه‌لی تر نابێت، وه هه‌روه‌ها وه‌لی پله‌و پایه‌ی له پله‌و بایه‌ی
پێغه‌مبه‌ران گه‌وره‌تره له‌لایه‌ن خواوه به‌ڵگه و ده‌لیلیشیان
باسه‌که‌ی { خدری زینده}و پێغه‌مبه‌ری خوا { مو‌سا }یه له سوڕه‌تی { الکهف }دا چۆن
پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌بێت له وه‌ڵیێک { علم } فێر ببێت مه‌گه‌ر پله‌و پایه‌ی
له‌لایه‌ن خوا له پێغه‌مبه‌ران گه‌وره‌تر نه‌بێت .
بۆبابه‌تی ئاینده
به ویستی خوا باس له جۆری سێیه‌می سۆفیایه‌تی ده‌که‌ین
{ وصلى الله وسلم على
نبينا محمد وآله وصحبه وسلم } ئاماده‌کردنی کوڕی پاک
|
|
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا | |
|
|
 |