ڕێگای ڕاستی بکه‌ ده‌ستپێک

 

 
   
 
 



 

دوایین بابه‌ت له‌ ڕێگای ڕاستی

دلوپیك له‌ سوز بو دا یك

daik.jpg فرمان
نازانم له‌ كوى وه‌ بنوسم له‌ سه‌ ر ت ئه‌ ى ژیانم ئه‌ ى هه‌ ناسه‌ ى گیانم ,ئازیزان , با ئه‌م جاره‌ ش په‌ یمانمان نوى بكه‌ ینه‌وه‌ له‌ گه‌ ل دایك ,هه‌ میشه‌ له‌ كه‌ ل به‌ یه‌ ك گه‌ شتنیدا ,ماچى بكه‌ ین ,

(ره‌بیعه‌)

zhyannama.jpg باوکی زوبێر

جوانیه‌کانم له‌ ئیسلامدا بینی

swidy.gif ئا .. محمه‌د به‌رزنجی.سوید
سیاسه‌تمه‌داری سویدی که‌نوت بینسترێوم خاوه‌نی ته‌فسیری قورئان به‌ زمانی سویدی...
که‌نوت بینسترێوم گه‌وره‌ سیاسه‌تمه‌داری ناوداری سویدی له‌ 22ی ئۆکتۆبه‌ری 1919 له‌ وولاتی سوید له‌ دایک بووه‌ ، له‌ نێو خانه‌واده‌یه‌کی کاسۆلیکی

ئافره ت و ئارایش

afratwjwany.jpg وه رگێڕانی / فاتیح ئیسلام
برۆ لابردن له ئیشه حه رامه کانه که له به ینی ئافره تان ڕه واجێکی زۆری هه یه ...که له جومله یی گوناهانی گه وره یه ( کبیره ) ، ابن مسعود - رضی الله عنه - ده فه رمویت : ئه وو ئافره تانه یی که خاڵ ده کووتن له سه ر له شی خه ڵک و

جۆری دووه‌می سۆفیایه‌تی تێکه‌ڵ کردنی { الزهد } له‌گه‌ڵ بۆچوونی په‌نهانی { الباطنية }

darwesh.jpg کوڕی پاک
ئه‌و { الزهد }ه‌ی که‌پێویسته‌ موسوڵمان له‌ ژیانی ڕۆژانه‌دا له‌ کارو کرده‌وه‌کانی تیشک بداته‌وه‌ تێکه‌ڵیان کرد له‌ گه‌ڵ بۆچوونی په‌نهانی {الباطنیة } وه‌ له‌ ویست و ئاره‌زوی خۆیانه‌وه‌ نه‌وه‌ك له‌ بنه‌مایه‌کی شه‌رعییه‌وه‌ بێت،

ژیاننامه‌ی شوره‌یحی قازی ڕه‌زای خوای لێبێت

zhyannama.jpg باوکی زوبێر
عومه‌ری کوری خه‌تاب ره‌زای خوای گه‌وره‌ی لێبیت ولاخێکی له‌کابرایه‌ک کری وپاره‌که‌ی به‌ نه‌قد دابه‌کابرا دوای سواری پشتی بوورۆیشت زۆر نه‌رویشت ولاخه‌که‌ راوه‌ستاونه‌ی توانی بروات ئینجا خه‌لیفه‌ عومه‌ری کوری خه‌تاب هاته‌وه‌لای کابرا

هه‌ ندیك ئیعجازى ژمیریارى له‌ وشه‌ كانى قورئانى پیروز

fitr.jpg وه‌ رگیرانى(فرمان محمود)
به‌ مه‌ به‌ ستى زیاتر شاره‌ زابوون له‌ قورئانى پیروز له‌ ر و یه‌ كى ترى ئیعجازه‌ وه‌ ژماره‌ یه‌ كى زور وشه‌ (دژ ) یه‌ كه‌ كان به‌ یه‌ كسانى هاتوون له‌ قورئانى پیروزدا

ئایـینى عـورفـى و چاولێكه‌رى ..!

mala-ahmad-qamishy.jpg مــه‌لائه‌حمه‌دى قامــیشــى
كێشه‌كه‌مان له‌ فیكروچۆنیه‌تى تێگه‌یشتن دایه‌ بۆدین، ئایینى عورفىكه‌ زۆرباوه‌ ته‌نانه‌ت له‌ناومزگه‌وته‌كانیش دا، دینداریه‌كه‌ كه‌ له‌باوباپیرانه‌وه‌ به‌عاده‌ت وچاولێكه‌رى بۆنه‌وه‌كانمان نه‌قڵ بووه‌،

زنجیره‌ی چواره‌م جۆره‌کانی سۆفیایه‌تی و ڕێگاکانی

01.jpg کوڕی پاک
له‌ سه‌ده‌ی سێیه‌م و چواره‌می کۆچی سێ جۆری سۆفیاتی ده‌رکه‌وت
1 : زیاده‌ ڕه‌و له‌ { الزهد }دا واتا وازهێنانی ته‌واو له‌ دونیا و ویسته‌کانی بۆخواپه‌رستی.2 : تێکه‌ڵ کردنی { الزهد } له‌گه‌ڵ بۆچوونی په‌نهانی { الباطنية }ئه‌مانه‌ خه‌رابترن له‌ پۆلی یه‌که‌م.

رۆژ به‌ رۆژ لاوان و گه‌نجانی سویدی به‌ره‌و ئیسلام هه‌نگاو ده‌نێن....

mufty2.jpg ئا.محمه‌د به‌رزنجی. سوید
له‌ کۆمه‌لگا ئه‌وروپیه‌کان هه‌میشه‌ مرۆڤه‌کان هه‌ست به‌ ماندو بون و نائارامی ده‌که‌ن سه‌ره‌رای هه‌موو پیداویستیه‌ مادی و ته‌کنۆلۆجیه‌کانی ئه‌مرۆ ،ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی نه‌بوونی لایه‌نی رۆحی و په‌روه‌رده‌ییه‌ له‌م کۆمه‌لگایانه‌

درێژه‌ی بابه‌ت

جوانیه‌کانم له‌ ئیسلامدا بینی

swidy.gif ئا .. محمه‌د به‌رزنجی.سوید
سیاسه‌تمه‌داری سویدی که‌نوت بینسترێوم خاوه‌نی ته‌فسیری قورئان به‌ زمانی سویدی...
2009-9-27
که‌نوت بینسترێوم گه‌وره‌ سیاسه‌تمه‌داری ناوداری سویدی له‌ 22ی ئۆکتۆبه‌ری 1919 له‌ وولاتی سوید له‌ دایک بووه‌ ، له‌ نێو خانه‌واده‌یه‌کی کاسۆلیکی گه‌وره‌ بوه‌ ، وه‌ک خۆی ده‌لیێ نزیکه‌ی 40 سال باوه‌رداریکی مه‌زهه‌ب کاسۆلیکی بوه‌ ، ماوه‌ی ده‌یان سالی ته‌واو له‌ نێو کاییه‌یی سیاسیی وه‌ک یاساناس و دیبلۆماتێکی به‌ تواناو به‌ ناوبانگ له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویدو چه‌ندین وولاتانی تری جیهان پۆست و پله‌و پایه‌یی هه‌بوه‌ ، نوێنه‌رو سه‌فیری سوید بووه‌ له‌ وولاتی ئیسپانیاو فه‌ره‌نساو ئه‌مریکاو به‌رازیل و کۆلۆمپبیاو فه‌نزویللاو مه‌غریب‌ ، رۆڵیێکی به‌رچاوی هه‌بوه‌ له‌ ناوه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی سوید بۆ چاره‌سه‌کردنی چه‌ندین کێشه‌و گرفت ، هه‌روه‌ها جگه‌ له‌ کاری سیاسی نوسه‌رێکی به‌ توانایه‌و چه‌ندین کتێب و وه‌رگیراوی هه‌یه‌و به‌ چه‌ندین زمانی جیهانی ده‌توانێ قسه‌ بکات .. دوای دراسه‌کردنیکی زۆری ئاینه‌کان ، وه‌ک خۆی ده‌ڵێ ئه‌نجام خۆی له‌ ئاینی ئیسلامدا دۆزیه‌وه‌و دوای سه‌فه‌ریکی هاوینه‌ی بۆ یه‌کێک له‌ شاره‌کانی وولاتی مه‌غریب له‌و کاته‌وه‌ ئیتر له‌گه‌ل ئیسلامدا نزیک بومه‌وه‌ ئاینیکی راسته‌قینه‌م دۆزیه‌وه‌و له‌ سالی 1986 شه‌هاده‌م هێنا ، هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ ناوی خۆی گۆری به‌ محمه‌د......
محه‌مه‌د که‌نوت ده‌ڵێ ئیسلام ئاینیکی گشتگیرو هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژیانه‌، جوانیه‌کانم له‌ ئیسلامدا بینی و خوای خۆمم له‌ ئیسلامدا ناسی وه‌ک یه‌کتاپه‌رستێک بتوانم به‌ندایه‌تی بکه‌م . ،ئیتر له‌و رۆژه‌وه‌ تواناو کاره‌کانم بۆ خزمه‌تی ئیسلام برده‌ سه‌ر. ئه‌و پرسیارانه‌ی که‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرو هۆشی مندا بوو له‌ نێو کاسۆلیک و پرۆتستاندا وولامه‌کانیم ده‌ست نه‌ده‌که‌وت ، تا ئه‌نجام توانیم به‌خته‌وه‌ری و ئاسوده‌یی له‌ گه‌وره‌یی ئیسلامدا بدۆزمه‌وه‌.. له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا توانی فیری زمانی قورئان بیت هه‌ر به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا له‌ سالێ 1998 گه‌وره‌ترین ته‌فسیری قورئانی پیرۆز به‌ 968 لاپه‌ره‌ به‌ زمانی سویدی به‌ چاپ بگه‌یه‌نێت که‌ ماوه‌ی 12 سالی خایاند فێری زمانی قورئان ببێت و ئه‌م ته‌فسیره‌ مه‌زنه‌ بنوسێت.. که‌ شیکاریه‌کی ووردو درشتی ئایه‌ته‌کانی له‌ خۆ گرتوه‌ له‌گه‌ل موفره‌داتێکی زۆری ووشه‌ سازیدا له‌ کۆتایی ته‌فسیره‌که‌یدا ، که‌نوت ده‌ڵیێ '' پالنه‌ری سه‌ره‌کی له‌ نوسینی ته‌فسیره‌که‌ی ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ موسولمانانی سوید به‌ جوانی له‌ مانای قورئانی پیرۆز بگه‌ن و له‌و ریگه‌وه‌ بتوانم خزمه‌تێکی به‌رچاو بگه‌یه‌نم به‌ موسوولمانانی سویدی و ئه‌م کۆمه‌لگایه‌.... ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ئه‌م ته‌فسیره‌ له‌ هه‌موو کتیبخانه‌کانی سوید هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی موسولمانان بتوانن بیخوێننه‌وه‌و بیکڕن .. وه‌ک محمه‌د که‌نوت ده‌ڵیێ پیش نوسینی ته‌فسیره‌که‌ی من ته‌فسیریکی تری قورئان هه‌بوو به‌لام به‌ زمانێکی زۆر کۆنی سویدی نوسرا بوو که‌ له‌ سالی 1917 چاپکرا بوو هه‌ر هه‌مان سال بوو که‌ ئینجیل کرابوه زمانی سویدی . جگه‌ له‌وه‌ش توانی کتێبی سه‌حیحی ئیمامی موسلیم وه‌ربگێرێته‌ سه‌ر زمانی سویدی وه‌ک خۆی ده‌ڵێ کاته‌کانی هه‌موو رۆژ به‌ وه‌رگێران و نوسین به‌ سه‌ر ده‌به‌م ، وه‌ نوسینی ئه‌م ته‌فسیره‌ خۆشه‌ویستی و گه‌شه‌یه‌کی له‌ راده‌به‌ده‌ری به‌خشیه‌ من که‌ ئاسوده‌یه‌کی ده‌رونی جوانی پییدام. محمه‌د که‌نوت ئێستا له‌ ولاتی مه‌غریب ژیان به‌ سه‌ر ده‌بات و سالانه‌ 2 بۆ 4 جار به‌ سه‌ردان دێته‌وه‌ بۆ سوید..
پێش له‌ چاپدانی ته‌فسیره‌که‌ زانکۆی ئه‌زهه‌رو سه‌نته‌ری لێکۆلینه‌وه‌ی ئیسلامی ره‌زامه‌ندی و مۆله‌تی باوه‌رپێکراویان پێبه‌خشی تاوه‌کو به‌ چاپی بگه‌یه‌نێت ... سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌و هه‌وڵ و هیمه‌تی خیرخوازانی سوید توانراوه‌ ئه‌م ته‌فسیره‌ مه‌زنه‌ له‌تۆره‌کانی ئێنته‌رنیت به‌ شیوه‌یه‌کی مۆدرین دابه‌زێنریت که‌ هه‌ر ووشه‌و ئایه‌ت و مانایه‌کی قورئانت پێویست بێت زۆر به‌ ئاسانی ده‌ستت ده‌که‌وێت ،که‌ ئه‌مه‌ش ئاسانکاریه‌کی باشه‌ بۆ زانیاری له‌ سه‌ر ئیسلام و قورئان له‌ ئێنته‌رنێت ...
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م خزمه‌ته‌ گه‌وره‌ییه‌یی ئه‌م زانا به‌رێزه‌ که‌ پیشکه‌شی موسولمانانی سویدی کردوه‌ ده‌زگای ئین رووشد له‌ سوید ساڵی 2008 خه‌لاتی باشترین که‌سایه‌تی ئیسلامی به‌خشیه‌ محمه‌د که‌نوت به‌ هۆی ئه‌و کاره‌ مه‌زنانه‌ی به‌رێزیان بۆ موسولمانانی سوید...

لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا

 ماڵه‌وه‌
 قورئانی پیرۆز
 ته‌فسیری کوردی
 قورئان‌ به‌ فلاش
 ووتاری مامۆستایان
 سروودی ئیسلامی
 ڤیدیۆو فیلم
 کتێب خانه
 کاته‌کانی نوێژ
 وێنه‌کان
 منداڵان
 ئه‌رشیف
 لینکی به‌سوود
 په‌یوه‌ندی
 ژووری گفتوگۆ

بابه‌تی تر

چۆن نوێژ بکه‌م ؟
حوکمی نوێژنه‌که‌ر
عه‌لمانیه‌ت بناسه
ته‌جوید بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌وانی قورئان
قورئان بخوێنه‌وه‌ به‌ فلاش
ژیاننامه‌ی خوێنه‌رانی قورئان
....
 

 
 
مافی هه‌موو موسڵمانێکه‌ له‌چاپدان و له‌به‌رگرتنه‌وه‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ڕێگای ڕاستی له‌ڕێی خوا

ئه‌م سایته‌ دروستکراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ناروێب هۆست